حکومه‌تی کوردیم بۆچیه ئه‌گه‌ر
حکومه‌تی کوردیم بۆچیه ئه‌گه‌ر...
هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
سه‌دان ساڵه دژی داگیر که‌ر خه‌بات ئه‌که‌ین ، سه‌دان ساڵه گێانی باشترین و دڵسۆزترین و پاک ترین ڕۆڵه‌کانمان ئه‌که‌ینه قوربانی و سه‌دان ساڵه ماڵ به کۆڵ و ئاواره و بێ ده‌ره‌تان به‌رخۆدان ئه‌که‌ین بۆ ئازادی ، بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی ، بۆ دامه‌زراندنی سیستمێکی دیموکراتیک ، بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، بۆ دابین کردنی حه‌ق و حقوقی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ، بۆ ده‌ربڕینی ئارا و ده‌نگی جیاواز ، بۆ بیستنی هاواری ویستن و خۆاستن . سه‌دان ساڵه ئه‌مانه‌وێ له نیشتمانه‌که‌مان دا یاسا سه‌روه‌ر بێ ، دادگاکان له ڕوداوه‌کان بکۆڵنه‌وه ، حوکمی یاسا سه‌روه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل له پێش بێ. سه‌دان ساڵه له هه‌وداڵی ئازادی ، عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ، دادپه‌روه‌ری و په‌روه‌رده‌کردنی نه‌ته‌وه‌ێی و پێشخستنی کۆمه‌ڵگاین. ئێمه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی خه‌باتمان کرد ، خۆێنمان دا ، ئه‌نفال کراین ، شیمیاێیمان خۆارد ، له به‌ندێخانه‌کان دا ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراین و ته‌جاوزمان پێ کرا ، که وه‌ڵامده‌ری ئاواته‌کان ، خه‌ونه‌کان ، حه‌زه‌کان و داهاتومان بێ .
hiwagol@hotmail.com
هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
سه‌دان ساڵه دژی داگیر که‌ر خه‌بات ئه‌که‌ین ، سه‌دان ساڵه گێانی باشترین و دڵسۆزترین و پاک ترین ڕۆڵه‌کانمان ئه‌که‌ینه قوربانی و سه‌دان ساڵه ماڵ به کۆڵ و ئاواره و بێ ده‌ره‌تان به‌رخۆدان ئه‌که‌ین بۆ ئازادی ، بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی ، بۆ دامه‌زراندنی سیستمێکی دیموکراتیک ، بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، بۆ دابین کردنی حه‌ق و حقوقی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ، بۆ ده‌ربڕینی ئارا و ده‌نگی جیاواز ، بۆ بیستنی هاواری ویستن و خۆاستن . سه‌دان ساڵه ئه‌مانه‌وێ له نیشتمانه‌که‌مان دا یاسا سه‌روه‌ر بێ ، دادگاکان له ڕوداوه‌کان بکۆڵنه‌وه ، حوکمی یاسا سه‌روه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل له پێش بێ. سه‌دان ساڵه له هه‌وداڵی ئازادی ، عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ، دادپه‌روه‌ری و په‌روه‌رده‌کردنی نه‌ته‌وه‌ێی و پێشخستنی کۆمه‌ڵگاین. ئێمه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی خه‌باتمان کرد ، خۆێنمان دا ، ئه‌نفال کراین ، شیمیاێیمان خۆارد ، له به‌ندێخانه‌کان دا ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراین و ته‌جاوزمان پێ کرا ، که وه‌ڵامده‌ری ئاواته‌کان ، خه‌ونه‌کان ، حه‌زه‌کان و داهاتومان بێ .
