له شاری مهاباد جارێکی دیکه سه‌رهه‌ڵدان
له شاری مهاباد جارێکی دیکه سه‌رهه‌ڵدان
ده‌وروبه‌ری نیوه‌شه‌وی سێشممه 25ی ئۆکتۆبه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌لاوانی شاری مهاباد له چوار ڕێی سه‌ربه‌خۆیی واته ئیستقلالی مهاباد سه‌باره‌ت به ده‌رکردنی بڕیاری ئێعدام بۆ یه‌کێک له گیراوه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند مانگی ڕابردوو شاری مهاباد، به هۆی کوشتنی یه‌کێک له ئه‌فسه‌رانی ڕژیم له مهاباد به زه‌بری چه‌قۆ، کۆبوونه‌وه‌و به دژی ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ئه‌وکه‌سه که ده‌گوترێ له لایه‌ن دادگای کۆماری ئیسلامیه‌وه بڕیاری ئێعدامی بۆ دراوه، ناوی مسته‌فا ڕه‌سوڵ نیایه که له ڕۆژانی سه‌ر هه‌ڵدانی مهابادو شاره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژیمه‌وه بنچاڤکراوه. ده‌گوترێ خۆپیشانده‌ران دروشمی دژی ڕژیمیان داوه‌و داوای ئازادی به‌ندییه سیاسیه‌کان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ئێعدامی مسته‌فا ڕه‌سوڵ نیایان کردوه.
"مارف سه‌مه‌دی شاره‌داری مهاباد به گێڕانه‌وه له دادستێنی ئه‌وشاره ڕایگه‌یاند که له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوه‌وه هیچ بڕیارێکی ئێعدام له دادگاکانی مهاباده‌وه ده‌رنه‌چوه و سه‌باره‌ت به فاییلی که‌سی گومان لێکراو به کوشتنی ئه‌فسه‌رێکی ئاسایش، هێشتا له قۆناخی سه‌ره‌تایی دایه‌و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی له‌سه‌ر نه‌دراوه."
هه‌روه‌ها"جافری ئایین په‌ره‌ست نوێنه‌ری مهاباد له پارلمانی ئێران به بی‌بی سی گوتوه که ده‌سه‌ڵاتدارانی پایه‌به‌رزی هێزی دادوه‌ری له تاران ئه‌ویان دڵنیا کردوه که هیچ بڕیارێکی ئێعدام له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌رنه‌چووه."
بێگومان ئه‌م ده‌ربڕینانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ترسی هێزه‌کانی ڕژیم و ده‌سه‌ڵاتداران سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بێزاریی و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕژیم.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی، له دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاری مه‌هاباد، به‌رده‌وام هێزه‌کانی به‌ناو ئاسایش پارێزی له‌و گه‌ڕه‌کانه که به گه‌ڕه‌که مه‌ترسیداره‌کانیان ناو ده‌بن جێگیر کردوه و گوێقوڵاخی ده‌نگ و جوڵه‌ی جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ر بوون. پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه ڕژیم هێزێکی زۆری به‌ره‌و ئه‌و گه‌ڕه‌که هێناوه‌و پاش ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بۆته خۆپیشاندان، له درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌که‌دا له نێوان هێزه‌کانی به‌نێو ئاسایش پارێز‌و خه‌ڵک تێکهه‌ڵچوون هاتۆته ئاراوه. هێزه‌کانی ڕژیم له‌و خۆپێشاندانه دا چه‌کیان به کار هێناوه و به پێی هه‌واڵه‌کان له‌و پێکدادانانه‌دا ژماره‌یه‌ک له جه‌ماوه‌ری توڕه بریندار بوون و هێزه‌کانی ڕژیمیش زیانیان پێگه‌یشتوه. ژماره‌یه‌ک له به‌شداربوانی خۆپێشاندانه‌که له لایه‌ن هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانه‌وه بنچاڤکراون. ڕاده‌ی به‌شدارانی خۆپیشاندانان به سه‌دان که‌س مه‌زه‌نده کراوه. ده‌گوترێ که مسته‌فا ڕه‌سووڵ نیا، که له ئه‌نجامی ڕووداوه‌کانی دوای کوشتنی شوانه سه‌ید قادری به تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌فسه‌رێکی هێزی به ناو ئاسایش پارێز، ده‌ستگیر کرابوو وه به هۆی لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر دیانی به‌وه‌دا داناوه که له کوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره دا ده‌ستی هه‌بوه، به‌ڵام له کاتی دادگاییکردنییدا حاشای له‌و تۆمه‌ته کردوه و پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه که ئه‌و نه‌یکوشتوه.
"ژماره‌ی کوژراوانی هێزه‌کانی به نێو ئاسایش پارێزی ڕژیم که تا نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌م ساڵ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له تێکهه‌ڵچوون له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کوژراون، 120 که‌سن و 62که‌سیش بریندار بوون.
به‌وجۆره‌ی که به‌رپرسانی هێزی دادوه‌ری ئێران ڕایانگه‌یاندووه زۆربه‌ی ئه‌و کوژراوانه له تێکهه‌ڵچوونی ناوچه سنوریه‌کاندا کوژراون، جگه له که‌سێکیان که له شاری مهاباد و به زه‌بری چه‌قۆ کوژراوه، که پێیده‌چێ هه‌ر ئه‌وه بێ که گویا مسته‌فا ڕه‌سوڵ نیا کوشتویه‌تی و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیاری ئێعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه و سه‌ره‌نجام ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه."
سه‌رچاوه: بی بی سی ، سایتی ڕۆژهه‌ڵات، ئاڕشیوی کوردستان
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home