قسه یان له شێت ببیسه یان له منداڵ.!
مشعان جبووری وه‌ک نموونه‌یه‌ک
نوسینی: موحسین جوامێر
له سایتی " یه‌کگرتوو " دا هه‌واڵی سیمینارێکم خوێنده‌وه، تیایدا پوخته‌ی نێوه‌ڕۆکی بۆچوونه‌کانی مشعان جبووری له‌مه‌ڕ رۆڵ و ده‌ستێوه‌ردانی زاڵمای خه‌لیل زاد له ده‌ستووری ئیتتیحادی و به‌ناوی سوننه‌وه، بڵاو کردۆته‌وه‌و ده‌ڵًێ : ئه‌و پێشنییارانه داواکاریی وڵاتی ئیقلیمین، به تایبه‌تی تورکیا.. به‌ڵام به‌ناوی عه‌ره‌بی سوننه‌وه به‌رزی کردوونه‌ته‌وه..
مشعان جبووری وه‌ک نموونه‌یه‌ک
نوسینی: موحسین جوامێر
له سایتی " یه‌کگرتوو " دا هه‌واڵی سیمینارێکم خوێنده‌وه، تیایدا پوخته‌ی نێوه‌ڕۆکی بۆچوونه‌کانی مشعان جبووری له‌مه‌ڕ رۆڵ و ده‌ستێوه‌ردانی زاڵمای خه‌لیل زاد له ده‌ستووری ئیتتیحادی و به‌ناوی سوننه‌وه، بڵاو کردۆته‌وه‌و ده‌ڵًێ : ئه‌و پێشنییارانه داواکاریی وڵاتی ئیقلیمین، به تایبه‌تی تورکیا.. به‌ڵام به‌ناوی عه‌ره‌بی سوننه‌وه به‌رزی کردوونه‌ته‌وه..
سه‌باره‌ت به رۆڵی عه‌ره‌بی سوننه‌ش له‌مه‌ڕ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا، مشعان ده‌ڵێ : له‌ناو نوێنه‌ره‌کاندا سه‌ددام، زه‌رقاوی، نیشتمانی وخه‌ڵکی تریش هه‌ن..
له راستیدا، ئه‌و قسانه‌ی مشعان، ئه‌گه‌رچی یه‌که‌م جاره له ئه‌وه‌وه بیسترابن، بۆ هًێندێکیش قسه‌ی بندۆشه‌ک بن و تازه ئاشکرا بووبن و خرابێتنه سه‌ر دۆشه‌ک، وه‌لێ بۆ ئه‌وانه‌ی تۆزقاڵێک له مێژوو و مامه‌ڵه‌ی تورک له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کوردا، ئاگادار بن، بڕوا ناکرًێ ئه‌و ڕاستییه نه‌زانن و له‌و فێڵ و فه‌ڕه‌جه‌ی که‌مالیستان نامۆ بن .. جیاوازییه‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که مشعان هه‌ر که له‌که‌لله‌ی دا، به تایبه‌تی له کوردستان، هه‌رچی له بن به‌ڕێیه ده‌یهێنێته سه‌ر به‌ڕێ ..
ره‌نگبێ قسه‌ی مشعان بۆ عه‌ره‌به‌کان نوێ بێت، وه‌لێ بۆ کورد قه‌وانێکی سواوه‌یه، چونکه له مێژه له نێو دۆزه‌خی تورک و پیلانه‌کانیدا خول ده‌خۆنه‌وه و له مه‌رگه‌سات و خوێن و بۆنی باڕووت و ده‌رده‌سه‌ری به‌ولاوه، هیچی دیکه‌یان له‌و سیسته‌مه نه‌دیوه. ئه‌گه‌ر ورده ده‌سکارییه‌کیشی له جۆری سیاسه‌تی خۆی له حاند هه‌ندێ مافی زۆر بچکۆلانه‌ی نێو وڵاتی خۆیدا کردبێت، له بن زه‌بری شه‌ق و پێله‌قه و مه‌تره‌قی ئه‌وڕوپا بووه.
تورکیا هه‌میشه له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خۆی بووه له دژی کورد و کوردستاندا و هه‌رگیز هه‌دای نه‌داوه. وه‌ک زلهێزێکی ناوچه‌ش، سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد، توانیویه‌تی کار له‌سیاسه‌تی وڵاتانی دیکه‌ش بکات، چ وڵاتانی گه‌وره‌ی دنیا و چ وڵاتانی ناوچه وه‌کو سووریا و ئێران.. بۆ ته‌فروتونا کردنی بزاڤی کورد و له به‌ینبردنی ئاواته‌کانیشی، هه‌میشه کاریویه‌تی به قازانجی خۆی ده‌سکه‌وتان هه‌ڵکڕێنێت.
ئه‌گه‌ر له بیرمان بێ، له سه‌ره‌تا و گه‌رمه‌ی نووسینی ده‌ستووردا، شاند له دوای شاند بانگهێشتی تورکیا ده‌کران، هه‌ر له گه‌وره به‌رپرسانڕا بگره تا حیزب و هه‌یئه و کۆمه‌ڵه و عه‌شایه‌ر و که‌سایه‌تییه‌کان..