ئه‌مانویست له بن ئاڵای وه‌ڵاتی خۆمان دا وه‌حه‌سین و ژیانێکی شایانمان هه‌بێ و هه‌رکه‌سه وه‌ک خۆی ، وه‌ک مروڤ ، وه‌ک تاکێکی خاوه‌ن ماف سه‌یر بکرێ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بکرێ. ئێمه بۆ ئه‌و خه‌باتمان نه‌کردوه که دوو حیزب ببنه سه‌ر ده‌ست و هه‌ر هه‌مان ڕێچکه بگرنه‌به‌ر که به‌ساڵان دژی ڕاوه‌ستاوین و له یه‌ک سه‌نگه‌ر دا به‌ربه‌ره‌کانێمان کردوه...ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له باشوری کوردستان به ناوی حکومه‌تی هه‌رێم مه‌وجوده ، نه ده‌سه‌ڵاتی کوردیه و نه ئه‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌یه که له خه‌ونه‌کان ، له ئاواته‌کان و ئاره‌زوه‌کانمان دا به‌ساڵان بۆی ژیاوین و بۆ پێ گه‌یشتنی مردوێین... ئه‌وکاته‌ی که سه‌دام حسین و حکومه‌ته داگیه‌که‌ره‌که‌ی له کوردستان ده‌سه‌ڵاتدار بون ، گه‌لی کورد حه‌قی ڕێپێوانیان نه‌بو ، له زاخوه چون بۆ به‌غدا ئاسانتر بو تا چون بۆ سلێمانی ، له که‌رکوکه‌وه سه‌فه‌ر کردن بۆ به‌سره زور ئاسانتر بو تا سه‌فه‌ر کردن بۆ هه‌ولێر ، له خانه‌قینه‌وه چون بو ڕۆمادی بێ قڕه‌تر بو تا سه‌ردانێ پێنجۆێن ... خه‌ڵکی کورد له کاتی سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دا ته‌نیا ئه‌یانتوانی بۆ سپاس کردنی حیزبی به‌عس و بۆنه‌تایبه‌ته‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌ره ئ بچنه سه‌ر شه‌قامه‌کان...گه‌لی کورد نه‌یان ئه‌توانی خاونی کۆڕ و کۆمه‌ڵی سه‌ربه‌خۆ و دیموکراتیکی مه‌دنی بن ، حه‌قی دامه‌زراندنی حیزب و ڕێکخراوی جیاوازیان نه‌بو ، که‌س بۆی نه‌بو ڕه‌خنه بگرێ ، که‌س بۆی نه‌بو خان‌و دروست بکات ، حه‌قی پێوندنی گرتنیان به هیچ که‌س و لانێکه‌وه نه‌بو ...ئه‌وه‌ی بۆ کورد ڕه‌وا بو چه‌پڵه لێدان بۆ سه‌دام و سپاس کردنی خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بو ، قوتابخانه دروستکرایه ، نه‌خۆشخانه بکرایه‌ته‌وه یان بو ئه‌نجام دانی هه‌ر کارێکی گه‌وره و بچوک ده‌بو سوپاسی سه‌رۆکی فه‌رمانده بکرایه و ... که‌چی ئێستا دوای ئه‌وه‌ی 15 ساڵه سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له سایه‌ی سه‌ری ئیمریکا و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌له‌وه ، هیچ ئاسه‌وار و ده‌سه‌ڵاتێکیان له کوردستان دا نه‌ماوه ، که‌س حه‌قی ڕێپێوانی نیه ، دامه‌زراندنی گروپ و کوڕ و کومه‌ڵی مه‌ده‌نی نابه‌جیه ، ڕه‌خنه گرتن باسی سه‌ره ، دیموکراسی بێ واتا و مافی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ تارماێیه‌که له بن پۆستاڵی سه‌رۆکی حیزبه‌کان ، واته یه‌کیه‌تی و پارتی دایه... به پاره‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار ، له سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌ێی و له به‌رهه‌می خۆێنی گه‌ل قۆتابخانه‌یه‌ک ، جاده‌یه‌ک یان کارێکی دیکه بکرێ ده‌بێ خه‌ڵکی کۆ بنه‌وه و سپاسی مام جه‌لال ، مه‌سعود بارزانی ، سه‌روکی حکومه‌ت ، سه‌رک وه‌زیران ، سه‌رۆکی مه‌ڵبه‌ند و ....