سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌بێ ئاڵای کوردستان له‌گه‌ڵ عامر مووسا دانیشت

عامر مو‌سا گه‌یشته کوردستان و له فڕگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێره‌وه له لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان- هه‌ولێره‌وه پێشوازی لێ‌کرا و به‌ره‌و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شالیارانی کوردستان بردیان و له‌وێش له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی باشوری کوردستانه‌وه پێشوازی لێکراوه. وه‌ک په‌یامنێر بڵاویکرده‌وه و کوردسات و کوردستان تیڤیش وه‌شاندیان کۆبوونه‌وه‌که به‌رده‌وام بوه‌و بڕیاره له کۆتاییدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بدوێن. ڕه‌نگه ئێستا که من ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌نوسم کۆبوونه‌وه‌که‌یان ته‌واو کردبێ.
هه‌واڵه نوسراوه‌که‌ی په‌یامنێر سه‌رنجی ڕانه‌کێشام به ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆیان ئێژن "وێنه هه‌واڵ"ه‌که. چاوێک له‌وێنه‌که بکه‌ن، ده‌بینن سه‌رۆکی هه‌رێمی باشوری کوردستان ئه‌گه‌رچی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عاره‌بی دانیشتوه و هه‌واڵه‌کانیش وائێژن، که‌چی ئاڵاکه‌ی کوردستان که وه‌ک باوه له لای شانی ڕاستی بارزانیه‌وه داده‌نرێ دیار نیه. ئه‌وه جێی پرسیاره، بۆ ئاڵاکه لابراوه؟ بۆ ئاڵاکه له ڤێره نه‌ماوه، له‌سه‌ر داوی کێ شاردراوه‌ته‌وه و له پێناوی چی ئه‌مکاره کراوه. بێگومان بارازانی وه‌ک که‌س ئاساییه به بێ ئاڵا‌و هێما له هه‌ر شوێنێک و له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێک ڕۆنیشێ و بپه‌یڤێ. به‌ڵام مادام ئێژن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌ره‌که ڕێز له شوێنه‌که‌ی بگرێ و بۆ هیچ شتێک به بێ ئه‌و هێمایه له هه‌رێمی کوردستان و له ناو داموده‌زگا فه‌رمیه‌کان و به‌تایبه‌ت له ناو کۆشکی شالیارانی هه‌رێمدا خۆی نیشان نه‌دا و کۆنه‌بێته‌وه!. بێگومان وه‌ک سووننه‌کان چۆن له مسگتێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌و کابرایه کۆبوونه‌وه ئه‌و به‌ڕێزه‌ش ده‌یتوانی له ماڵی خۆی له هۆتێلێک یان له هه‌ر شوێنێکی دیکه له‌گه‌ڵیا وه‌ک مه‌سعود بارزانی یان وه‌ک سه‌رۆکی حزبه‌که‌ی دابنیشێ. ئاخر ئه‌و عاره‌به بێ حه‌گاله هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه بوو که له ده‌ستوردا ئێراق به کوردستانیشه‌وه بکاته نیشتمانی خزمه‌کانی. تۆ بڵێ چ دیاریه‌ک جگه له به عاره‌بی کردنه‌وه‌ی ئێراق به کوردستانه‌وه‌ی پێبێ وا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماده بوو ئاڵاکه‌ی ته‌نیشتی خۆی لابه‌رێ! و گوێنه‌داته شوێن و جێگا‌و هه‌ستی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌ی. وڵامه‌که‌ی .............

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home