كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Adelaide, SA, Australia

Friday, May 19, 2006

بانگه‌واز بۆ هونه‌رمه‌ندان- چاک

بانگه‌واز بۆ هونه‌رمه‌ندانی ته‌شکیلی کوردبۆ دروستکردنی پۆسته‌ر بۆ 18 کچه‌ کۆیله‌کراوه‌ کورده‌که‌ی میسر


هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست له‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی کوردستان


ناوه‌ندی چاک له‌ درێژه‌ی چالاکییه‌کانی بۆ شه‌رمه‌زارکردنی ده‌وڵه‌تی میسری ، ده‌یه‌وێت پیشانگایه‌کی پۆسته‌ر له‌ سه‌ر دۆزی 18 کچه‌که‌ له‌ سایتی چاک بکاته‌وه‌ ، ئه‌و پۆسته‌رانه‌ وه‌ک هه‌ڵمه‌تی بایکۆتکردنی میسر له‌ بواره‌کانی (( ئابووری ،سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ، گه‌شت و گوزار ، په‌یوه‌ندی )) له‌ لایه‌ن کورده‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێت دژ به‌ حکوومه‌تی میسر .تکایه‌ نووسینی سه‌ر پۆسته‌ره‌کان به‌ زمانه‌کانی کوردی- عه‌ره‌بی- ئینگلیزی بن .به‌شداری ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ گوڕ و تین ده‌به‌خشێت به‌ چالاکییه‌کانمان .له‌ کۆتاییدا په‌یمان به‌ ئێوه‌و به‌ ته‌واوی پاشماوه‌ی قوبانیان و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ین تاکو به‌ده‌ست هێنانی داخوازه‌کانمان به‌رده‌وام بین له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ، له‌ نیوه‌ی ڕێدا به‌ نیوه‌چڵی ده‌ست به‌رداری مافه‌کانمان نه‌بین .بۆ ناردنی پۆسته‌ره‌کان

:Chak_yahoo@yahoo.com

Tel: 0031152129446

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک

17-5-2006

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home