بکه‌ن و چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ده‌ن ، ئه‌وه‌ی زۆری کردوه جاران هه‌ر ده‌بو سپاسی یه‌ک که‌س بکه‌ن ئێستا ده‌بێ سپاسی دوو سه‌روک و ده‌یان ورده سه‌رۆکی دیکه بکه‌ن... ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی به‌عس له هیچ شتێکیان که‌م نه‌بو ، سه‌یاره‌ی جوان ، ژنی گه‌نج ، پاره‌ی زۆر ، خانوی جوان ، دابین کردنی باشترین قوتابخانه بۆ منداڵه‌کانیان ، سه‌فه‌ری لوکس بۆ خاریج و ڕابۆاردن... که چی 15 ساڵ دوای ئه‌و سیسته‌مه سه‌رانی کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبه‌کان هه‌ر هه‌مان کار و پیشه و کردوه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، وه‌زیری پێشمه‌رگه 5 ژن دێنی ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کچی گه‌نج ماره ده‌کا و منداڵانی سه‌رکرده‌کان له باشترین قوتابخانه‌کان دا ده‌رس ئه‌خۆێنن ، سه‌رۆک و ڕێبه‌ر و کاربه‌ده‌سته‌کانی حکومه‌تی سلێمانی و هه‌ولێر و ئه‌ندامانی حیزبه‌کان باشترین ماشینی ئاخر مودێلێان له ژێر پێ دایه ، خاوه‌ن جوانترین خانون ، زورترین پاره‌یان هه‌یه . له سه‌رده‌مانی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی دا ، که‌سانی که‌سایه‌تی نزم ، خۆفرۆش و په‌ست ، به‌رزترین پله و پایه‌یان هه‌بو ، هه‌مو ئیمکانێکیان ئه‌خرایه خزمه‌ت به‌و شه‌رته‌ی بێ قه‌ید و شه‌رت له خزمه‌ت حیزبی به‌عس و سه‌دام دا بن ، به‌داخه‌وه 15 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی که کورد حوکمی خۆی ئه‌کات هه‌ر هه‌مان ئه‌و که‌سه په‌ست و جاسوس و جاش و مسته‌شارانه خاوه‌ن مه‌نسه‌ب و ده‌سه‌ڵات و قه‌در و قیمه‌تن له لای ده‌سه‌ڵاته خۆماڵیه‌که...
سه‌رده‌می به‌عس ، ئه‌و که‌سانه‌ی که پسپۆڕ و خاوه‌ن ته‌جروبه و بێ لایه‌ن و شه‌رافه‌تمه‌ند بون ، ئه‌خرانه په‌راوێزه‌وه ، سه‌رکوت ئه‌کران ، زه‌ختیان ئه‌خرایه سه‌ر ، ئازار ئه‌دران و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ دا ئه‌درا که ملکه‌چیان که‌ن ، برسیێان که‌ن یان به پله و پایه و پاره بیان خه‌ڵه‌تێنن و لاوازیان که‌ن . خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ ده‌رامه‌ت له تاڵترین ڕۆژی ژیان دا به‌سه‌ریان ئه‌برد و که‌س ئاوڕی لێ نه‌ئه‌دانه‌وه و ده‌نگیان به که‌س ڕا نه‌ده‌گه‌یشت...
هه‌زار حه‌یف و مخابن ، 15 ساڵه له باشوری کوردستان مروڤه خاوه‌ن هه‌ڵۆێسته‌کان ڕاو ئه‌نرێن ، پسپۆڕه‌کان ، له به‌رچاو ناگیردرێن و خاوه‌ن هه‌ڵۆێسته‌کان بێ هه‌ڵۆێست ئه‌کرێن و ئه‌وه‌ی دنگی لێوه بێ یان به پاره ئه‌یکڕن و به ناوی خه‌ڵات و به‌راته‌وه بانگهێشتی ده‌که‌ن و ئه‌یخه‌سێنن ، یان بیانوی پێ ئه‌گرن و ناهێڵن له کوله‌که‌ی ته‌ڕا بانگ بدات... خه‌ڵکی هه‌ژاریش که‌س لایان لێ نکاته‌وه ، له کاتێک دا که ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان له شاره‌گگه‌وره‌کانی کوردستان و پێته‌ختی وه‌ڵاتانی ئه‌وروپاێی و ئیمریکای دا خاوه‌ن جوانترین خان‌و به‌ره‌ن ، گونده ئه‌نفالکراوه‌کان مه‌کته‌بیان بۆ منداڵه‌کانیان نیه ، ده‌ستیان به بێهداشت و ده‌رمان ڕا ناگا ، ئاواره‌کانی که‌رکوکی له زبڵدان و ناو گۆڕستانه‌کان دا ئه‌ژین....
