که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆکه‌یه‌کی سپا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

کوژرانی چه‌ند پله‌دارێکی لێکه‌وته‌وه
ڕۆژی دوو شه‌ممه، 9ی جانیوه‌ری 2006 به هۆی كه‌وتنه خواری فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران له‌جۆری فاڵکن، له نزیك شاری ورمێ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چه‌ندین فه‌رمانده‌ی پایه‌به‌رزی سوپای پاسدارانی ئێران له‌وانه فه‌رمانده‌ی هێزێ وشکانی سه‌ر سوپای پاسداران کوژران.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباسی سه‌ربه ڕژیمی کۆماری ئیسلامی به‌پێی وته‌ی "ره‌حیم قوربانی" پارێزگاری ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ئه‌م فرۆكه‌یه كه له تارانه‌وه بۆ ورمێ ده‌چوو، به هۆی گرفتی ته‌كنیكیه‌وه له نزیك گوندی "ئایدین لو" سه‌ر به شاری ورمێ كه‌وتۆته خواره‌وه. به هۆی ئه‌و ڕوداوه‌وه ئه‌حمه‌د کازمی سه‌رداری سپا‌و 10که‌س له فه‌رمانده‌کانی هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی "سوپای پاسداران"ی ڕژیم کوژراون.
هه‌ر ره‌حیم قوربانی، ناوی هه‌ندێ له‌و فه‌رماندانانه‌ی به‌م جۆره هێناوه، "ئه‌حمه‌د كازمی" فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپای پاسداران، "سه‌عیدسولێمانی" فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنی هێزی قودس، نه‌بی ئه‌ڵڵا شامرادی به‌رپرسی زانیاری، "ئازین پوور" راوێژكار و به‌رپرسی نووسینگه‌ی سوپای پاسدران، غوڵامڕه‌زا یه‌زدانی فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی تۆپخانه، سه‌فده‌ر ڕه‌شادی جێگری فه‌رمانده‌یی هێزی وشکانی، "سه‌عیدموهته‌دی" فه‌رمانده‌ی له‌شكری 27ی ره‌سووڵه‌ڵا‌که‌سێکی دیکه به‌ناوی"حه‌نیف" فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سوپا.
ئه‌و هه‌واڵه له زاری مه‌سعود جه‌زایری په‌یڤبێژی سپای پاسدارانیشه‌وه ڕاگه‌یندراوه.
هه‌ر به‌وته ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی گشتی سپای داپڵۆسێنه‌ری پاسداران فڕۆکه‌که به‌هۆی کێشه‌ی تێکنیکی له ناو هه‌ردوو مۆتۆڕی فڕۆکه‌که‌وه بووه.
هه‌ر له کۆتایی ساڵی ڕابردوودا فڕۆکه‌یه‌کی دیکه‌ی هێزی سه‌ربازی له ئێران که هه‌ڵگری ده‌یان که‌س له نوچه‌گه‌یه‌نه‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو که‌وته‌خواره‌وه و زۆربه‌یان کوژران.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌م سه‌رۆک کۆماری ئێراق وهه‌م سه‌رۆکی هه‌رێمی باشوری کوردستان په‌یامی هاوخه‌میان بۆ خامه‌نه‌یی نارد. سه‌رۆکی ئێراق وه‌ک هه‌میشه ئه‌م کوژراوانه‌ش که داپڵۆسێنه‌ری گه‌لانی بنده‌ستی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی چه‌وساوه‌ی کوردبوون و دارێژه‌ری د‌یان پیلان بوون ده‌ژی کورد و بزاڤه مافخوازه‌که‌ی به‌شه‌هیدو...! ناوهێنا.
دیاره‌هێشتا به‌ڕوونی دیاری نه‌کراوه که که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌یه ته‌نێ کێشه‌ی هونه‌رییه یان شتێکی دیکه.

سه‌رچاوه: ئاژانسه‌کان
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home