سه‌رۆکی شاره‌وانی دیاربه‌کر، من سیاسه‌تڤانی کوردم
سه‌رۆكی شاره‌وانیی دیاربه‌كر:
"من خۆم پێ سیاسه‌تمه‌دارێكی كورده تا تورك"
“به‌یه‌كه‌وه ژیانی كورد و تورك مه‌حاڵه”
هه‌ولێرپۆست- سه‌رۆكی شاره‌وانیی دیاربه‌كر، ئۆسمان بایده‌میر له دوای رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دیاربه‌كر و شاره‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان كه تێیدا 15 هاووڵاتیی كورد شه‌هید بوون و به ده‌یانی دیكه خرانه به‌ندیخانه‌كانی حكومه‌تی توركیا گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میللییه‌تی توركی ئه‌نجام داوه و تێیدا بایده‌میر وێڕای مه‌حكومكردنی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌مبه‌ر خه‌ڵكی كورد، به ڕاشكاوی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به راستی ته‌عبیر له ناخی كورد بكه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به یه‌كه‌وه ژیانی كورد و تورك مه‌حاڵه.

له‌سه‌ره‌تادا رۆژنامه‌كه پرسیاری ئه‌وه له بایده‌میر ده‌كات كه له نێوان سیاسییه‌كی كورد و تورك، خۆی پێ كامیانه؟ بایده‌میر ده‌ڵێ:" من وه‌ك كه‌سێكی كورد كه باوه‌ڕم به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی كورده، خۆم پێ سیاسه‌تمه‌دارێكی كورده. من به پشتیوانیی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراوم و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمدام. له رووداوه‌كانی ئه‌و دوایه‌شدا زۆر به ڕوونی دیتمان كه هێشتا له‌ناو توركیادا تێڕوانینێكی باڵاده‌ست له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه نییه و له به‌رامبه‌ردا توندوتیژی به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت و كوژرانی منداڵانی ته‌مه‌ن نێوان 7 تا 11 ساڵیش له خۆپێشاندانه‌كان راستیی ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی من ده‌رده‌خات."ئه‌و هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یدا كه ئه‌دی كوردیش به شێوه‌ی توندوتیژانه به‌ره‌نگاری حكومه‌ت نابنه‌وه، ده‌ڵێ:" راسته. به‌ڵام ده‌بێ له‌وه‌ش بكۆڵدرێته‌وه كه چ شتێك بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد توندوتیژی بنوێنێ و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و توندوتیژی و په‌نابردنه به‌ر چه‌كیش دیاری بكرێت. ئه‌وه به ته‌نها به كورد ناكرێت."
"مه‌وداكانی به یه‌كه‌وه ژیانی كورد و تورك ته‌سك ده‌بنه‌وه"
بایده‌میر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵچوونه ناسیۆنالیستییه‌ی كه كورد و تورك تێیدا ده‌ژین ده‌ڵێ:" زۆر راشكاوانه پێت بڵێم من سه‌رۆكی شاره‌وانیی دیاربه‌كر بووم، چوومه ئه‌و شوێنه‌ی خۆپێشانده‌ران و پۆلیس له به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا وه‌ستابوون. له پێشدا چوومه لای پۆلیسه‌كان و ویستم قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه كورد بووم وه‌ختابوو بمكوژن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردم. ئه‌وانه پۆلیسی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون. دواتر چوومه لای خۆپێشانده‌ران له‌وێ بارودۆخ به پێچه‌وانه‌وه بوو. بۆیه هه‌قمه بڵێم خه‌ریكه كورد و تورك بواری به یه‌كه‌وه ژیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و دوژمنایه‌تییه‌كی قووڵ دێته ئاراوه. بۆیه پێموایه ده‌بێ سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌ردوو لا زۆر به جیددی بیر له چاره‌سه‌ری بكه‌نه‌وه."
"په‌كه‌كه‌مان پێ مه‌حكوم ناكرێت"
نه‌سلی نوێی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد كه له قاڵبی پارتی و رێكخراوی یاسایی له توركیادا كار ده‌كه‌ن زۆر به جیدی بیر له چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی كورد ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له ئه‌رزی واقیعدا ناتوانن به سه‌ر 22 ساڵ له بوون و ستراتیژییه‌ت و كاریگه‌رییه‌كانی په‌كه‌كه‌دا باز بده‌ن. په‌كه‌كه وه‌ك هه‌قیقه‌تێك هه‌ر چه‌ند تاڵیش بێت له زه‌ینی مرۆڤی كوردی باكوور جێگایه‌كی هه‌یه. به‌ڵام سیاسه‌تكاران و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌رده‌وام داوای ئه‌وه له سیاسه‌تمه‌دارانی كوردی ناو توركیا ده‌كه‌ن بێن په‌كه‌كه مه‌حكوم بكه‌ن و نه‌فره‌تی بۆ بنێرن. بایده‌میر زۆر راشكاوانه وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی توركه‌كان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ:" شتێك كه ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگای توركیا تێیناگات ئه‌وه‌یه كه چاویان له‌وه‌یه ئێمه بێین په‌كه‌كه و سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه به له‌عنه‌ت بكه‌ین، ئه‌وه به ئێمه ناكرێت. چونكه باردۆخی ناوچه‌كه ئه‌وه قه‌بوڵ ناكات. ئه‌وانه‌ی له ریزی په‌كه‌كه‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن له سه‌ر مانگه‌وه نه‌هاتوون، كوڕ ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه ئێمه له ناویاندا سیاسه‌ت ده‌كه‌ین. بۆیه به قه‌ناعه‌تی من چاره‌سه‌ر ئه‌وه نییه ئێمه بێین په‌كه‌كه به له‌عنه‌ت بكه‌ین."
ئینجا پرسیاری ئه‌وه دێته ئاراوه كه باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه به‌سه‌ر باڵی سیاسی‌دا كه سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌ناوخۆی توركیادا نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كه‌ن، زاڵه. بایده‌میر ده‌ڵێ: "راسته باڵی سه‌ربازی هه‌میشه حه‌ز ده‌كات سیاسه‌ت كۆنترِۆڵ بكات، ئه‌وه به روخساری حكومه‌تی توركیاشه‌وه دیاره و ئه‌وه له شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی سوپا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌درانی توركیا بۆ په‌كه‌كه ماوه‌ته‌وه. بۆیه پێم وایه بۆ ده‌ربازبوون له‌وه ده‌بێ بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی سیڤیلی كورد له تروكیا بایه‌خی پێبدرێت و بهێنرێته پێشه‌وه. چه‌ندین ساڵه داوامان لێده‌كه‌ن كه چه‌ك فڕێ بده‌ین و مه‌ده‌نیانه سیاسه‌ت بكه‌ین، كه‌چی كه هاتووین سیاسه‌ت بكه‌ین پێمان ده‌ڵێن:" ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپادا ناشكێت"! و پێشمان پێده‌گرن. ئه‌وه هیچ عه‌داله‌تێكی تێدا نییه."
له كۆتاییشدا بایده‌میر داوا له حكومه‌تی توركیا ده‌كات كه بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كوردی له توركیا به ره‌سمی بناسێت و پێی شه‌رم نه‌بێت كه له‌گه‌ڵی دا‌نیشێت و دانی پێدا بنێت. بایده‌میر ده‌ڵێ ئه‌وه ته‌نها رێگه‌ی به‌رگرتنه له به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ناسیۆنالیستییانه‌ی كورد و تورك و له ناوبردنی زه‌مینه‌ی دوژمنایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home