نوسینی: هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
عه‌ره‌به‌کانی عێراق بۆ خۆیان بێ مافن که‌چی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غدا بارگه‌یان لێ خستوه و ئه‌یانه‌وێ کوردستان ڕزگار که‌ن واته به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیک و ڕه‌زامه‌ندانه بن ده‌ستمان که‌نه‌وه. ڕێبه‌رانی گه‌لان ئه‌بنه ڕه‌مزی ڕزگاری و یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌ێی ، به‌ڵام ڕێبه‌رانی کورد ئازادی ده‌ست که‌وتو زه‌وت ئه‌که‌ن و به‌شی ئه‌که‌ن و پشت له چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌که‌یان ئه‌که‌ن.
ماوه‌ی 12 ساڵ زیاتره مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی گاڵته به گه‌ل ده‌که‌ن ، گۆێ له ئاره‌زوه‌کانی گه‌ل ناگرن ، ئه‌و هه‌مو تاوانانه‌ی داگیر که‌ر له بیر خه‌ڵک ده‌به‌نه‌وه و عه‌ره‌ب به ڕه‌سه‌ن و کورد چاو له ده‌ست و ناڕه‌وا ئه‌زانن. ماوه‌یه‌کی زوره یه‌کیه‌تی و پارتی و له سه‌روی هه‌موانه‌وه مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال له ڕێگای دام و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیانه‌وه گه‌لی کوردیان به‌وه سه‌رگه‌رم کردوه که ده‌ستوری عێراقی مافه‌کانی ئێمه ئه‌چه‌سپێنێ.
نه ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی و نه ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی پارتی ڕۆنی ناکه‌نه‌وه ئه‌و ده‌ستوره چیه که مافه‌کانی ئێمه ئه‌چه‌سپێنێ؟ ئه‌مڕو سه‌رانی کورد له به‌غدا نۆێنه‌رایه‌تی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه ناکه‌ن به‌ڵکو نۆێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌ب ، تورکمان و ...ده‌که‌ن ، ئه‌وان وه‌ک سونه ، شیعه و کورد قسه ئه‌که‌ن . کێشه‌ی کورد کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بن ده‌ست و ماف زه‌وت کراوه . ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ن و هه‌ر که‌س و که‌سانێک کورد وه‌ک شیعه و سونه و له یه‌ک ته‌رازوو دانێن، خه‌یانه‌تکارن و به‌س. شیعه یان سونه عه‌ره‌بن و نه‌ته‌وه‌ێی باڵا ده‌ستن. شیعه و سونه له داگیرکردنی کوردستان خاوه‌ن یه‌ک هه‌ڵۆێستن.
کورد پێویستی به گارانتی ناونه‌ته‌وه‌ێی هه‌یه ، ده‌بێ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی جیهانی له چاره‌نوسی کورد دا به‌شدار بن و ده‌بێ به ئاماده بونی نۆێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان و ئیمریکا و ئینگلیس دیاری بکرێ و قه‌راری له سه‌ر بدرێ.
کێشه‌ی کورد کێشه‌ی ده‌ستوری عێراقی نیه. کورد به‌شێک له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی نیه که ماناکه‌ی ده‌بێته عێراق به‌شێکه له عه‌ره‌بستانی گه‌وره. کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی ناونه‌ته‌وێی و کێشه‌ی مافی مروڤ و دیموکراسی و کێشه‌ی جوگرافیای دیاریکراو ، کێشه‌ی ئه‌نفال و سه‌رکوت کردنه. ئه‌مڕو ئه‌گه‌ر ده‌ستوری عێراقی بنوسرێ و باسی کوردیشی تێ دا بێ به‌یانی سه‌رۆکێکی عێراقی وه‌ک سه‌دام حسێن بێته سه‌رکار به ئاسانی له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیون وه‌ک قه‌راردادی جه‌زایه‌ر ئه‌یدڕێنێ و کوردیش ئه‌باته‌وه دوخه‌که‌ی سه‌دام زێڕه.
هێندی له سه‌رانی حیزبه‌کان ده‌ڵێن که له ده‌ستوری عێراقی دا 98 له سه‌دی مافه‌کانی گه‌لی کورد چه‌سپاوه. که‌رکوک دیار نیه کوردستانه یان عێراق ، ئاواره‌کانی که‌رکوکی چاره‌نوسیان دیار نیه ، هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان هیچ حه‌سێبێکێان بۆ نه‌کراوه ، گونده ۆێران کراوه‌کان ته‌عویزیان وه‌رنه‌گرتوه و ئه‌نفال کراوه‌کان باسیان لێوه ناکه‌رێ و جوگرافیای کوردستان دیار نیه و کورد وه‌ک گه‌لێکی جیاواز و کوردستان وه‌ک وه‌ڵاتێکی جیا له عه‌ره‌بستان ده‌س نیشان نه‌کراوه...
