ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌که‌ن باره‌گاکانتان به‌رنه که‌رکوک
ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌که‌ن باره‌گاکانتان به‌رنه که‌رکوک
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
هاوینی 2001 مام جه‌لال تاڵه‌بانی و کاک مه‌سعود بارزانی له وه‌ڵاتی ئیتالیا به ته‌یاره‌یه‌کی تایبه‌تی برانه وه‌ڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئیمریکا و دوو شه‌و و دوو ڕۆژ له لایه‌ن گروپێکی پایه‌به‌رزی ئیمریکایه‌وه میوانداریان لێ کرا و سه‌باره‌ت به داهاتوی عێراق و لێدانی سه‌دام حسێن و کار و ئه‌رکی ئه‌وان دان و ساندیان ئه‌نجام دا و پاشان هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی تایبه‌ت هێنرانه‌وه بۆ بریتانێا و له‌گه‌ل تۆنی بلێر و گروپێکی پایه‌به‌رزی ئینگلیزی پێشوازیان لێ کرا و وت و وێژیان له‌گه‌ڵ کردن و ئه‌رکه‌کانیان پێ ڕاگه‌یاندن که ده‌بێ دوای لاچونی سه‌دام چی بکه‌ن.
له هیچکام له‌م کۆبونه‌وانه دا که ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیان به چاره‌نوس و داهاتوی گه‌لی کورده‌وه هه‌بو ، نه مام جه‌لال و نه کاک مه‌سعود باسی ئه‌وه‌یان نه‌کرد که ئه‌دی چی ئه‌ده‌ن به کورد و مافه‌کانی ئێمه چی لێ دێت ؟ به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام باسی دیموکراسی عێراق و یه‌کیه‌تی خاکی عێراق و برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب و باسی به‌شدارای کردنی خۆیان و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان له داهاتوی عێراق دا ئه‌کرد. یه‌ک دێکۆمێنتی نوسراویان نیه که یه‌کێک له‌و لایه‌نه گرینگانه‌ی دیاری کردنی سیاسه‌تی جیهانیه به‌ڵێنی بچوکترین مافیان به کوردان دابێ. ئه‌مه و ده‌یان کۆبونه‌وه‌ی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته ئه‌نجام دراوه که نه له گه‌لی کورد ڕونه و نه قه‌ت باسیش کراوه که سه‌رانی کورد به نۆێنه‌رایه‌تی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره چیان وتوه و به چ ئه‌نجامێک گه‌یشتون و کورد چی ده‌وێ و ده‌بێ چی وه‌رگرێ و چۆن کێشه‌کانی له هاوکێشه‌کان دا جێ ده‌گرن.
هه‌ر که سه‌دام ڕۆخا سه‌رانی کورد وه‌ک نه‌دی و بدی و تامه‌زروی دیتنی به‌غدا ، کوردستانیان به هه‌مو هه‌ل و هه‌ل و مه‌رجه ناسکه‌کانیه‌وه جێ هێشت و خۆیان له مه‌جلێسی حوکمی بێ حوکم دا جێ کرده‌وه و باره‌گای تایبه‌تیان بۆ خۆیان کرده‌وه و ده‌ستیان کرد به پاراستنی سنوره ده‌سکرده‌کانی عێراق و بانگی برایه‌تیان دا و باوه‌شیان بۆ ئه‌نفالچیه‌کان کرده‌وه و کورده‌که‌شیان له‌بیر چوه‌وه.
کاتێک که قه‌واره‌ی عێراق جارێکی دیکه به‌رجه‌سته کرایه‌وه و عه‌ره‌به‌کان وه خۆ هاتنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌ش کردن نه‌ما، مامه و کاکه که‌وتنه‌وه باس کردنی کێشه‌ی کورد و له کاتێک دا که له عێراق دا هه‌تا ئێستاش هیچ جوره یاسا و ئاسایشێک نیه ، داوای سه‌لماندی مافه‌کانی کوردیان له که‌سانێک ده‌کرد که خۆیان چاو له ده‌ست و لاره ملی ئه‌م و ئه‌و بون... له کاتی لێدانی سه‌دام حسێن و ڕوخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌ره ،کورد 72 سه‌عات کاتیان هه‌بو که که‌رکوک و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر نیشتمان و عه‌ره‌به هاورده‌کان وه‌ده‌ر نێن.
