له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا
په‌یامی کۆمیته‌ی یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵه‌ند
پاش ڕووخانی ڕژێمی عێڕاق و دۆزینه‌وه‌ی سه‌دان گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ، دڕنده‌یی ڕژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ بۆ هه‌موو جیهان ئاشکرا بوو. ئه‌و ڕژێمه‌ی که چه‌کی کیمیاوی له دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته‌ی خۆی به سه‌رداری ده‌زانی به‌کار هێنا. ئه‌و هێڕشه بێ بهزهییانهیهی که له 16ی مارتی 1988 دا له دژی دانیشتووانی سیڤیلی کوردی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کوردستانی باشوور ئه‌نجام درا و ئاکامه‌که‌ی زیاتر له 5000 قوربانی بوو له ژن و منداڵ و پیر و گه‌نجی کورد و زیاتر له 10000 بریندار، که گه‌لێکیان له ساڵانی دووای ئه‌و کاره‌ساته گیانیان له‌ده‌ست دا و کۆمه‌ڵێکیشیان تاکو ئه‌مڕۆ به ئازاره‌کانی ئه‌و کرده‌وه نا مرۆڤانه‌یه‌وه ژیانێکی پڕ له ئازار و مه‌ینه‌تی ده‌به‌نه سه‌ر و که‌س نییه لایه‌کییان لێ بکاته‌وه .هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا و له 18-2-1988 ه‌وه ڕژێمی به‌عسی عێڕاقی خه‌ریکی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌یه‌کی تری ڕه‌شه‌کوژی بوو له دژی گه‌لی کورد له کوردستانی باشوور، که به هه‌موو پێوانه‌کان، چ له شێوازی نه‌خشه کێشان و ده‌ست نیشانکردنی ئه‌و گرووپه‌ی به‌ر شاڵاوه‌که که‌وتن و چ له ڕووی به‌ربڵاوی کرده‌وه‌که و ژماره‌ی قوربانییانی و زیانه مادی و مرۆییه‌کانی، ده‌چێته کرده‌وه‌ی جینۆسایده‌وه که به ئه‌نفال ناوی ده‌رکردووه. له هێڕشی دڕندانه‌ی ئه‌نفالدا، 182000 مرۆڤی کورد شوێن بزر کران و هه‌زاران گوند وێران کران، جگه له زیانه مادییه له ژمار نه‌هاتووه‌کان و گواستنه‌وه‌ی به زۆری پاشماوه‌ی قوربانییان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێکان ، هه‌روا له دوو پرۆسه‌ی پێشتردا به شێوه‌یه‌کی دڕندانه ده‌یان هه‌زار فه‌یلی و 8000 بارزانی شوێن بزر کردبوو .خۆشحاڵانه یادی 18 ساڵه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورد ، کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له کاتێکدا ده‌که‌ینه‌وه که ته‌خت و تاجی ئه‌و ڕژێمه شۆفێنییه دڕنده‌یه ههڵتهکێندراوه و سه‌دامی دیکتاتۆریش ده‌ستگیرکراوه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ یارمه‌تیده‌رانی دادگایی ده‌کرێت ، به‌ڵام مه‌خابن ده‌ستپێکی دادگاییه‌که ده‌بوایه به هه‌ردوو تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئهنفتال ده‌ستی پێ بکردایا ، ئه‌وه به‌دی نه‌هات ، ئه‌مڕۆ ترسی ئه‌وه هه‌یه سه‌دام له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه هه‌ر دادگایی نه‌کرێن .دادگایی فرانس ڤان ئانرات له وڵاتی هۆڵه‌ند و به جینۆسایدناسینی تاوانه‌کانی به‌عس به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد له دادگای شاری لاهای ، بوو به ههنگاوێکی گه‌وره بۆ کردنه‌وه‌ی کۆدی نهێنی تاوانباران و ده‌ستنیشانکردنی تاوانه‌که و به فه‌رمی ناسینی جینۆسایدی گه‌لی کورد ،هانگاوێکه بۆ ناسینی له ئاستی جیهانیدا ، ده‌توانیین ئه‌و بڕیاره به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وته سیاسی و یاسایییه‌کانی بزانیین بۆ گه‌لی کورد له ڕابردوودا ، ئه‌و بڕیاره له داهاتوودا پاڵپشتێکی به‌هێز ده‌بێت بۆ پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی ، بۆیه ئه‌م ده‌سکه‌وته دۆسییه‌کی کراوه‌یه‌و پێویسته به‌رده‌وام کاری له‌سه‌ر بکرێت ، تا ئێستاش جینۆسایدکردنی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه ، له‌ماکۆ و سه‌ڵماسه‌وه بۆ مهاباد و سه‌رده‌شت و شه‌مزینان و ئامه‌د و قامشلوو و عامودا ، له کوردستانی باشوریش تیرۆریستان هه‌مان ڕێباز درێژه پێده‌ده‌ن له کوشت و بڕی به کۆمه‌ڵی گه‌له‌که‌مان .

