له شێرکۆ کرمانجه‌وه:
برایان و خوشکانی به‌رێز
هه‌موومان ده‌زانین هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق چه‌ند ڕۆژێکی ماوه، من ده‌مه‌وێ وه‌ک که‌سێکی بێلایه‌ن داوا له هه‌مووتان بکه‌م که هه‌م به‌شداری تێدا بکه‌ن و هه‌م خه‌ڵکانی دیکه‌ش هانبده‌ن به‌شداری تێدابکه‌ن. دیاره هه‌موومان کۆڵێک گله‌یی و گازه‌نده و ڕه‌خنه‌مان له ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌یه، به‌ڵام با ده‌ربڕینی گله‌یی و گازه‌نده و ڕه‌خنه‌کانمان له ڕێگه‌ی ده‌نگ نه‌دانه‌وه نه‌بێت و شێوازی دیکه بگرینه‌به‌ر بۆ گه‌یاندنی داواکانمان. خۆکێشانه‌وه له‌و پرۆسه‌ی سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆ له ئارادایه به خراپ به‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه. حه‌ز ناکه‌م درێژه‌ی پێبده‌م، چونکه ئه‌م باسه زۆر هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ به‌دڵنیاییه‌وه پێتانبڵێم به‌شداریکردن و ده‌نگدان به لیستی 730 باشتره له به‌شدارینه‌کردن. با ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی منیش شێوازێک بێت له‌و شێوازانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندان بۆ یه‌کخستنی ڕیزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و هاوده‌نگیمان.
تکایه به زووترین کات ئه‌م ده‌قه بۆ هه‌موو ئه‌و دۆست و برا‌ده‌ر و ناسیاوانه‌ت بنێره که نا‌ویان له لیستی ئه‌درێسه‌که‌تدا (address book) هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌موومان ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وه تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن هه‌موو کوردستانیان و دۆستانمان له‌م ئه‌رکه نیشتیمانییه ئاگادارده‌که‌یینه‌وه.
شێرکۆ کرمانج
8/12/2005
ئه‌دلاید – ئوسترالیا
تێبینی:
1) له‌کاتی ناردن بۆ که‌سانی دیکه ده‌توا‌نی ناوی من بسڕیته‌وه، که‌یفی خۆته.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home