هونه‌رمه‌ند حه‌مید حه‌میدی کۆچی دوایی کرد
هونه‌رمه‌ند حه‌مید حه‌میدی کۆچی دوایی کرد
به‌داخێکی زۆره‌وه هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و خاوه‌ن هه‌ستی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان حه‌مید حه‌میدی له‌ڕۆژی ده‌ی ئۆکتۆبه‌ری 2005، کۆچی دوایی کردوه. به‌م بۆنه‌وه له خۆمان و له ئه‌ویندارانی هونه‌رو گۆرانی کوردی و که‌سوکاری سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین.
به‌ش به حاڵی خۆم ده‌نگی به‌سۆزو دڵگری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌م سه‌ره‌تا ساڵی دوهه‌زار که بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی ماوه‌یه‌ک بوو له شاری قه‌یسه‌ری تورکیه مابوومه‌وه، له ماڵی دۆستێکی هێژا گوێ لێ‌بوو. هه‌ر ئه‌وکات دڵم گرتی و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و دۆسته هێژایه کاسێته‌که‌ی پێشکه‌ش کردم. گوێگرتن له‌ده‌نگی حه‌مید حه‌میدی چێژێکی تایبه‌تی هه‌یه‌و ده‌ت باته‌وه ناو جیهانی خه‌ون و خه‌م و ئازاره‌کان. کۆچی دوای ئه‌و هێژایه خه‌سارێکی دیکه‌یه که له بزاڤی هونه‌ری کوردی به‌گشتی ده‌که‌وێ و جێی ئه‌و به سێنایی پڕنابێته‌وه. ئه‌و هێشتا گه‌نج بوو ده‌یتوانی گه‌لێک به‌رهه‌می ناوازه پێشکه‌شی بواری موزیک و گۆرانی کوردی بکا و مخابی مه‌رگ وه‌ک دێوه‌زمه‌یه‌ک گیانی ئه‌ویشی ستاندو ماڵئاویی لێ‌کردین. ئه‌گه‌رچی حه‌مید به‌رهه‌مه‌کانی که‌من به‌ڵام به‌و که‌مه‌شه‌وه جێگای و شوێنی خۆی له گۆڕه‌پانی هونه‌ردا بۆخۆی گرتبوو بۆیه دڵنیام که ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی و به‌رهه‌مه‌کانی ڕێ له مردنی ئه‌و ده‌گرن و جگه له جه‌سته‌ی که به جێ‌مان دێڵی به‌رهه‌مه‌کانی هه‌رده‌م له ناو دڵ و گوێماندا ده‌مێننه‌وه و هه‌ر به‌نه‌مری ده‌مێننه‌وه. ڕۆحی شاد.
ئه‌م بابه‌ته‌ی له خواره‌وه داده‌نرێ، له نوسینی برایم فه‌ره‌شی‌یه که له سایتی هه‌ڵوێست و ڕۆژهه‌ڵات(بۆکان)دا سه‌باره‌ت به حه‌مید حه‌میدی و کۆچه ناوه‌خته‌که‌ی ، بڵاوکراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی نایناسن به‌که‌ڵکه.
حه‌مید حه‌میدی، ده‌نگێکی جوانه‌مه‌رگ و ئه‌وینێکی زی ندوو!
