كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Monday, March 13, 2006

پیرانشار خۆپیشاندان و تێکهه‌ڵچوون

له‌ پیرانشار خۆنیشاندان و تێکهه‌ڵچوون

به‌ پێ هه‌واڵه‌کان پێرێ له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌ داپڵۆسێنه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ سنوی پیرانشار حاجی ئۆمران که‌سێک به‌ناوی سادق ڕه‌جه‌بی گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات. ئه‌م تاوانه‌ی به‌کرێگراونی ڕژیم ده‌بێته‌ هۆی توڕه‌یی و بێزاریی خه‌ڵک. دانیشتوانی پیرانشار ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قام و کۆڵانه‌کان و به‌گژ هێزه‌کانی ڕژیم داده‌چن و داوای سزادانی تاوانباران ده‌که‌ن.
یه‌کیه‌تی شۆڕشگێران و یه‌کیه‌تی دیموکراته‌کان ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت ڕاستکردۆته‌وه ده‌قی هه‌واڵه‌که‌شیان بۆ ئێمه‌ ناردوه‌‌. دوایین ڕاگه‌یاندن له‌و پێوه‌ندییه‌دا که‌ به‌ وێبلاگی کوردستان گه‌یشتوه‌ ڕاگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی شۆڕشگێرانه‌ که‌ له‌ خواره‌وه‌ ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌

....................................................
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌3
راپه‌ڕێنی دوێنێی خه‌ڵکی پیرانشار رێژیمی تووشی شکست کرد
هێزه‌کانی رێژیم له‌ بنکه‌کانیان خزاون

هه‌روه‌ک له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌کانی 1و2 دا رامانگه‌یاند، دوێنێ هه‌زاران که‌س له‌ خه‌ڵکی پیرانشار بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ کوژرانی هاووڵاتی کورد "سادق ره‌جه‌بی" که‌ له‌ سنووری پیرانشار- حاجی عومران به‌ ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیم کوژرا بوو؛ راپه‌ڕین.

خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی پیرانشار، و‌ێڕای دانی دروشم دژی ته‌واویه‌تی کۆماری ئیسلامی و دروشمی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریخوازانه‌، خوازیاری سزادانی بکوژانی سادق بوون. هێزه‌کانی رێژیم به‌ گولله‌ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه‌ و لانیکه‌م 5 که‌س له‌ خۆپیشانده‌رانیان بریندارکرد و که‌وتنه‌ وێزه‌ی خه‌ڵکه‌که‌. بۆیه‌ خۆپیشانده‌ران له‌ وه‌ڵامی ده‌سڕێژ و ده‌سدرێژی هێزه‌کانی رێژیمدا، به‌ به‌رد و له‌تکه‌ خشت به‌ر‌گرییان له‌ خۆیان کرد و جار له‌گه‌ڵ جار هێرشی هێزه‌کانی رێژیمیان ده‌شکان و به‌ره‌و دوایان راو‌ده‌نان هه‌روه‌ها هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر بنکه‌ و دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان و خه‌ساره‌تیان لێدان. له‌ ئاکامی هه‌ڵمه‌تی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد 3 ده‌زگای ماشینی ده‌وڵه‌تی له‌ ئاگردا سووتان و ده‌زگایه‌کیش تێکوپێک درا، بانگی قه‌رزولحه‌سه‌نه‌ی به‌سیج ئاگری تێبه‌ردرا و کیووسکی پۆلیسی فه‌له‌که‌ی سه‌رده‌شت گڕدرا، شیشه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کانی "ستادی عه‌مه‌لیاتی"، "ئیداره‌ی ئیتیلاعات"، " هه‌نگی مه‌رزی"، "که‌ڵانته‌ری ژماره‌ 12"، بانکه‌کانی میللی، تجاره‌ت، که‌شاوه‌رزیی، مه‌سکه‌ن و ئیداره‌ی پۆست و ماڵه‌ سازمانییه‌کان (شوێنی نیشته‌جێی بنه‌ماڵه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم) هێنرانه‌ خوارێ.

شه‌قامی ناسراو به‌ "به‌هه‌شتی"، که‌ زۆربه‌ی ناوه‌ند‌ و ئۆرگانه‌ ئه‌منی و ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌وێن، گۆڕه‌پانی تێکهه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌کانی رێژیم و خه‌ڵکی راپه‌ڕیو بوو. سه‌ره‌نجام، هێزه‌کانی رێژیم شکان و خۆیان له‌ بنکه‌کانیان هاویشته‌وه‌ و تاکه‌ یه‌ک که‌سیان له‌ نێو شاردا نه‌مان.

ئه‌مڕۆ دۆخی پیرانشار هێمنه‌. تا ئیستا هێزه‌کانی رێژیم نه‌یانوێراوه‌ روو له‌نێو شار بکه‌ن و هه‌ر له‌ بنکه‌کانیاندا ماونه‌ته‌وه‌.
ته‌رمی سادقی شه‌هید هه‌ر دوێنێ بۆ شاری شنۆ به‌ڕێکراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هێزی ئینتزامی ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌رمه‌که‌دا گرتووه‌.

یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
21/ره‌شه‌مه‌ی/2705
12/مارسی/2006

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home