كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Friday, September 30, 2005

ڕیفڕاندۆم بۆده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق له‌نێوان شکست

ڕیفڕاندۆم بۆده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق له‌نێوان شکست وسه‌رکه‌وتندا
نوسینی: ئه‌بوبکر ئه‌حمد ســلێمان

ڕێکخستنه‌وه‌ی سیستمی سیاسی وئیداره‌ی وڵات له‌ڕێگای ته‌وافــقاتی ئه‌حزاب وله‌سه‌ربنه‌مای تائیفه‌گه‌ری وڕه‌گه‌زی ومه‌زهه‌بی وله‌ژێرپاپه‌په‌ستۆی سیاسه‌تی ئه‌مریکاله‌ناوچه‌که‌دا ، که‌‌هیچ ئینسجامێکی ده‌رونی وهیچ جۆره‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی هاوبه‌ش وستراتیژی وهیچ ئیلتزام وپابه‌ندبونێکی ئاره‌زومه‌ندانه‌ ئه‌م هێزانه‌ی له‌ده‌وری یه‌ک کۆنه‌کردۆته‌وه‌ ، ده‌وپه‌ت وده‌ستورێک که‌پایه‌وبنه‌ماکانی له‌ژێرچاوه‌دێری ڕاسته‌وخۆی ده‌وپه‌تی ئه‌مریکاوبه‌پێی تاکتیکی ڕۆژانه‌وله‌سه‌ر میزاجی تائیفه‌گه‌ری وڕه‌گه‌زی بنیات نرابێت ، نه‌ک هه‌رنابێته‌ئاپــته‌رناتیڤێکی دپخوازانه‌وناتوانێت چواچێوه‌ی یه‌کگرتویی ده‌وپه‌تی عێراق بپارێزت وئاشتی وئاســـایش بۆدواڕۆژی پێکهاته‌کانی کۆمه‌پگای عێراق مســـوه‌گه‌ربکات ، به‌پکوبه‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له‌کاروباری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌و چاندنی تۆوی تائیفه‌گه‌ری ودوبه‌ره‌کی ، برینی جه‌سته‌ی خه‌پکی عێراق ده‌باته‌سه‌رئێسقان وزیاترقوپی ده‌کاته‌وه‌وئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌ونائارامی ده‌بات ، سیستمی نوێی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌عێراق له‌سه‌ربنه‌مای ڕه‌واج دان به‌ته‌قسیماتی تائیفی وئاینی وڕه‌گه‌زی خه‌پکی ئه‌م ڵاته‌ ده‌کێشێته‌ناوململانه‌یه‌کی نادیموکراسی یانه‌وودورنیه‌شه‌ڕێکی سه‌رتاسه‌ری ناوخۆی لێ بکه‌وێته‌وه‌ ، پرۆسه‌ی ڕیفڕاندۆم به‌ناوی بڕیاردانی خه‌پکی عێراق له‌سه‌رده‌ستوری هه‌میشه‌یی ، له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ده‌گیرکه‌رانه‌ی ئه‌مریکاو کاریگه‌ری ده‌ست تێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی جمهوری ئیسلامی ئێران وسه‌رجه‌م ده‌وپه‌تانی ناوچه‌که‌ودنیا له‌کاروباری ناخۆی عێراق ، جگه‌له‌سینارۆیه‌کی دیماگۆگیانه‌وگاپته‌جاڕی به‌ولاوه‌هیچ مانایه‌کی دیکه‌ی نیه‌ ، به‌هه‌ردوک دیودابه‌قبوپ کردن یان ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق له‌م ڕیفڕاندۆمه‌داکێشه‌سیاسی یه‌کانی ناوخۆی ئاپۆزترده‌کاته‌وه‌ ، ناوخۆی.