داواکاری ئێمه له یادی 18 ساڵه‌ی جینۆسایدکردنی گه‌لی کورددا، له یادی کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا ئه‌مانه‌ن:1. -پێویسته سه‌دام حوسێن وه‌ک تاوانباری ئه‌نجامده‌ری جینۆساید به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد دادگایی بکرێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاره‌کانی دادگای شاری لاهای گرنگی تایبه‌تی هه‌یه ، که له لایه‌ن چاکه‌وه پێشکه‌ش به دادگای تاوانه‌کانی عێراقی کراوه ، هه‌روه‌ها عه‌لی کیمیاوی پێویسته له هه‌ڵه‌بجه دادگایی بکرێت..2. 16-3 به ڕۆژی دژایه‌تیکردنی چه‌کی کیمییاوی له جیهاندا بناسرێت ،3. 16-3 بکرێت به ڕۆژی دژ به جینۆسایدی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا.4. – گرنگی به ژیانی پاشماوه‌ی قوربانییان بدرێت ، جیاوازیان له گه‌ڵدا نه‌کرێت له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی پارته سیاسییه‌کان ، 5. -حکومه‌تی عێراقی 16-3 وه‌ک ڕۆژی هه‌ڵه‌بجه و 14-4 وه‌ک ڕۆژی ئه‌نفال به فه‌رمی بناسێت و دان به‌و تاوانانه‌دا وه‌ک کرداری جینۆساید بنێت و داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات ، پێویسته ئه‌و تاوانانه له پاڵ ته‌عریب و ڕاگواستن له ده‌ستووردا وه‌ک کرده‌ی جینۆساید بچه‌سپێت و په‌یمانی دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان بدات.6. -حکومه‌تی عێراقی قه‌ره‌بووی زیانی قوربانییانی کوشت‌وبڕ و ته‌عریبی کورد بکاته‌وه.7. -ئه‌و وڵاتانه‌ی که تاو‌انبارانیان شاردۆته‌وه ئاشکرای بکه‌ن ، یان دادگاییان بکه‌ن یاخود بیده‌نه‌وه به حکومه‌تی عێراقی بۆ دادگایی‌کردنیان.8-پێویسته ئه‌و کۆمپانییا چهکسازییانهی چه‌کی کیمییاویان به به‌عس فرۆشتووه، قه‌ره‌بووی زیانه‌کانی قوربانییان بکه‌نه‌وه.8. -پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌کان بخرێنه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نفالکراو و بێ سهروشوێنکراوهکان و هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتیان بۆ کوردستان .9. -قه‌ره‌بووی زیان لێکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاوی و کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی به‌عس له کوردستانی خۆرهه‌ڵات بکرێته‌وه.10. – گرنگی به ناوچه‌ی قوربانییان ( هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌نفال) بدرێت ، له هه‌موو بواره‌کاندا ،ئاوه‌دانکردنه‌وه ، خزمه‌تگوزاری ، خوێندن ، پیشه‌سازی ..... پێشکه‌ش بکرێت .11. -باشترین ڕێگه بۆ کۆتایی هێنان به جینۆسایدکردنی کورد، دیاری کردنی چارهنوسییهتی به ده‌ستی خۆی، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌کی ته‌واو ئازاده‌وه .به‌م هۆیه‌وه داوا له UN ده‌که‌ین گوێ له داخوازی جه‌ماوه‌ری کوردستان بگرێت له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێکی ئازاد‌و ته‌واو دیموکراسی له کوردستان.12. – پێویسته هه‌موو قوربانییانیی کوردستان شکایه‌ت له سه‌ر سه‌رانی به‌عس تۆمار بکه‌ن ، چونکه ته‌نها ئه‌وانه‌ی شکایه‌ت ده‌که‌ن ده‌توانن قه‌ره‌بوو وه‌رگرنه‌وه ، سستی نواندن و هاوکاری نه‌کردنی دادگای به‌رزی تاوانه‌کان به‌کارێکی نه‌گه‌تیف و زۆر خراپ ده‌زانیین ، پێویسته هه‌موو پارت و لایه‌ن و که‌س و گروپه‌کان شکایه‌ت له‌سه‌ر سه‌رانی به‌عس و تاوانباران تۆمار بکه‌ن و هاوکاری جدی دادگای به‌رزی تاوانه‌کان بکه‌ن ، 13. -هه‌ر هه‌موو ئه‌وتاوانبارانه‌ی به‌شدارییان له جینۆسایدکردنی گه‌لی کورددا کردووه پێویسته به بێ جیاوازی دادگایی بکرێن .