ئه‌گه‌ر جه‌عفه‌ری و عه‌مماری ئه‌لحه‌کیم به ئاشکرا ده‌دوان و به دڵی تورک و له دژی داخوازییه‌کانی کورد شه‌کریان ده‌شکاند، ئه‌وا کۆبوونه‌وه‌ی به‌دزی و ئاشکرای سه‌یرانگه‌ی ( بۆلو ) ی که‌مێک نزیکی ئه‌نقه‌ره، که شاندی هاوپه‌یمانییه‌تی شیعه و مه‌جلیسی ئه‌علا و ته‌وژمی سه‌دری و پارته تورکمانییه‌کان وکه‌سایه‌تییه عیراقییه‌کان و به سه‌رپه‌رشتیی گه‌وره سیاسه‌توانانی تورک وه‌ک عوسمان کورا تورک و حوسێن عه‌ونی، بۆ تۆژینه‌وه له باره‌ی ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، نموونه‌ی هه‌ره زه‌قن له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی تورک شێلگیرانه له دژی کورد پێڕه‌وی کردووه و ده‌شیکا و هه‌رگیزیش چۆکی شل نابێت.
گرفته‌که‌ی ئێمه ته‌نیا له‌وه‌دا نییه گوایه تورک کاریگه‌ریی له‌سه‌ر غه‌یره کوردیش که خۆیان به دۆستی کورد داناوه و داده‌نێن و پێکه‌وه تاڵی و سوێرییان چه‌شتووه، هه‌یه، بگره به‌ڵایه‌که له‌وه دایه کورده‌که‌یش که‌وته به‌ر شاڵاوی پیلانه‌کانی تورک، له کاتێکدا ده‌یتوانی به هه‌ڵوێستی ( نا ) زۆر پرۆسه‌ی ( نا ) ی نه‌یاران هه‌ر چه‌نده زلیش بووبن، بیانوه‌ستێنێت، به هێزی یاساش.!
ئه‌و نه‌رمینواندنه‌ی کورد به‌رامبه‌ر چه‌ند خاڵێکی ده‌ستوور، هه‌ره‌سێکی گه‌وره بوو و بێئومیدییه‌کی له ده‌روونی کورد هه‌تا به‌رانبه‌ر به‌و چه‌ند به‌نده‌یش که مایه‌ی نیمچه فه‌رامۆشییه‌ک بوون، دروست کرد و متمانه‌ی له‌لاکه‌م کرده‌وه.. بگره هه‌تا بووه هۆی بێزه‌وه‌رکردنی قودسییه‌تی ده‌ستووریش له‌به‌ر چاوی غه‌یره کورد، بۆ ئه‌وه‌ی سڵ له پیاده‌کردن و جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی بکرێته‌وه. زاته‌ن زیانه‌که‌ش هه‌ر کورد ده‌یکات و شه‌قه‌که‌ش هه‌ر ئه‌و ده‌یخوات.
گوتنی ( ده‌ستوور خۆ قوڕئان نییه، نه‌گۆڕێت !) که له‌سه‌ر زاری هێندێک له لێپرسراوانی کوردمان ژنه‌فت، هه‌م قسه‌یه‌کی ناشارستانییه و هه‌میش له‌گه‌ڵ رۆحی قوڕئانا ته‌با نییه، بگره سه‌رپێچییه‌کی گه‌وره‌شه. ده‌ستوور، بۆ وڵاتانی ئه‌وڕوپی ـ بۆ وێنه ـ له جێگه‌ی کتێبی پیرۆزی ئێمه دایه، به‌موو لًێلادانی وه‌ک تاوانێک دێته ئه‌ژماردن و به زاراوه‌ی ئێمه ( کوفر )ه.. به بۆچوونی ئیسلامیش گرًێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه له ( کۆڕا ـ اجماع ) وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که له دوای قورئان و سوننه‌وه دێ وبه هه‌ندهه‌ڵگرتن و پێڕه‌وکردنی فه‌رزه، نه‌ک هه‌ر یه‌کێ بێ و ده‌ستێکی تێوه‌ردا و لایه‌کی لێ بقرتێنێت و ده‌سکارییه‌که‌ش له ژێرناوی (هه‌موارکردن) بفه‌لسه‌فێنێت.
ده‌ڵێن قسه یا له منداڵ ببیسه یان له شێت، چونکه ئه‌وانه له هیچ شتێک ناپه‌نگێنه‌وه و په‌نا و پێچیان نییه..ناڵیم کاک مشعان ـ حاشاکی وی ـ شێته، به‌ڵام گریمان شێتۆکه‌یه‌کی هه‌قگۆیه..ئه‌گه‌ر تورک ده‌ست له کاری کورد وه‌رنه‌دا و ته‌ُپکه‌وداوی بۆ نه‌نێته‌وه، ئه‌ی غه‌یری ئه‌و کێیه.؟ ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌که ـ تا راده‌یه‌ک ـ به دڵی تورک نه‌بایه، ئه‌وها مته‌قی له خۆی ده‌بڕی.؟
ماڵم هه‌قه، وه‌ختێک مشعان ده‌یوت کورد ده‌بێت خودان ده‌وڵه‌ت بێت، زۆر عه‌ره‌ب سوژده‌ی بۆ دێوه‌که‌ی به‌غدا ده‌برد.!
خۆزگه‌م کوردیش ناوناوه سیاسه‌توانێکی شێتۆکه‌ی ئه‌وهای هه‌بایه، ده‌وجا با خه‌لیل زاد ده‌ڕۆستی بهاتایه و پێی بوێرابایه.!
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home