راگه‌یه‌ندراوی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی
راگه‌یه‌ندراوی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان سه‌باره‌ت به تاوانی
شه‌هیدکردنی مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن ره‌ستگار و کوڕه‌که‌ی
5 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له 5ی پووشپه‌ڕی 2705دا(26ی ژوئه‌نی 2005)، یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا هه‌واڵی بێسه‌روشوێنکرانی مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن ره‌ستگار و کوڕه‌کانی به‌مجۆره بڵاو کرده‌وه: " به پێی هه‌وڵێکی تایبه‌ت به یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له کرماشان، مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن ئیمام جومعه‌ی مزگه‌وتی سونییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ئابادی کرماشان، له 20 رۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بێسه‌روشوێن کراوه".
به داخ و که‌سه‌ری زۆره‌وه، راده‌گه‌یه‌نین که دوێنێ یه‌کشه‌ممه ته‌رمی مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن و هاشمی کوڕی له باخچه‌ی پشت مزگه‌وته‌که‌ی دۆزراوه‌ته‌وه. به ته‌رمه‌کانی ئه‌و باوک و کوڕه نیشتمانپه‌روه‌ره‌وه شوێنی گولله‌ی ده‌مانچه دیاره.
حه‌سه‌ن و کوڕه‌که‌ی، ئاخرین جار که له ماڵ چوونه‌ته ده‌رێ، به ماشینێکی "پراید" بووه که به‌ناوی ئاژانسی تاکسیڕانییهوه هاتبووه دوی و بردبووی.
مامستا شێخ حه‌سه‌ن مامۆستایه‌کی ئایینی 80 ساڵه‌ی کورد په‌روه‌ر بوو. ساڵه‌ها بوو له به‌رانبه‌ر پیلانه‌کانی رێژیم‌دا بۆ دووبه‌ره‌کیی نانه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی و ئایینی له نێوان رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وی کورددا وه‌ک هاوسه‌نگه‌ری شه‌هیدی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی ره‌بیعی راوه‌ستا بوو و هه‌موو رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی، به هه‌ر جیاوازییه‌کی ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه بۆ یه‌کێتی و هاو پشتی هانده‌دا. حه‌ول و تێکۆشانی مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن له‌م پێناوه‌دا، ببووه هۆی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیتیلاعاتی رێژیم له کرماشان و ئاخوند "زه‌ندی" نوێنه‌ری خامنه‌یی له کرماشان. هه‌ر بۆیه مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن له ژێر کوشارێکی به‌رده‌وامدا بوو بۆ داخستنی مزگه‌وته‌که‌ی.
به‌ڵام مامۆستای شه‌هید که له پێگه‌وجێگه‌ی خۆی بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی رۆڵه‌کانی کورد و هاندانیان بۆ راوه‌ستان و کۆڵنه‌دان به‌رانبه‌ر دوژمنان، که‌ڵکی وه‌رده‌گرت، هیچکات ملی به‌و گوشارانه نه‌دا و نه‌چووه بن باری داخوازی دام و ده‌زگا و ناوه‌نده‌کانی دوژمنی داگیرکه‌ره‌وه.
رۆژی رابردوو، به بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانی مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن و هاشمی کوڕی، هه‌زاران که‌س له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کرماشان و ده‌وروبه‌ری به جیاوازی ئایین و مه‌زهه‌به‌وه، له به‌رده‌م مزگه‌وتی ده‌وڵه‌ت ئاباد و ماڵی مامۆستا کۆبوونه‌وه و ته‌رمه‌کانیان به خاک سپارد. هێزه‌کانی رێژیم که ده‌یانزانی کاربه‌ده‌ستانی تیرۆریستیان چ که‌تنێکیان خوڵقاندووه، له ترسی خۆپێشاندان و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی، هه‌موو شه‌قام و کووچه و کۆڵانه‌کانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وت و ماڵی شه‌هید مامۆستا حه‌سه‌نیان ته‌نی بوو.
دام و ده‌زگاکانی رێژیم بۆ به‌لاڕێدا بردنی بیروڕرای گشتی، هه‌ر له پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان، به که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوه‌کانی شه‌ڕی ده‌روونی، وای بڵاوده‌که‌نه‌وه که مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن و هاشمی کوڕی له ئاکامی کێشه‌ی خێزانییدا کوژراون. به‌ڵام مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن و کوڕه‌که‌ی تیرۆر کراون و هیچ گومان له‌وه‌دا نییه که تیرۆری ئه‌و باوک و کوڕه تاوانێکی رێکخراوه و تیرۆری ده‌وڵه‌تییه.
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌م تاوانه تیرۆریستییه‌ی کۆماریی ئیسلامی، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی پێشکه‌شی بنه‌ماڵه و که‌سوکاری شه‌هیدان و خه‌ڵکی کرماشانی هه‌میشه کوردستان و هه‌موو رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کا. هه‌ر له‌و کاته‌شدا داوا له هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کا به‌رانبه‌ر به‌م تاوان و ده‌سدرێژییه ده‌نگهه‌ڵبڕن.
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، داوا له مامۆستایانی ئایینی کوردستان به هه‌ر جیاوازییه‌کی دینی و مه‌زهه‌بی ده‌کا، وێڕای ده‌نگهه‌ڵبڕین له دژی تاوانی تیرۆری مامۆستاشێخ حه‌سه‌ن و کوڕه‌که‌ی، وریای پیلانه‌کانی رێژیم بن له نانه‌وه‌ی کێشه و ناکۆکیی ئایینی و مه‌زهه‌بی و هه‌موو رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیی ئایین و مه‌زهه‌بیان بۆ کۆوه بوون له ده‌وری ته‌وه‌ری کورد بوون و کوردایه‌تی بانگهێشت بکه‌ن و به یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی به‌رانبه‌ر پیلانه‌کانی دوژمنی داگیرکه‌ر راوه‌ستن.
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
30/گه‌ڵارێزانی/2705
21/نۆڤمبه‌ری/2005

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home