کۆمیته‌ی یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵه‌ند
7-3-2006
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان - هۆڵه‌ند یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان - کۆمیته‌ی به‌نه‌لۆکسFED-KOM پارتی دیموکراتی کوردستان- ڕێکخراوی ئه‌مستردام تیپی مۆسیقای بێلان یه‌کێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانهونهرمهند ڕێناس کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کورد له دهنهاخناوهندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد- چاک
نا بۆ جینۆسایدکردنی کورد نا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی تر
************************
با هه‌موومان پێکه‌وه له ژێر جامانه‌که‌ی عومه‌ر خاوه‌ر کۆببینه‌وه
بانگه‌وازی ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌که‌ین له هۆڵه‌ندا و ده‌وروبه‌ری ، له پێناو به دادگایی گه‌یاندنی تاوانباران و به جیهانیکردنی ڕۆژی 16-3 ، ڕۆژی 19-3 له شاری ئه‌مستردام گۆڕه‌پانی دام به‌شداری ڕێوڕه‌سمی یادی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن .سه‌ره‌تای یاده‌که به پانۆرامای نمایشی جه‌ماوه‌ری کاره‌ساتی کیمیاباران ده‌ست پێ ده‌کات ، که هه‌موو ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست ده‌بنه به‌شێک له پانۆراماکه ، به دانانی گوڵ له‌سه‌ر وێنه‌ی عومه‌ر خاوه‌ر کۆتایی دێت .پاشان وتاری په‌رله‌مانتار و پارته هۆڵه‌ندییه‌کان ده‌خوێنرێته‌وه .به دوایدا وتار و بروسکه‌ی کۆمیته‌ی ئاماده‌کار و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شت و برا یه‌زیدییه‌کان و پارته‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پێشکه‌ش ده‌کرێت .دواتر به‌رنامه‌ی هونه‌ری درێژه‌ی ده‌بێت ، تیپی مۆسیقای بێلان ، تیپی کاوه که‌رکووکی ، تیپی مۆسیقای به‌دیل له کوردستانی باکوور ، هونه‌رمه‌ندان (( دانیا ، باخان ، شێروان )) و (( کامه‌ران کوردۆ له کوردستانی سوریاوه )) مه‌راسیمه‌که‌مان بۆ ده‌ڕازێننه‌وه .هاوکات به‌رهه‌می هه‌مه‌ڕه‌نگی هونه‌ری له چوارچێوه‌ی مه‌راسیمه‌که پێشکه‌ش ده‌کرێت ، مه‌راسیمه‌که تا کاتژمێر 6 ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت .کات : یه‌ک شه‌ممه 19-3-2006کاتژمێر : 1،30پاش نیوه‌ڕۆ .شوێن : شاری ئه‌مستردام ،گۆڕه‌پانی دام .
