كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Adelaide, SA, Australia

Sunday, September 18, 2005

کوا واده‌ی کۆچ بوو مه‌رزه‌ی نێو دڵان

مه‌رزیه‌ فه‌ریقی کۆچی دوایی کرد
-----------------------------------------------------------------------------------------
کوا واده‌ی کۆچ بوو مه‌رزه‌ی نێو دڵان

به‌داخ و که‌سه‌رێکی ئێجگار زۆره‌وه‌ له‌ ڕێگای کوردسات تیڤیه‌وه‌ هه‌واڵی وه‌ستانی دڵێکی پڕ له‌ خۆشه‌ویستی و تاسه‌و سۆز، دڵی هونه‌رمه‌ندی هه‌ست ناسک و خۆشه‌ویست و نه‌ته‌وه‌یی، دڵی خاتوو مه‌رزه‌ فه‌ریقیم ژنه‌فت. له‌ ڕاستیدا هه‌واڵێکی تاسێنه‌رو جێ ماته‌م و په‌ژاره‌ بوو‌. ئاخر ئه‌م کۆچه‌ ناوه‌خته‌ بۆ؟ ئاخر مه‌رزه‌ گۆرانی بۆ په‌پووله‌کان و جوانی و کوردستان و کانیاوه‌کان ده‌گوت. تۆ بڵێ مه‌رگ و یاسای سروشت بۆ ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵ ڕه‌ق و بێ سۆزو به‌زه‌یی بن؟. گه‌رچی هێشتا باوه‌ڕ ناکه‌م و دڵنیا نیم، یان باشتره‌ بڵێم ناتوانم باوه‌ڕ به‌و کۆچه‌ بێوه‌خته‌ بکه‌م، به‌ڵام مخابن وادیاره‌ ڕاستیه‌و له‌ گه‌ڵ ڕاستیش ده‌سته‌و یه‌خه‌بوون ناتوانێ ئاکامێکی هه‌بێ. هه‌ربۆیه‌ وێڕای داخ و که‌سه‌رێکی فره‌و له‌وپه‌ڕی په‌ژاره‌و ماته‌مه‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست، له‌ کاک ناسری ڕه‌زازی هاوسه‌رو هاوڕێی ژیانی خاتوو مه‌رزه‌، له‌ ئه‌ویندارانی هونه‌رو جوانی و ده‌نگی پڕ له‌ سۆزو خۆشه‌ویستی مه‌رزه‌، سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌م.
مه‌رزه‌ گه‌رچی وه‌ک له‌ش و جه‌سته‌ به‌داخه‌وه‌ وا به‌جێمان ده‌هێڵێ به‌ڵام ناوو ده‌نگ و هونه‌ره‌که‌ی، خزمه‌ته‌کانی... هه‌رگیز نامرن و هه‌رده‌م به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌و به‌رهه‌مه‌ پڕ له‌ سۆزه‌کانی له‌ره‌و زایه‌ڵه‌ی ده‌نگه‌ زوڵاڵ و لێواولێو له‌ سۆزو خۆشه‌ویستیه‌که‌ی له‌ گوێماندا هه‌ر به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌.

ڕۆحی به‌رزه‌فڕی شاد بێ

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home