له‌وڵاتی عێراقدائه‌گه‌روئیمکانی سه‌رهه‌پدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وده‌وپه‌تێکی دیکتاتۆری له‌نمونه‌ی ڕژێمی به‌عـــس تاڕاده‌یه‌ک له‌ئارادانه‌ماوه‌ ، پرنســـیب وبنه‌ماکانی مه‌یل وگرایشی سیستمێکی دیموکراسی خه‌ریکه‌له‌م وڵاته‌دا ڕه‌گ وڕیشه‌ی خۆی داده‌کوتێت ، له‌وڵاتی ئێمه‌ش وه‌ک سه‌رجه‌م وڵاتانی دیموکراسی دونیا ئیترجه‌ماوه‌ری خه‌پک ده‌بێته‌سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌ت وده‌سه‌ڵاتی ده‌وپه‌ت وبه‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ خه‌پک له‌ڕێگای هه‌پبژاردنه‌وه‌ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ئه‌حزابی جۆراوجۆردائاپوگۆڕپێ بکات ، سیستمی دیموکراسی وپرۆسه‌ومیکانیزمی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌له‌ڕێگای جه‌ماوه‌ری خه‌پکه‌وه‌له‌توانایداهه‌یه‌سروشتی ململانه‌ی توندوتیژی ئه‌حزابیش به‌ئاڕاسته‌یه‌کی پۆزه‌تیفانه‌وله‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رده‌م وخه‌پک بگۆڕێت ، ئیترهه‌رحیزب ولایه‌نێک ئه‌گه‌ربیه‌وێت سه‌رنج وبیروڕای زۆرینه‌ی خه‌پک به‌لای خۆیداڕابکێشێت وله‌ململانی سیاسی وپرۆسه‌ی هه‌پبژاردنه‌کانداببێته‌پاپه‌وانی مه‌یدان ، ته‌نهابه‌خزمه‌تی زیاترده‌بێت وله‌ڕێگای ســـندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی وڵات بۆخۆی مســـوه‌گه‌ربکات .
له‌وڵاتێکی وه‌کوعێراقداکه‌پێکهاته‌یه‌کی إغه‌یره‌سروشتیانه‌ونائاره‌زومه‌ندانه‌ی هه‌یه‌ ، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌قـتابه‌کانی دنیای سه‌رمایه‌داری له‌دوای هه‌ردوجه‌نگی یه‌که‌م ودوهه‌می جیهانیه‌وه‌چه‌ندین نه‌ته‌وه‌وتیره‌وتائیفه‌له‌نمونه‌ی کوردو عه‌ره‌ب وتورک وکلدوئاشورله‌چوارچێوه‌ی ئه‌م وڵاته‌دابه‌زۆرلکێندراون به‌یه‌که‌وه‌ ، له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عسیش عێراقی یه‌کان به‌گشتی وخه‌پکی کوردستان به‌تایبه‌تی ئازادوسه‌ربه‌خۆنین له‌بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌بنیات نانه‌وه‌ی عێراقێکی نوێ ، ناتوانن له‌سه‌ربنه‌مای دپخوازانه‌وبه‌ئیراده‌ی خۆیان چاره‌نوس وئاینده‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته‌به‌ده‌ستی خۆیان له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراقدابنوسنه‌وه‌ ، له‌م سه‌رده‌مه‌چاره‌نوس سازه‌شدا ده‌وپه‌تی ئه‌مریکاوئینگلستان که‌له‌لایه‌ن ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کورده‌وه‌به‌دۆست وهاوپه‌یمانی خه‌پکی کوردستان ناوزه‌دکراون زۆربه‌ئاشکراله‌دژی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی کورد ده‌وه‌ستنه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تی ئه‌م دوده‌وپه‌ته‌ڕیگه‌یان نه‌داوه‌ مافی چاره‌ی خۆنوسین وه‌ک به‌ندێکی یاسای وزه‌مانه‌تێک سه‌باره‌ت به‌مافه‌قه‌ومیه‌کانی خه‌پکی کوردله‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدابچه‌سپێت وجێگای بۆبکرێته‌وه‌ ، له‌دورماوه‌شداڕێگایان له‌سه‌ربه‌خۆی خه‌پکی کوردستان گرتوه‌وئه‌م مافه‌ی خه‌پکی کوردستان یان خستۆته‌ به‌رده‌م چاره‌نوسێکی ناڕۆشن ونادیاریه‌وه‌ ، به‌ڕێگای یاسایی وله‌ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا ده‌ستوپێی خه‌پکی کوردستان یان له‌چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کگرتوداکه‌له‌بچه‌کردوه‌ ، بۆیه‌ئه‌م سازش وسه‌وداکاریه‌ی که‌ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدارله‌عێراق له‌ژێرپاپه‌په‌ستۆی سیاسه‌تی ده‌وپه‌تی ئه‌مریکاپێکیان هێناوه‌و ناویان لێ ناوه‌ مچالحه‌ی نیشتینمانی ، له‌گه‌پ میکانیزم وپرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی وڵاتدانایه‌ته‌وه‌وپێچه‌وانه‌یه‌له‌گه‌پ خواست وئاره‌زوی زوربه‌ی عێراقیه‌کان به‌گشتی و خه‌پکی کوردستانبه‌تایبه‌تی ، له‌ڕیفڕاندۆمێکی ئازادانه‌داکه‌له‌سه‌ره‌تای مانگی جه‌نیوه‌ری ئه‌مساپ هاوکات له‌گه‌پ هه‌پبژاردنه‌گشتی یه‌کانی عێراقدابۆئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی به‌ڕێوه‌چو ، %98 له‌خه‌پکی کورد یه‌کپارچه‌ی خاکی عێراق یان ڕه‌ت کرده‌وه‌و ده‌نگیان به‌سه‌ربه‌خۆی دا بۆکوردستان ، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داخوازی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی بڕیاربه‌ده‌ستی جیهانی له‌نمونه‌ی ئه‌مریکاو ده‌وپه‌تی ئینگلستان وداسه‌پاندنی عێراقی بون به‌سه‌رخه‌پکی کوردا ، کێشه‌ی سیاسی خه‌پکی کوردستان دیسان له‌چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کگرتوی زۆره‌ملێدابه‌چاره‌سه‌رنه‌کراوی ده‌هێـپـێته‌وه‌ .
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له‌کاروباری ناوخۆ وخوپــقاندنی کێشه‌ی مه‌زهه‌بی وتائیفی له‌ناوه‌ڕاست وله‌خواروی عێراق ، خه‌پکی ئه‌م وڵاته‌ی به‌سه‌ر دوتائیفه‌ی سه‌ره‌کی شیعه‌وسونه‌دا دابه‌ش کردوه‌وڕۆژانه‌له‌هه‌ردولابه‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ وبه‌کۆمه‌پ خه‌پک ده‌کوژرێت وفڕێ ده‌درێنه‌ڕوباره‌کانی دیجله‌وفوڕاته‌وه‌ ، له‌ژێرناوی شه‌ڕی تائیفی ومه‌زهه‌بی شیعه‌وسونه‌گه‌راداگه‌وره‌ترین تاوان وتراژیدیاله‌دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ئه‌درێت ، به‌جۆرێک ئه‌م کێشه‌یه‌گه‌وره‌کراوه‌ته‌وه‌که‌له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقیشداڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ ، به‌هۆی مه‌ترسی به‌کارهێنانی چه‌کی ئاو نه‌فت له‌نێوان شیعه‌وسونه‌داله‌ناوه‌ڕاست وخواروی عێراق له‌دژی یه‌کتری له‌ده‌ستوری هه‌میه‌شه‌ییدابه‌ندێکی تایبه‌ت به‌نه‌وت وئاو دیاری کراوه‌ ، هه‌ردو ڕوباری دیجله‌و فوڕات که‌له‌تورکیاوسوریاوه‌سه‌رچاوه‌هه‌پده‌گرن ، ڕوباری دیجله‌له‌ناوچه‌ی دهۆک به‌کوردستانداتێده‌په‌ڕێت وله‌موچپ وچلاح الدین وه‌ وله‌شاری بغداوه‌ وبه‌ناوچه‌کانی سونه‌نشینی عه‌ره‌بدا ده‌ڕوات به‌ره‌وناوه‌ڕاست وخواروی عێراق ، ڕوباری إفوڕاتیش له‌سوریاوه‌دێت وبه‌شاره‌کانی ئه‌نبار وقائیم و ڕومادی وفه‌لوجه‌دابه‌ره‌وبغداتێپه‌ڕده‌بێت وله‌وێشه‌وه‌ده‌چێته‌شاره‌کانی ناوه‌ڕاست وخواروی عێراق ، بۆیه‌ کوردو سونه‌داواده‌که‌ن که‌ئه‌وان تحکم به‌ئاوه‌کانه‌وه‌بکه‌ن وه‌ک یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌سروشتی یه‌کان له‌ناوچه‌کانی ژێده‌سه‌ڵاتی خۆیانداوله‌به‌رامبه‌ر نه‌وت وغازی عه‌ره‌بی شیعه‌وه‌ک چه‌کێکی سروشتی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی خواروی عێراق ده‌یانه‌وێت به‌کاری بهێنن .
ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدارله‌عێراق به‌پشتیوانی ده‌وپه‌تی ئه‌مریکا ئه‌گه‌ریش بتوانن ده‌ستوری هه‌میشه‌یی به‌ته‌زویروفرت وفێپ وساخته‌کاری له‌تاقی کردنه‌وه‌ی ڕیفڕاندۆمی گشتی تێکی په‌ڕێنن ومۆروشه‌رعیه‌تی ده‌نگی خه‌پکی عێراقی لێ بده‌ن ، موخالیفه‌کانی ئه‌م ده‌ستوره‌ له‌سوننه‌ی عه‌ره‌ب وپاشماوه‌کانی حیزبی به‌عس له‌ناوخۆی عێراقدا وبه‌پشتیوانی موخالیفه‌کانی جه‌نگی ئه‌مریکاله‌سه‌رتاسه‌ری جیهان وناوچه‌که‌دا ، ده‌توانن گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی مرۆیی ونائارامی له‌م وڵاته‌دابخوپقێنن ، ئه‌وکاته‌عێراق ده‌بێته‌مه‌یدانی ململانه‌ی ته‌سفیه‌ی حساباتی نێوان ئه‌مریکاوموخالیفه‌کانی ئه‌وجه‌نگه‌له‌سه‌رحسابی خوێنی خه‌پکی عێراق وسودوبه‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێزوسه‌رمایه‌داری جیهانی .
ئه‌وده‌ستوره‌ی که‌له‌ژێرچاوه‌دێری ده‌وپه‌تی ئه‌مریکاوبه‌پێی ڕێککه‌وتن وخواست وئاره‌زوی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدارنوسراوه‌ته‌وه‌ ، له‌م ڕیفڕاندۆمدا ئه‌گه‌ر شکست بخوات وخه‌پکی عێراق ڕه‌تی بکاته‌وه‌ وئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌رکه‌وێت به‌سه‌رپیلانه‌کانی بێگانه‌له‌ناوخۆوله‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، معاده‌ڵاتی سیاسی له‌عێراق وله‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که‌داله‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌و به‌دیوێکی تردا وله‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌پکی عێراق وناوچه‌که‌ئاپوگۆڕی به‌سه‌ردادێت ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه‌که‌ئاژاوه‌ونائارمی یه‌خه‌ی خه‌پکی عێراق به‌رئه‌دات ، ئه‌وداره‌ی که‌دراوه‌ته‌ده‌ست خه‌پکی عێراق هه‌ردوسه‌ری هه‌رپیـسه‌وئه‌م کاربۆیه‌کراوه‌که‌ئه‌م وڵاته‌بێ ئاژاوه‌نه‌بێت ، له‌م قۆناغه‌دا بۆخه‌پکی عێراق به‌هه‌ردولا داهه‌ر وه‌کویه‌ک وایه‌ ، ئه‌گه‌رده‌ستوره‌که‌له‌لایه‌ن خه‌پکه‌وه‌قبوپ بکرێت وهیچ ئاژاوه‌یه‌کی لێ دروست نه‌بێت سه‌رکه‌وتن بۆئه‌مریکایه‌وئه‌گه‌ریش ڕه‌ت کرایه‌وه‌ له‌ئاینده‌داسه‌رکه‌وتن به‌نسیبی خه‌پکی عێراق ده‌بێت ، ڕاسته‌سونه‌ی عه‌ره‌ب وپاشماوه‌کانی حیزبی به‌عسی ڕوخاویش له‌وفرسه‌ته‌ئیستفاده‌ده‌که‌ن ، به‌ڵام شکست پێهێنانی ئه‌وده‌ستوره‌که‌به‌ندبه‌به‌ندی له‌سه‌ربنه‌مای شۆڤێنیستی وجه‌هل وخورافات هه‌پچنراوه‌ ، مه‌یدانێکی گونجاوتربۆچه‌سپاندنی سیستمی دیموکراسی له‌عێراقدا ده‌سته‌به‌رده‌کات .
20-9-2005 هۆڵه‌ندا

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home