له هه‌فتاکانا کاتێک گروپه فه‌لستینیه‌کان ته‌یاره‌یه‌کیان ڕفان که جوله‌که‌ی تێدا بو ، له تونیس نیشتنه‌وه و ئه‌و که‌سانه‌یه‌ن ئازاد کرد که جوله‌که نه‌بون و پیره‌ژنیکی جوشیان ئازاد کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌که‌ی و پاسپۆرته‌که‌ی ئاڵمانی بو. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی که‌وتنه خۆ که به‌ڵکو بتوانن گیانی هاو وه‌ڵاتیه‌کانیان بپارێزن و توانیان ئه‌و پیره ژنه بدوزنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرد که ناو ته‌یاره‌که چونه و ئه‌و که‌سانه که ئه‌و کاره‌یان کردوه کێن و ... له کۆتاێی دا پیره‌ژنه‌که به توڕه‌یه‌وه ڕوی له سه‌رانی ئیسرائیلی کرد و وتی: من ئیسرائیلێکم بۆچیه که جوله‌که ئه‌منیه‌تی گێانیان نه‌بێ؟ ئه‌و قسه‌یه ئه‌وه‌نده کاری کرده سه‌ر هه‌ستی ئیسرائیلیه‌کان که له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک دا هه‌لیکوپته‌ری توپداریان هێنا و فڕۆکه‌خانه‌که‌یان تێک و پێک دا ، فه‌له‌ستینیه‌کانیان کۆشت و جوله‌کانیان ئازاد کرد... ئێستا که کوردستان ئازاده و حکومه‌تی کوردیمان هه‌یه ، به‌ڵام تورکیه کورد ئه‌کۆژی ، ئێران کورد ئه‌کۆژێ و سوریه کورد ئه‌کۆژێ ، سه‌رانی کوردیش ده‌ستیان له ده‌ست هاویشتون و قوڕگی کوردیشیان توند توند گرتوه که ده‌نگێان لێوه نه‌یه.. گه‌لی کورد له باشوری کوردستان ناتوانن ده‌ژی یه‌کیه‌تی و پارتی ده‌نگیان لێوه بێ ، نابێ دژی تورکیه هه‌ڵۆێست بگرن ،نابێ دژی سوریه هیچ بگۆترێ و له کاتێک دا که گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێپێۆانی هێمنانه به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و داوای ئازادی و ماف ده‌که‌ن له لایه‌ن هێزه سه‌رکوت که‌ره‌کانی حکومه‌تی داگیرکه‌ری ئێرانیه‌وه دراونه‌ته به‌رگوله و له خۆێن دا گه‌وزاون ، هه‌ر دوو حکومه‌ته‌که‌ی سلێمانی و هه‌ولێر بێده‌نگن و ناهێڵێن گه‌لیش هه‌ڵۆێست بگرێ ، کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی نه‌ته‌ه‌ێی له سلێمانی کۆ بونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ هاو خۆێن و هاو ڕه‌گه‌زه‌کانیان و ویستێان ڕێپێوانێکی هێمنانه ئه‌نجام بده‌ن ، که‌چی که‌وتنه به‌ر په‌لاماری هێزه‌کانی ئاسایشی سلێمانی و ته‌قه‌یان لێ کرا.. که‌وایه منیش حه‌قی خۆمه بڵێم . حکومه‌تێکی کوردیم بوچیه که هاو ده‌نگ و هاو هه‌ڵۆێستی داگیرکه‌رانی وه‌ڵاته‌که‌م بێ. حکومتێکی کوریم بۆچه که مروڤ زه‌لیل و چاو له‌ده‌ست و ئازادی سنور دار و مافه‌کانی مروڤ پێشێل بکات...
050706hiwagol@hotmail.com
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home