بژی کوردستان یان بژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
بژی کوردستان یان بژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
من کوردستانیم و کوردستان لای من یه‌ک پارچه‌یه و یه‌ك نیشتمانه. گه‌لی مه له‌مێژ ساڵه له خه‌باتێکی خوێناویدایه له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی مافه سروشتی و مرۆڤایه‌تیه‌کانی که خۆی له گه‌یشتن به کیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیدا ده‌بینێته‌وه.

ئه‌مڕۆ له وێبلاگی ملوانکه‌ی شین دروشمێکی سه‌یرم بینی که نوسرابوو "بژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان". ئه‌و هێژایانه گوایا به‌ناوی بلاگه کوردییه‌کان بڕیاریان داوه که ناوی بلاگی بلاگنوسانی کورد له ڕۆژی 16ی مانگ بکرێته "بژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان"، له ڕاستیدا من هیچ لێی ئاگادارنیم. ملوانکه شین له‌بن دروشمه‌که‌یه‌وه ئاوای نوسیوه: ئێمه‌ی بلاگنووسانی کورد، وه‌ک نیشانه‌ی هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و دژ به كوشتاری دڕندانه‌ی هاونیشتمانییه‌کانمان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 16ی گه‌لاوێژ، هاوكات ده‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی شاره‌كانی كوردستان ، ناوی بلاگهكانمان ده‌گۆڕین بۆ (بژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان). له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بوو ئه‌و به‌ڕێزانه بیان نوسیبایه چه‌ند بلاگنوسی کورد یان زۆربه‌ی بلاگنوسانی کورد، نه‌ک" بلاگنوسانی کورد". چونکه لانیکه‌م من هیچ ئاگاداری ئه‌و بڕیاره‌ی بلاگ نوسانی کورد نیم.
له‌و ڕۆژه‌وه که سه‌رهه‌ڵدان له ڕۆژهه‌ڵات بڵێسه‌ی سه‌ندوه بلاگی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه هه‌وڵیداوه چالاکانه ده‌نگوباسه‌کانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه شۆڕشگێڕانه‌یه بۆ خوێنه‌رانی بگوازێته‌وه. بویهش وێبلاگی کوردستان ئه‌گه‌ر چالاکترین بلاگی بلاگئاوا نه‌بوبێت ئه‌وا یه‌کێک له بلاگه چالاکه‌کان بووه. بریارێک که به‌ناوی بلاگهکوردییهکانهوه ده‌درێ ده‌بێ وێبلاگی کوردستانی لێ ئاگادر بکرێ وله بڕیاردانه‌که‌دا به‌شدار بێت.
پاشان جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان هه‌موو ڕۆژێکیان سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینه و له‌و ڕۆژه‌وه که شوانه گیانی به‌ختکردوه بێپسانهوه بڵێسه‌ی ڕاپه‌ڕین له کڵپه سه‌ندندا بوه. ڕۆژی شازده مانگیش له لایه‌ن حزبێکی ئێرانیه‌وه(رێکخراوی کوردستانی حزبی کومونیستی ئێران-کۆمه‌ڵه) پێشنیار کراوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌و ڕۆژه‌دا مانبگرن. به‌ڵام ئه‌و دۆستانه‌ش که به‌بێ هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی کوردستان خۆبه‌خۆ بڕیارێکی وادهدن ده‌بێ بزانن که کوردستان ڕۆژانه و به‌رده‌وام له مانگرتنێکی گشتیدایه به ڕۆژی 16ی مانگیشه‌وه. ئه‌وان که حزبێکی ئێرانین بۆ داوای مانگرتن له سه‌رانسه‌ری ئێران! ناکه‌ن تا پشتیوانی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وبڕیاره کاتێک ده‌توانێ بهجێبێ که هێزه‌کانی کوردستان لانی که‌م زۆربه‌یان تێیدا به‌شدار بن.
له‌کاتێکدا که گه‌له‌که‌مان ڕۆژانه ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ره دڕنده‌کاندا نه‌رمده‌که‌ن و به‌گژیاندا ده‌چنه‌وه نابێ ڕێگهبدرێ حزب و لایه‌نه‌کان بازرگانیان پێوه بکه‌ن. ئه‌وان بۆخۆیان ڕاپه‌ڕیون و بۆخۆشیان ده‌زانن چ ده‌که‌ن. ئه‌وان وشیارن و له پێشه‌وه‌ی حزبه‌کانن. یه‌کێک له دروشمه‌کانی خۆنیشاندهرهکانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه یه‌کگرتنی هێزه کوردستانیه‌کان بوه. واته ئه‌وانن ئێژن حزبه‌کان چبکه‌ن و تا ئه‌وانیش یه‌کگرتوانه له ژێر ساباتێکدا کۆنه‌بنه‌وه جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریوو به ڕبهیان ناپێون.