من نازانم 98 له سه‌دی مافه‌کانی کورد چیه؟ پاراستنی یه‌کپارچه‌ێی عێراق و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و خانه‌قین و چه‌مچه‌ماڵ بۆ سه‌ر باشوری کوردستانه یان چه‌سپاندنی ده‌ستوری ئیسلامی و ڕه‌سمی کردنی زمانی عه‌ره‌بی و ...ئه‌و مافانه‌ن که نیو ملیون مروڤی کورد بۆی بونه‌ته قوربانی؟ کێشه‌ی کورد ئه‌مڕۆ ده‌ستوری عێراق و یه‌کپارچه‌ێی خاکی عێراق نیه و له به‌غدا چاره‌سه‌ر ناکرێ.
کێشه‌ی کورد له کوردستان دا چاره‌سه‌ر ده‌کرێ ، له سلێمانی وهه‌ولێر و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ڕه‌وایه‌تی دان به پارله‌مانی کوردستان و ڕێگا دان به ده‌ربڕینی ده‌نگی گه‌لی کورد و هاوده‌نگی لایه‌نه جیاوازه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێ.
ئه‌وه چۆن ده‌ستورێکه که 98 له سه‌دی مافه‌کانی کورد ئه‌چه‌سپێنێ که ئێمه‌ی کورد له ناوه‌روکه‌که‌ی یه‌ک له سه‌د ئاگادار نین. مه‌سعود بارزانی چو بۆ به‌غدا و له گه‌ل جه‌لال تاڵه‌بانی چپه چپێکیان کرد و ده‌ستوره‌که‌یان نارد بۆ کوردستان و نامه‌یه‌کیشیان له‌گه‌ڵی دا نارد و سه‌رۆکی پارله‌مانیش داوای کرد له ئه‌ندامانی پارله‌مان ده‌س به‌رز که‌نه‌وه و ئه‌ندامانی پارله‌مانی دیموکراتی کوردستانیش به تێکڕا ده‌ستیسان به‌رز کرده‌وه به بێ ئه‌وه‌ی که‌سیان بزانن بۆ چی ده‌ستیان به‌رز کردوه‌ته‌وه و چی له ناو ده‌ستوره‌که دایه و کورد چی دوێ و چی بۆ کورد تێ دایه.
ئه‌م ده‌ستوره ده‌ستورێک نیه که مافه‌کانی کورد بچه‌سپێنێ، به‌ڵکو ئه‌مه ده‌ستورێکه که له سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی کورد به ن‌و ڕێبه‌رانی کورد ، بن ده‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌مان مسوه‌گه‌ر ئه‌کرێ و له داهاتوش دا ڕێگا بۆ داپڵوسین ئه‌کاته‌وه.
ئه‌م ڕه‌شنوسی ده‌ستوره له ڕاستی دا ڕه‌ش کردنی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی کورده و ئیسلام بناغه‌ی قانون دانانه و کورد گه‌وره‌ترین قوربانی. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ کورد هیچ وه‌رناگرێ له به‌ر ئه‌وه هه‌مو له ماڵی خۆیانا دانیشتون و به ته‌مای خۆا و کاک مه‌سعود پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش کاک مه‌سعود بڕوای پێیه‌تی عێراقی ئیسلامی یه‌کگرتوه . ئه‌وه‌ی که ده‌بێ چاوه‌ڕوانی بکه‌ین ئه‌وه‌یه که بزانین یه‌کیه‌تی و پارتی چ داهێنه‌رێکی نۆێ ئه‌خۆڵقێنن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی هه‌ژاری پێ سه‌ر گه‌رم که‌ن و به‌رده‌وام بن له تاڵان کردنی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل و وه‌ڵات و حوکم کردن له هه‌ولێر و سلێمانی؟
کورد بۆ چی خه‌باتی کرد ، کورد بۆ چی قوربانی دا ، کورد بۆ چی ئه‌نفال کرا و کورد بۆ چی کیمیا باران کراو و ئه‌مڕۆ به چیه‌وه خه‌ریکه ... ده‌مێکه دوڕاوین به‌ڵام هێشتا به‌نجین و کاتێ به‌ری داین ئیتر درنگه و عه‌ره‌ب حاکم و ئێمه مه‌حکومین...
050827
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home