بڕیاری کوشتنه‌که‌ی نگوین تۆنگ وان، له سه‌نگاپوور به‌ڕێوه‌برا

قاچاخچیه ئوسترالیه‌که له به‌ندیخانه‌ی وه‌ڵاتی سه‌نگاپۆر له سێداره‌درا. نگوین تۆنگ وانی ته‌مه‌ن 25ساڵ پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2002 له‌کاتێکدا 400گرام هێرۆئینی پێ‌بوو له فڕگه‌یه‌کی سه‌نگاپۆر بنچاڤکراو پاشان بڕیاری له دار دانی درا.
ئه‌و کاتژمێرێک پاش ئه‌وه‌ی دایک و برا سێویهکهی له به‌ندیخانه چاویان پێی که‌وت، سه‌ره‌ڕای داخوازی فره‌زۆر بۆ لێبوردنی له‌دار درا. کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له سه‌نگاپوورو ئوسترالیا بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوه‌بردنی بڕیاری گیانستاندنی نگوین تۆنگ به به‌رفراوانی به‌ڕێوه چوو. هه‌روه‌ها فلیپ ڕادۆک دادستێنی گشتی ئوسترالیاش بڕیاری کوشتنی تۆنگ وانی به دڕندانه دانا.
دادستێنی ئوسترالیا هه‌روه‌ها گوتی: که تاوان بڕیار لێدراو شیاوی پێداچونه‌وه و که‌مکردنه‌وه بوو، چونکه به‌وته‌ی تۆنگ وان، ئه‌و کاره‌ی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره بوه تا بتوانێ 30هه‌زار دۆلاری تێچوونی کێشه‌ی یاسایی که برا سێویهکهی به‌هۆی به‌کارهێنای ماده‌ی بێهۆشکه‌ره‌وه به‌رهه‌می هێنا بو، به قاچخکردنی ئه‌و به‌سته ماده بێهۆشکه‌ره‌وه، تێیههڵێنێتهوه.
کێشه‌ی نگوین تۆنگ له لایه‌ن مێدیای ئوسترالیه‌وه به به‌ربڵاوی که‌وتبوه ژێر وردبینه‌وه‌و به‌دواداچونی به‌رفره‌ی بۆکرا، لێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاکاماکهنی گشتپرسی که ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه ده‌ریده‌خات که خه‌ڵکی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به ڕه‌وایه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ردۆزگه‌ری سه‌نگاپۆر توشی دوکهرتبوون و لێک‌دابڕان هاتوون..
لکس لێری، یه‌کێک له پارێزه‌ره‌کانی نگوین تۆنگ گوتی که تۆنگ وان ئاماده‌ی مردنه.
ئه‌و هه‌روه‌ها دوا چاوپێکه‌وتنی دایک و براکه‌ی تۆنگ وانی له به‌ندیخانه به ڕوداوێکی "جوان" و "هیواده‌ر" دانا.
دایکی نگوین تۆنگ له دۆخێک‌دا که په‌رێشان دیار بوو له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا چوه دیتنی ئه‌و. ئه‌و له ده‌ورانی به‌ندکراویی کوڕه‌که‌یدا ته‌نێ ده‌یتوانی له پشتی شیشه‌کانه‌وه چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ بکات. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سه‌نگاپۆر سه‌باره‌ت به داخوازی جۆن هاوه‌ر، سه‌رۆک شالیاری ئوسترالیا ، ڕێی به دایک و کوڕکهدا که له کاتی دوا چاوپێکه‌وتنیدا ده‌ستی یه‌کدی بگرن. پێویسته بگوتری که نگوین تۆنگ له ڤێتنام له دایک بوه‌و له مهڵبۆرن ده‌ژیا.
وڵاتی سه‌نگاپۆر خاوه‌نی هه‌ندێک له ڕه‌ق و دژوارترین یاساکانه له جیهاندا له دژی قاچاخچیانی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان و هه‌رکه‌سێک پانزهگرام هێرۆئینی پێوه بگیرێ حوکمی کوشتنی ده‌درێ.
به وته‌ی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 1991ه‌وه تا نوکه نزیک 420 که‌س له سه‌نگاپۆر ئێعدام کراون که زۆربه‌یان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تاوانی پێوه‌ندیدار به ماده بێهۆشکه‌ره‌کانه‌وه بووه.

سه‌رچاوه :BBC
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home