كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Wednesday, August 03, 2005

ئاخر ین هه‌وال له‌شاری خو راگری سنه
کات ژمیر 13 ی نیوه‌رو 01.08.2005

کاتژمیری شه‌ش و نیوی سه‌ر له‌ئیواره‌ی دوێنێ، خه‌لکی به‌ئه‌مه‌گ و تیکۆشه‌ری شاری سنه‌ی خویناوی، له‌مه‌یانی " ئیستقلال" کۆبونه‌وه ‌بو ریزگرتن له‌گیانبه‌ختکردووانی نه‌مر، شوانه‌ی سه‌یدقادر و روڵه‌ به‌شه‌ره‌فه‌کانی شنوو خانه‌و بانه‌و هه‌روه‌ها پرۆتستوکردنی سیاستی جینۆسایدی له‌میژینه‌ی گه‌لی کورد. کچان و کورانی لێهاتووی شاری سنه‌، شوره‌گه‌نجان و ژنان و پیاوانی رزگاریخوازی سنه‌، له‌حالیکدا که‌وتنه‌به‌ر په‌لاماری هیزه‌کانی جه‌هل و خورافه ‌که ‌به ‌شیوه‌یه‌کی زور هێمنانه‌و دور له‌توندو تیژی به‌هه‌ڵکردنی دروشمی" بکوژانی شوانه‌ده‌بی مه‌حکه‌مه‌بکرین"، "زیندانی سیاسی ده‌بی ئازاد بکریت" ده‌یانه‌ویست ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خویان به‌گوی به‌رپرسانی کو مار له ‌سنه ‌بگه‌ینن.
هه‌ر که‌ به‌کریگیراوانی ریژیمی تیرورو کۆنه‌په‌ره‌ستی، شوره‌ژنانی کورد و له‌وانه ‌دوکتوره‌"رویا تلوعی" و هه‌روه‌ها لاوانی ئازادیخوازیان دایه‌به‌ر په‌لامار، هیچ ریگایه‌ک بو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خو پیشانده‌ران نه‌ما که ‌به‌به‌رد و هه‌رشتیک که‌ده‌ستیان که‌وێ، له‌خو به‌رگری بکه‌ن.
گرتنی کچان و کوران به‌زوویی ده‌ستی پیکرد. خه‌به‌ری ئه‌م خو پیشاندانه‌ گه‌یشته‌گه‌ره‌که‌کانی جه‌ورئاواو چوارباخ‌و ئاغه‌زه‌مان‌و قه‌تارچیان. لاوانی گه‌ره‌که‌کانی، سه‌فه‌ری، غه‌فوور، مه‌ردوخ، شه‌ریف ئاوا، قه‌لاچوالان، 25ی شه‌ریوه‌ر، فه‌ره‌حی پیشوو، شاپوور، مه‌یانی ئینقلاب، حه‌سه‌ن ئاوا، هاتنه‌سه‌ر کوڵان و جاده‌کان و ده‌ستیان دایه ‌هیرش بۆ ‌سه‌ر هیزه‌کانی سه‌رکوت که‌ر.
"که‌لانته‌ری1" و"که‌لانته‌ری2" که‌وتنه‌ژیر کۆنترولی خه‌لک و به‌کریگیراوان هه‌لاتن.
بانکی"صادرات" له‌شه‌قامی فرده‌وسی سووتێندرا. بانکی کارگه‌ران جامه‌کانی شکان، 4ئوتوموبیلی سوپا که‌وتنه‌به‌ر په‌لامار و 1 یان به‌ته‌واوی سوتینراو شو فیره‌که‌ی هه‌ڵات.
تائیستا هه‌والی 2 شه‌هید هه‌یه ‌که ‌یه‌کیان خویندکاره‌. ژماره‌ی ده‌سگیرکراوه‌کان تا200 یش گه‌یشتتوه‌و هه‌والی بی سه‌روشوین بوونی ئازادی زه‌مانی به‌ر پرسی کوڕی مندال دوستی شاری سنه‌و هه‌ر وه‌ها دوکتوره‌ تلوعی تێکۆشه‌ری مافی ژنان له‌ کوردستان، پشتراست کراوه‌ته‌وه. که‌س و کاری گیراوان ئه‌مرو کاتژمیر 10 ی سه‌ر له‌به‌یانی له‌به‌ر مولگه‌کانی سوپا بو زانیاری له‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانیان کوبوونه‌وه، ‌به‌لام پاش بێ ئاکام بوون، رویشتنه‌به‌ر"ئوستانداری کورد ستان" له‌وێش ده‌سه‌لاتداران هیچ وه‌لامێکیان پێنه‌داون و به‌مجوره ‌شار له‌ حاله‌تی ئاڵۆز و مه‌ترسیکی زوردایه‌. هێزی یارمه‌تی له‌ زه‌نجان‌و کرماشان ره‌وانه‌ی سنه‌ کراون‌و هێزیکی زور له‌ ئیسفه‌هان‌و قه‌زوین به‌ره‌و کوردستان رێکه‌وتوون. کۆپته‌ره‌کانی هێزی سوپا به‌ سه‌ر شاردا په‌یتا په‌یتا جه‌وله ‌ده‌که‌ن‌و مه‌به‌ستیان تو قاندنی خه‌لکه‌.

ناوه‌ند ی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌دژ به‌جینو ساید کردنی گه‌لی کورد - چاک
کو میته‌ی روژ هه‌لاتی کوردستان
1ی ئاگو ستی 2005
چه‌ند لینکێک:
بینه‌رێکی ڕوداوه‌کانی شاری سنه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌: ئه‌و شتانه‌ی من به‌چاوی خۆم بینیم...

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home