یه‌کیه‌تی و پارتی ئه‌یان تۆانی له هه‌مو ئه‌و پاره و سه‌روه‌ت و سامانانه‌ی به ناوی کورده‌وه وه‌ریان گرتوه 5000 هه‌زار دولار بده‌نه هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌کی عه‌ره‌به‌کان و خانوه‌کانیان لێ وه‌رگرنه‌وه و ده‌رکراوه کورکوکیه‌کانیان تێ دا نیشته جێ بکرادیه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م لایه‌نانه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌یان نه‌کرد به‌ڵکو عه‌ره‌به‌کانیان هان دا که له ناو ماڵه‌کانیان دا دانیشن و له به‌رانبه‌ریش دا پێشی خه‌ڵکی که‌رکوکیان گرت که ماڵه‌کانی خۆیان وه‌رگرنه‌وه.
ئه‌وه دوو ساڵ زیاتره مام جه‌لال و کاک مه‌سعود بارزانی و دام و ده‌زگاکانیان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که ماده‌ی 58 ده‌بێ جێ به جێ بکرێ و له ڕێگای ده‌ستوری عێراقیه‌وه مافه‌کانی کورد بچه‌سپێ و ....به‌ڵام نه که‌س ئه‌زانی ماده‌ی 58 چی تێدایه و نه ئه‌زانین ده‌ستوری عێراقی چیمان ده‌داتێ. هه‌تا ئێستا ده‌یان وت: عێراقی فیدراڵی و ئه‌یان وت: که به هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بوڵ ناکه‌ن که ئاڵای سه‌دام بمێنێ و عێراق ناوێکی دیکه‌ی هه‌بێ.
که‌چی عێراق بوه‌وه عراقی عه‌ره‌بی و فیدرالیه‌که‌ش کرایه خاتری برا عه‌ره‌به‌کان و ده‌ستوره‌که‌ش نه‌ک هه‌ر نانوسرێ به‌ڵکو ئه‌گه‌ر بشنوسرێ هیچی بۆ ئێمه تێ دا نیه و هه‌ر هه‌مان ده‌ستوره که سه‌دام نوسیویه‌ته‌وه و ئاڵاکه‌ش له به‌ر خاتری ئه‌ڵاکه‌ی(اڵاه) که به ده‌ست و خه‌تی سه‌دام نوسراوه ناکرێ بگۆڕدرێ و برا موسڵمانه‌کانمان دڵیان ئه‌شکێ. ئێستا که ده‌ستمان له بنی هه‌مانه‌که‌وه هاتوه‌ته ده‌ر و هیچمان وه‌رنه‌گرتوه ، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی به هێز بونی هێزی له‌شکری عێراقی عه‌ره‌بی بین که بێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی تێک بداته‌وه و ئه‌و کاته شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان به ڕێبه‌رایه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌س پێ بکاته‌وه که له‌وه ئه‌چی ئه‌مجاره‌یان ئه‌و به‌ڕێزانه تاقه‌تی وه شاخ که‌ه‌وتنیان نه‌مابێ و گه‌لی کورد ڕاو بنێن.
کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان( هه‌ر چه‌ند من نازانم سه‌روکی کام هه‌ریم وکام کوردستانه) به‌ر له‌وه‌ی بچێ بۆ به‌غدا ئه‌یوت: له سه‌ر داواکانی گه‌لی کورد هیچ جوره پاشه‌که‌شه‌یه‌ک قه‌بوڵ ناکا . مروڤ وای ئه‌زانی که به جلی کوردیه‌وه ئه‌چێته ناو په‌رله‌مانی عێراقی و به زمانی شیرینی کوردی پێان ده‌ڵێ :به‌ڕاستی تاقه‌تمان نه‌ماوه له‌مه زیاتر به دیارتانه‌وه دانیشین و ئێستا که حکومه‌ت و پارله‌مانی خۆمان هه‌یه ده‌مانه‌وێ که باس له سه‌ر مافه‌مانمان له که‌رکوک ئه‌نجام بده‌ین.
