كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Adelaide, SA, Australia

Sunday, September 04, 2005

بارودۆخی ڕوئیا تلوعی له‌ زوانی مێرده‌که‌یه‌وه‌!


ڕوئیا تلوعی تێکۆشه‌ری بواری مافی مرۆڤ و خه‌باتکاری بواری ژنان له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ڕۆژهه‌‌ڵاتی کوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌ داپڵۆسێنه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ وێڕای ژماره‌یه‌کی دیکه‌ چالاکڤان و ڕۆژنامه‌ نوسو و لاوانی شاره‌کانی کوردستان له‌ به‌ندیخانه‌ی داگیرکه‌ران توندکراون تا نوکه‌ش زۆربه‌یان له‌ دۆخێكی ناله‌باردان و ده‌گوترێ هه‌ندێک له‌و چالاکڤانانه‌، بۆ وێنه‌ ئیجلال قه‌وامی و مادێح ئه‌حمه‌دی له‌ به‌ندیخانه‌ مانیان گرتوه‌و به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕێکخراوی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی کوردستان هێشتاش له‌ مانگرتن به‌رده‌وامن.
تاوانی ئه‌و که‌سانه‌ ته‌نێ به‌شداری له‌ چالاکی هێمانه‌یه‌‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ڕادیۆی دوێچه‌وێله‌ی ئه‌ڵمان وتوێژێکی له‌گه‌ڵ مێردی خاتوو تلوعی ئه‌نجامداوه‌و سه‌باره‌ت به‌ دۆخی تلوعی له‌ به‌ندیخانه‌دا پرسیاری لێکردوه‌. هه‌ڤپه‌یڤینه‌که‌ به‌فارسیه‌ و گه‌ر ده‌خوازی ده‌توانی لێره‌ بیخوێنیه‌وه‌.

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home