په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی کوردی باشوری ئوسترالیا

سه‌باره‌ت به به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردن
له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردن له ئه‌ده‌ڵاید
به‌شدارانی به‌ڕێز
سڵاوێکی گه‌رمتان لێبێ
خۆشه‌ویستان هه‌موومان له‌وه‌ی ئاگادارین که دوسێ ڕۆژی ماوه بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ڕوی ده‌نگده‌راندا بکرێنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی کوردستان له په‌رلمانی ئێراقدا.
ڕاستیه‌ک هه‌یه که پێویسته هه‌موومان به‌گرنگیه‌وه لێی بڕوانین. نه کورد ئێراقیه‌و نه کوردستانیش به‌شێکه له ئێراق یان هیچ وڵاتێکی دیکه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له باشوری کوردستان گه‌لی کوردستان له‌گه‌ڵی ده‌سته‌ویه‌خه‌یه، کێشه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه که له ئاکامی هه‌شتا ساڵ لکاندنی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به ده‌وڵه‌تی نوێ ئێراقه‌وه توشی بوه. ته‌عریب و ته‌عزیب و ته‌هجیرو گشت سیاسه‌ته‌کانی دیکه‌ی نوکۆڵی کردن و تواندنه‌وه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌م به‌شه‌ی کوردستان ئافرێنه‌ری ئه‌و کێشه هه‌نوکه‌ییانه‌ن که له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا به ڕێبازی دیموکراتیانه‌و شارستانیانه و به‌بێ خوێن ڕژان ده‌رفه‌رتی چاره‌سه‌ریان دروست بوه. ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی که ده‌رگا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدی ته‌عریبکراوو به‌زۆر لکێنراوی نیشتمانه‌که‌مان بۆ سه‌ر خاکی نیشتمان ده‌کاته‌وه.
له مێژووماندا که‌م نین ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینانه‌ی له کیسمان چوه‌و و ئه‌مڕۆ بۆیان په‌شیمانین و داخیان بۆ هه‌ڵده‌کێشین. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش له‌پێشمانه‌و بۆته ئه‌رک له‌سه‌ر شانی گشت نیشتمان په‌روان، ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ی زێڕینه که که‌وتۆته به‌رده‌ستمان تا له ڕێگای شه‌ڕێکی شارستانیانه‌ی بێ‌خوێن ڕشتنه‌وه ئه‌وه‌ی له ته‌واوی ته‌مه‌نی ئێراقی به‌زۆر دروستکراوه‌دا خه‌باتی بۆکراوه و خوێنی بۆڕژاوه، وه‌ده‌ستی بهێنینه‌وه.
به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردندا هه‌م ئه‌رکه وهه‌م مافه. به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نیا ئه‌رکێکی ساده هاووڵاتیه‌تی نیه. ڕه‌نگه زۆربه‌تان خۆتان به هاووڵاتی ئێراق نه‌زانن و ئه‌مه‌ش شتێکی سروشتی و ڕه‌وایه. به‌ڵام ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌رکێکی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانیه. بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانیبوون بونی ببێته ڕاستی و بۆ ئه‌وه هێزبده‌نه هزری کوردستانیبوون و بۆ ئه‌وه‌ی به هێزی کوردستانیانه له پارلمانی ئێراق که له ئه‌مڕۆو له داهاتووشدا هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌ر‌ه‌ی شه‌ڕی وه‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازدیه‌کانمان ده‌بێ، بیبه‌ینه‌وه و سه‌ری کورد‌و ئاڵای کورد به‌رزبێته‌وه، پێویسته شێلگیرانه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا که پێوه‌ندیی به چاره‌نوسی هه‌موو کوردانه‌وه هه‌یه، به‌شداری بکه‌ن. ئه‌وشه‌ڕه‌ی که ئاکامه‌که‌ی کاریگه‌ریی و قورسایی فره‌ی له‌سه‌ر هه‌موو کورد‌و کوردستانیه‌ک ده‌بێ. بێگومان تا چه‌نده له‌م شه‌ڕه چاره‌نوس سازانه‌دا سه‌رکه‌وتوو بین هێنده‌ش به ئه‌رێنی به‌سه‌رماندا ده‌شکێته‌وه و ئاسۆی داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان ڕونتر ده‌بێته‌وه.
له‌وه‌یدا که ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئه‌زموونی کوردستان که‌موو کوڕی هه‌یه، له‌وه‌یدا که هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان به یه‌کسانی بۆ هه‌مووان له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی‌دا نه‌ڕه‌خساون، هه‌موومان هاوده‌نگین و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانیش هه‌ر له سه‌رۆک و پارلمان و هه‌ردوو ئیداره‌ی کوردستانه‌وه، به ڕاشکاوی پێی لێده‌نێن و نایشارنه‌وه. من به‌ش به‌حاڵی خۆم ڕه‌خنه‌گرێکی بێبه‌زه‌ییم له که‌موو کورتیه‌کان له هه‌موو بارێکه‌وه. به‌ڵام، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه که هه‌موومان بیزانین ئه‌وه‌یه که به‌شدارینه‌کردن له هه‌ڵبژاردن و خه‌مساردی له‌م پێوه‌ندییه‌دا هیچ پێوه‌ندیی نابێ به توڕه‌یی و گله‌ییه‌کان و ناتوانێ گارێگه‌ری پۆزه‌تیڤیشی هه‌بێ. ڕه‌نگه به پێچه‌وانه به‌شدارینه‌کردن و خه‌مساردی نه‌ک هه‌ر زۆر به نه‌گه‌تیڤ به‌سه‌رماندا بشکێته‌وه بڵکوو ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنه بۆ شۆڤێنیستان و دوژمنانی کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان که ئه‌زموون و ده‌ستکه‌وته هه‌نوکه‌ییه‌کانمان بخه‌نه مه‌ترسیی و بێ ترس و شه‌رم هه‌ڕه‌شه‌ی لێبکه‌ن.
که‌واته له به‌ر ئه‌و ڕاستیانه ئاماژه‌م پێدا و له پێناوی به‌هێزیی ده‌نگی کوردستانیه‌کاندا، ئێمه ئێژین به‌ڵێ بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن و له هه‌مانکات به‌ڵێ بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، لیستی 730 که ئه‌مڕۆ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تاکه لیسته که له‌لایه‌ک زۆربه‌ی لایه‌نه‌کوردستانیه‌کان به ڕاست و چه‌پ و دیندار و بێ‌دین و پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستانه‌وه تێیدا به‌شدارن. لێستێک که زۆرترین ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێمه ئامانجیه‌تی و له هه‌موو ئێراقیشدا تاکه لیسته که چ پێشتر‌و چ ئێستاش به‌رگری ڕه‌وای له دێموکراسی و مافه‌کانی تاک و له‌وانه‌ش گرنگتر تاکه لیسته که بۆته قه‌ڵخانی به‌رگری له مافه‌کانی ژنان و چه‌سپاندنیان له‌ده‌ستوودا. لیستی پێکه‌وه‌ژیان و لیستی ده‌نگی دیموکراسی خوازییه که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆته چه‌قڵی چاوی دیکتاتۆڕ و تێرۆریست و کۆنه‌خوازاندا.
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه و بۆ خه‌باتی ڕه‌وا گه‌له‌که‌مان و لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌م شه‌ڕه چاره‌نوس سازه‌دا ده‌خوازم .
ئێوه‌ش هه‌ر شاد‌و سه‌ربه‌رزبن
20ی سه‌رماوه‌زی 2705

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home