کۆمیته‌ی یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ( هۆڵه‌ند ) .تیپی مۆسیقای بێلان کۆمیته‌ی به‌نه‌لۆکسی ی ن کهونهرمهند ڕێناس ڕێکخراوی ئه‌مستردام پ د کفدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان – هۆڵه‌ندی فید کۆمیهکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان .کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کورد له ده‌نهاخ
ناوه‌ندی ههلچهبجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد- چاک
بۆپه‌یوه‌ندی
بۆپه‌یوه‌ندی
+31647812652Of mail: khadir8@yahoo.comAlimahmud2001@yahoo.com0152129446kaiwan8@hotmail.com 06463377240640748820
***********************
گوڵاڵه ساڵه‌ح خزمه‌تێکی گه‌وره ده‌کات به دۆزی جینۆسایدی کورد
بڕیار وایه ئه‌مساڵ له ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه شاندێکی گه‌وره‌ی ئیتاڵی و ژاپۆنی به‌شداری یادی 18 ساڵه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن ، ژنه کوردی گه‌رمیانی گوڵاڵه ساڵه‌ح له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆی تاڵی و سوێری ئه‌نفال و ته‌عریبی چه‌شتووه ، ئه‌م خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی به کورد گه‌یاند .شانده ئیتاڵییه‌که پێکهاتووه له 3 سه‌رۆکی شاره‌وانی و 2 نوێنه‌ری سه‌رۆک شاره‌وانی و سه‌رۆکی ڕێکخراوی نێو ده‌وڵه‌تی و سکرتێری گشتی ئای پی بی ئیتاڵی که کار ئه‌کات دژ به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ، جێگیری سه‌رۆکی ڕێکخراوی شاره‌وانی بۆ ئاشتی ، که له فیبریوه‌ری 2005 شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ک یه‌که‌م شاری کوردی بوو به ئه‌ندام تیایدا .شانده‌که نامه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیتاڵیایان پێیه ، تیایدا پشتگیری له هه‌وڵه‌کانی شانده‌که ده‌کات ، له‌گه‌ڵ نامه‌ی سه‌رۆکی شاره‌وانی هیرۆشیما و نامه‌ی چه‌ندین سه‌رۆکی شاره‌وانی دیکه‌ی ئیتاڵیا .هاوکات فلیمی دیکۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه که پارساڵ له ئیتاڵیا نمایش کرا له هه‌ڵه‌بجه جارێکی دیکه نمایش ده‌کرێته‌وه ، ئه‌م فلیمه گوڵاڵهخان به هاوکاری ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد -چاک ئاماده‌ی کردووه ، نمایش‌کردنی له پارساڵدا کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر ئاماده بووان دانا و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی به گه‌وره‌یی خۆی ناساند .هه‌روه‌ها شانده‌که دوو ڕۆژنامه‌نووسی ئیتاڵییان له‌گه‌ڵدایه ڕاسته‌وخۆ هه‌واڵه‌کان بۆ ئیتاڵیا‌و ئه‌وروپا ده‌نێرن ، له‌وانه (( .kanali ASMANI (RAI NWES 24هاوکات جان ئه‌ندریا بهرتۆنی ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌یان له گه‌ڵدایه ، یه‌که‌م مناڵه له جیهان بچێته ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و داوای قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی بکات .هه‌روه‌ها میوانه‌کان بۆ مناڵانی هه‌ڵه‌بجه 500 دیاری‌یان پێیه ، سه‌رباری هه‌ڵه‌بجه سه‌ر له شاره‌کانی چه‌مچه‌ماڵ و که‌رکووکیش ده‌ده‌ن .ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک ئه‌م هه‌وڵه‌ی گه‌وره‌یه‌ی گوڵاڵه ساڵه‌حی هاوکارمان له ئیتاڵیا زۆر به‌رز ده‌نرخێنین ، مێژووش له لاپه‌ڕه دره‌وشاوه‌کانی هه‌موو ئه‌م شێوه هه‌وڵانه به زێر ده‌نووسێته‌وه ، قه‌تیش گوڵاڵه‌و گوڵاڵه‌کان له یاد ناکات .له کۆتاییدا هیوادارین ساڵی داهاتوو گوڵاڵه به هه‌وڵی خۆی سه‌رده‌شت و گۆپته‌په‌و زه‌رده‌و شێخ وهسانانیش له یاد نه‌کات و بیانکان به ئه‌ندامی شاره‌وانی ئاشتی جیهانی . خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و شاره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و که‌رکووک و گه‌رمیان به تایبه‌تی پێویسته پێشوازی ژنێکی پاڵه‌وان و به وه‌فا به‌رامبه‌ر به قوربانییان له گوڵاڵه‌ی دۆست و هاوکارمان بکه‌ن .
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home