ئه‌و هێژایانه به گۆڕینی ناوی بلاگهکانیان بۆ "بژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان" ده‌یانه‌وێ بڵێن چی؟ ئایا هه‌روه‌ک نوسیویانه ئه‌وه به نیشانه‌ی هاوده‌نگیه؟ به داخه‌وه ده‌بێ بێژم ئه‌و دروشمه دروشمێکی هه‌ڵه‌یه‌و دژی به‌رژه‌وه‌ندیی و یه‌کپارچه‌یی کوردستانه. ئه‌مڕۆ هه‌موو کوردستان له خه‌باتێکی سه‌ختدایه‌و ڕۆژانه له لایه‌ن داگیرکه‌ران و دوژمنانیه‌وه پیلان و ده‌هۆی لێدهگێڕدرێ. گه‌ر ئه‌مڕۆ ڕۆژهه‌ڵات له شێوه‌ی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریدا زیاتر گڕی گرتوه مانای ئه‌وه‌نیه که له شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان خه‌بات له گوڕێ نیه. هه‌ر ئێستا له باشوری کوردستان شه‌ڕێکی خه‌ست و چاره نوسساز له گۆڕێدایه‌و بردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ش له‌سه‌ر گشت پارچه‌کانی کوردستان کاریگه‌ری هه‌یه. له باشوری ڕۆژ ئاڤای کوردستان خه‌باتی دژوار له گۆڕێدایه و له باکوریش سه‌ره‌ڕای پیلان و چاوبهستهکانی تورکیا شه‌رێکی ڕۆژانه له نێوان داگیرکه‌ران و جه‌ماوه‌ری ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌گۆڕێدایه. که‌واته بژی کوردستان دروشمی کوردستانیه‌کانه نه‌ک بژی باشور یان ڕۆژهه‌ڵات .. . بزانن یان نه‌زانن ئه‌و دروشمه تۆخکهرهوهی سنوره ده‌ستکردو داگیرکهرانهکانهو له ئه‌ده‌بیاتی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستانی‌دا نامۆیه. کوردستان یه‌ک پارچه‌یه‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردستانیش سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری یه‌کجاره‌کیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌مڕۆ له ناوسنوری ئێران‌دا به ته‌نیا له‌دژی چه‌وسانه‌و بێ مافی و پێشێلکاری ڕاپه‌ڕیوه و له هیچ شوێنێکی دیکه‌ی ئێران نهقهیهک نایات ماناکه‌ی ڕوونه، کوردستان به زه‌بری شه‌ق له‌گه‌ڵ ئێران گرێدراوه‌و کوردیش هیچکات ئه‌و گرێدانه‌ی په‌سه‌ند نه‌کردوه‌و ڕۆژهه‌ڵاتیش به‌شێکی دانه‌بڕاو له کوردستانه.
****
چه‌ند کاتژمێرێک له‌مه‌و پێش(که ئێستا بۆته سێ کاتژمێرو چه‌ند خوله‌کێک) په‌یامێکم له هێژایهکهوه به‌ناوی kaniaw Willat وه پێگه‌یشت که به‌داخه‌وه ده‌قه‌که‌ی نه‌خوێندرایه‌وه به‌ڵام چه‌ند لینکێک له بنیه‌وه هه‌بوون که ئه‌و دروشمانه‌ی تێدا بوون"بژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان"و"زنده باد کردستان ایران"!. دیاره ده‌بێ ئه‌م په‌یامه‌ش هه‌ر له بڕیارگه‌ی بلاگنوسانی کورد! ه‌وه هاتبێت که لای ملوانکه‌ی شین و کابانیش داندراون. ملوانکه‌ی شین له‌م ماوه‌دا له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کاندا بووه و ئه‌ویش چالاکانه له هه‌وڵدا بوه و له‌وه‌ش دڵنیام که ئه‌وان مه‌به‌ستیان پشتگیری و پشتیوانی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ری ڕۆژهه‌ڵاته. به‌ڵام دروشمه‌که ده‌کرا شتێکی دیکه بێت. ده‌مه‌وه‌ێ ئه‌وه‌ش بێژم ئه‌و هێژایانه هاتوون به کوردییه‌که‌ی ده‌نوسن "بژی ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان" و به فارسیش ده‌نوسن"زنده باد کردستان ایران". ئه‌مه‌ش جۆرێکه له دوڕویی و کارێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌یه و ده‌بێ به‌کوردی چ ده‌نوسی به فارسیش هه‌ر ئه‌وه بنوسرێ. ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کوێ و کوردستانی ئێران له کوێ. ئامانج و دروشمه‌کانمان ده‌بێ چه‌واشه‌کارانه نه‌بن و ڕاستی چیه ده‌بێ ئه‌وه بێت. وێبلاگی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و دروشمانه‌دا نیه ، بۆیه‌ش ده‌ڵێین بژی کوردستان و سه‌رکه‌وێ خه‌باتی خوێناوی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌لاتی نیشتمان و نه‌مان بۆ داگیرکه‌ره ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان.

وێبلاگی کوردستان جیا له دروشمه‌که له‌گه‌ڵ داخوازیه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێست نامه‌یه‌یه که به‌ناوی "بلاگنوسه کورده‌کان"ه‌وه نوسراوه هاوده‌نگه.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home