برایم فه‌رشی
له رۆژگارێکدا که له مه‌یدانی گۆرانی و کلیپی کوردی‌دا مرۆڤ که‌متر هونه‌ر ده‌بێنێ، حه‌مید حه‌میدی کاری هونه‌ری به‌رچاوی ئه‌نجام ده‌دا، به تایبه‌ت گۆرانی و کلیپه‌کانی ته‌ژی له هونه‌ر و زه‌وق و جوانی و ناوه‌رۆکی ئینسانی بوو! یه‌کێک له نوێترین کلیپه‌کانی گۆرانیه‌که به ناوی سه‌فه‌ر! سه‌فه‌ری مه‌رگ. ئه‌و ئه‌ڵێ:" دنیا سه‌فه‌ره و گشتمان میوانین!" حه‌مید له‌و کلیپه‌دا کاتێک به کۆڵانێکدا تێ
ده‌په‌ڕێ چاوی به ئاگاداری مه‌رگی خۆی ده‌که‌وێ، که به دیواره‌کانه‌وه هه‌ڵواسراوه. ئه‌و له گه‌ڵ خه‌ڵک ته‌رمی خۆی به‌ره‌و گۆرستان به‌رێ ده‌کات. کاتێک له ناو گۆڕی ده‌نین، هه‌ردووک چاوه‌کانی کراوه‌یه و چاو له زیندووان ده‌کات! چیرۆکی ئه‌م کلیپه له لایه‌ن شکسپیره‌وه نه‌نووسراوه. ئازاره‌کانی که له‌م شیعره‌دا بوونه‌ته گۆرانی، ئازاره‌کانی لاوه‌کانی ئه‌مرۆی وڵاته‌که‌ی حه‌میده و شیعره‌کانی ئه‌م گۆرانیه، ئازارای وڵاته‌که‌ی ئێمه‌ی له خۆیدا گرتووه، که حه‌مید زۆر هونه‌رمه‌ندانه ده‌یچڕێ. بینینی ئه‌م کلیپه خه‌م و بیرکردنه‌وه ده‌خوڵقێنێ، خه‌می ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی مه‌رگ. حه‌مید باسی مه‌رگ ده‌کات و خۆشی ئاکتۆری کلیپی مه‌رگه. حه‌مید باس له ژیان ناکات باس له سه‌فه‌ری یه‌کجاری ده‌کات. حه‌مید ئه‌گه‌ر گۆرانی هه‌ڵپه‌رکێش ده‌چڕێ هه‌ر دیسان باس له مه‌رگ ده‌کات:"گه‌نم گه‌ڕه‌جۆ پشتم ژان ده‌کات، عیزرائیل هاتگه و داوای گیان ئه‌کات." دڵ و دوروونی حه‌مید خه‌م دایگرتووه و خه‌م ده‌چڕێ و له گه‌ڵ زیندووان ده‌دوێ، ئه‌و باس له‌و ده‌مه کورته‌ی ژیان ده‌کات، حه‌مید به هه‌موو وجودیه‌وه هاواری خۆشه‌ویستی ده‌چڕێ. بینینی کلیپه‌کانی حه‌مید بۆ من موژه‌ده‌یه‌کی گه‌وره بوو، ئه‌و هیوایه‌ی له دڵمدا گه‌رم کردبوو، که موسیقای کوردی شاسواری هه‌یه به‌ڵام نادیارن، بێ موده‌عان، هات و هاواریان نیه! حه‌مید لای خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت سنه و کرماشان و لای ئه‌وانه‌ی که نرخی هونه‌ر ده‌زانن گه‌ڵێک خۆشه‌ویست بوو.
حه‌مید به تێکست و موسیقا و ده‌نگ و شێوه‌ی گوتنه‌که‌ی و به‌کارهێنانی ئه‌ندامه‌کانی له‌شی کاری ده‌کرده سه‌ر مێشک و ده‌روون و دڵی من، وام ده‌زانی که ئه‌و بۆمن گۆرانی ده‌ڵی و تێکست و شیعره‌کانی من ده‌چڕێ. من چاوم به حه‌مید نه‌که‌وتبوو، به‌ڵام هه‌ستم ده‌کرد له مێژ ساڵه ده‌یناسم، ئه‌وه‌ش هه‌ست و بۆچوونی من به ته‌نیا نیه. حه‌مید له رۆژگاری بێ رێزکردنی موسیقادا هونه‌ری ده‌خوڵقاند، به‌وه‌ش خۆشه‌ویستی من بوو. ئه‌و سنوره ته‌سکه‌کانی تێکست و موسیقا و ده‌نگی شکاند و گاشه به‌ردێکی هاویشته ناو گۆمێکی مه‌ند و وێستاو. ئه‌و بیر‌و و بیرکردنه‌وه‌ی هێنایه ناو موسیقای تایبه‌تی سه‌رده‌م. ئه‌و شه‌یدایه‌کی وشه و موسیقا بوو! حه‌مید لای من گۆرانبێژێکی رۆشنبیر بوو له فۆرماتێکی بانتردا. مخابن ئه‌ویش به چاره‌نووسی گۆرانیبێژه‌کانی هاوشانی خۆی ، فه‌رهای فارس زمان و ئه‌حمه‌د کایای زمان قه‌ده‌غه‌کراو چوو. یادی گه‌رم و زیندوو بێ.
ژیان سه‌فه‌ره و
ئینسان موسافر.
سه‌فه‌ری بێ رێگا،
ژیانی بێ سه‌فه‌ره،
که له وه‌ستاندا
ته‌واو ده‌بێ و
موسافر به موسافر
ده‌گۆڕێته‌وه.