به‌ڵام به‌داخه‌وه کاک مه‌سعود ئه‌مجاره‌ش به قسه‌کانی خۆی وه‌فای نه‌کرد و فیدرالیه‌که‌شی دۆڕاند و ده‌ستوری عێراقیش هیچی بۆ کورد تێ دا نه‌بو ، که‌چی کاک مه‌سعود هه‌ر هه‌مان کاسێتی جاران لێ ئه‌داته‌وه و ده‌ڵێ ئێمه له‌سه‌ر مافه‌کانمان مه‌ساوه‌مه ناکه‌ین. ئه‌گه‌ر وایه و به‌ڕاستی ئێوه ئه‌تانه‌وێ مافه‌کانی گه‌لی کورد بپارێزن و ئێوه ئه‌تانه‌وی کورد نه‌بێته قوربانی عێراقی عه‌ره‌بی ، هه‌ر له ئه‌مڕۆ زوتر نیه باره‌گای سه‌رکردایه‌تیه‌کانتان ببه‌نه شاری که‌رکوک و به ده‌یان هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بڕژینه ناو ئه‌و شاره و کونتروڵی شار بخه‌نه ده‌ستی خۆتان و ژیانی گه‌ل بپارێزن و به عه‌ره‌به‌کانیش بڵێن که ئێمه مه‌منون نین و ماف بۆ مناقشه کردن نابێت ، ئێوه خیرمان پێ ناکه‌ن که ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ماڵی خۆمانا بۆ خۆمان بژین.
ئه‌گه‌ریش بیانوتان ئه‌وه‌یه که هه‌ل و مه‌رجه‌که له‌بار نیه و ئیمریکا نایه‌وێ و نازانم تورکیه پێی خۆش نیه و دڵی ئێران و سوریه ده‌یه‌شێ ، له‌مه زیاتر ڕاستیه‌کان له خه‌ڵک چه‌واشه مکه‌ن و ڕاست و ڕه‌ۆان لێفه هه‌ڵده‌نه‌وه و ویژدانی ئاوه‌سو کراوتان بۆ یه‌کجاریش بوه ئاسوده که‌ن. هێندێ کات و له هێندێ هه‌ل و مه‌رج دا ده‌بێ ئه‌مری واقع بچه‌سپێ و ئه‌وه‌ش ئێستا زور له باره و ئێمریکاش ناتوانی یان نایه‌وێ له‌م کاته دا شه‌ڕی کورد بکات ، ڕه‌نگه ماوه‌یه‌ک توزێ لا لوت ببێ ، به‌ڵام له نه‌تیجه دا ملکه‌چی داخۆازه‌کان و ئیراده‌ی گه‌لی کورد ده‌بێ... هه‌تا ئاوا به ترسه‌وه له داخۆازه‌کانمان نێزیک بینه‌وه و هه‌تا ئاوا هه‌ل و ده‌رفه‌ت له بار به‌رین ڕزگاریمان مه‌حاڵه.
سه‌رانی یه‌کیه‌تی و پارتی و به‌رپرسه‌کانی ئه‌و دوو لایه‌نه بونه‌ته ملیونه‌ر و به ده‌یان خان‌و و به‌ره‌یان بۆ خۆیان دروست کردوه ، ده‌با سه‌رمایه‌کانیان له کورکوک به کار بێنن و خان‌و به‌ره دروست که‌ن و به ئاواره‌کانی که‌رکوکی بده‌نه کرێ. پارتی موڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه به ئاواره‌کانی که‌رکوکی ئه‌دات که ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌که‌ی خۆیان ده‌نا ته‌عویز وه‌ر ناگرن.
گه‌ڕانه‌وی خه‌ڵکی که‌رکوک زور به جێیه ، به‌ڵام من له پارتی دیموکرات ده‌پرسم که ئایا ئه‌م خه‌ڵکه بچنه‌وه کۆێ و له کۆێ بژین؟ ئه‌وه‌نیه ئه‌وانه‌ی که گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئێستا له گۆڕه‌پانی فوتبوڵی شار دا له ناو قوڕ و چڵپاو دا ئه‌ژین و هه‌ر ڕۆژه ئه‌که‌ونه به‌ر په‌لاماری تێروریسته عه‌ره‌به داگیرکه‌ره‌کان و که‌سیش نیه بیان پارێزێ.
ده‌با یه‌کیه‌تی و پارتی له‌مه زیاتر یاریمان پێ نه‌که‌ن و ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌که‌ن به پراکتیک و کرده‌وه یارمه‌تی ده‌ری چه‌سپاندنی مافه‌کانی گه‌لی کورد بن و له‌مه زیاتر به سه‌ری خۆیان له‌گه‌ل ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن کۆ نه‌بنه‌وه و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان بناغه بگرن و شه‌قامه‌کانی کوردستان به‌هه‌ژێنن و لێ گه‌ڕێن با گه‌لی کورد ده‌نگ هه‌ڵبڕێ که چی ده‌وێ.
050817
hiwagol@hotmail.com
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home