11،10،2005 ئاڵمان
ئه‌م بابه‌ته هاوکات له ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات (بوکان) یشدا بڵاو بووه‌ته‌وه

ئه‌مرۆ 11.10.2005 سه‌عات 10ی به‌یانی ته‌له‌فونی سه‌رکاره‌که‌م ده‌نگی لێ بڵیند بوو:"بابی ئێستا له سنه‌وه ته‌له‌فونیان کرد و کوتیان که حه‌مید دوێنێ سه‌کته‌ی کردووه!؟" بیستنی ئه‌م هه‌واڵه ره‌نگی رووی گۆڕاندم، هاوکاره‌که‌م ده‌پرسێ چی رووی داوه؟ چیرۆکی کلیپی سه‌فه‌ر و هه‌واڵی مه‌رگی حه‌میدی بۆ ده‌گێڕمه‌وه. حاڵه‌تی ده‌گۆڕدرێ و سه‌ری داده‌خات. ئه‌و پسپوڕی بواری فه‌لسه‌فه‌یه و ده‌یان نمونه‌ی جیهانی له بواره‌کانی هونه‌ر و بیر و موسیقا ده‌هێنێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت:" ئه‌و که‌سانه سنوری ئاسایی ژیان و بیر و زه‌وقی ئینسانی تیک ده‌شکێنن، هێندێک له‌وانه عاسی ده‌بن و ئه‌و کارانه ده‌که‌ن که مرۆڤی تر به بڤه‌ی ده‌زانن، ئه‌وانه به‌گژ ئه‌م جیهانه‌دا ده‌چن." حه‌مید پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی کلیپی سه‌فه‌ر پرسیارباران ده‌کرێ. دایکی که دوو ساڵ به‌ر له ئێستا کوڕێکی تری به ناوی سه‌عید له مانگی ره‌مازاندا به کاره‌ساتی ماشێن جوانه‌مه‌رگ ده‌بێ،ده‌ڵێ:"رۆڵه ئه‌م کارگه‌له چیه ده‌یکه‌ی؟" کلیپی سه‌فه‌ر بۆ زۆر که‌س پرسیارێکی گه‌وره بوو. به‌ڵام ئه‌مرۆ وه‌ک سناریۆی مه‌رگی هونه‌رمه‌ندێک دێته به‌رچاو که له دنیای هونه‌ر و موسیقادا که‌م وێنه‌یه و تراژدییه‌کی تاڵه!
حه‌مید به تێکست و موسیقا و ده‌نگ و شێوه‌ی گوتنه‌که‌ی و به‌کارهێنانی ئه‌ندامه‌کانی له‌شی کاری ده‌کرده سه‌ر مێشک و ده‌روون و دڵی من، وام ده‌زانی که ئه‌و بۆمن گۆرانی ده‌ڵی و تێکست و شیعره‌کانی من ده‌چڕێ. من چاوم به حه‌مید نه‌که‌وتبوو، به‌ڵام هه‌ستم ده‌کرد له مێژ ساڵه ده‌یناسم، ئه‌وه‌ش هه‌ست و بۆچوونی من به ته‌نیا نیه. حه‌مید له رۆژگاری بێ رێزکردنی موسیقادا هونه‌ری ده‌خوڵقاند، به‌وه‌ش خۆشه‌ویستی من بوو. ئه‌و سنوره ته‌سکه‌کانی تێکست و موسیقا و ده‌نگی شکاند و گاشه به‌ردێکی هاویشته ناو گۆمێکی مه‌ند و وێستاو. ئه‌و بیر‌و و بیرکردنه‌وه‌ی هێنایه ناو موسیقای تایبه‌تی سه‌رده‌م. ئه‌و شه‌یدایه‌کی وشه و موسیقا بوو! حه‌مید لای من گۆرانبێژێکی رۆشنبیر بوو له فۆرماتێکی بانتردا. مخابن ئه‌ویش به چاره‌نووسی گۆرانیبێژه‌کانی هاوشانی خۆی ، فه‌رهای فارس زمان و ئه‌حمه‌د کایای زمان قه‌ده‌غه‌کراو چوو. یادی گه‌رم و زیندوو بێ.
ژیان سه‌فه‌ره و
ئینسان موسافر.
سه‌فه‌ری بێ رێگا،
ژیانی بێ سه‌فه‌ره،
که له وه‌ستاندا
ته‌واو ده‌بێ و
موسافر به موسافر
ده‌گۆڕێته‌وه.
11،10،2005 ئاڵمان
ئه‌م بابه‌ته هاوکات له ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات (بوکان) یشدا بڵاو بووه‌ته‌وه
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home