سه‌ر هه‌ڵدانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و نه‌بونی یه‌کیه‌تی حیزبه‌کان

نوسینی: هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
حیزب و ڕێکخراوی سیاسی ئامرازی گه‌یاندنی گه‌له به ئامانج و ڕێ نیشانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل له مافه‌کانی خۆی تێ بگا و پارێزگاری لێ بکا و هه‌وڵی بۆ بدات. ماوه‌ی زیاتر له دوو حه‌وتوه که گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌ره‌تا له شاری مه‌هابادی قاره‌مانه‌وه ڕاپه‌ڕیون و داگیرکه‌ری وهڵاتهکهمانیان وه‌زاڵه هێناوه. ئه‌م سه‌ر هه‌ڵدانه له‌گه‌ڵ ناڕهزاێی ده‌ربڕینه‌کانی پێش‌و دا گه‌لێ جیاوازن ، ئه‌مجاره‌یان گه‌لی کورد له حه‌ساسیه‌تی کاته‌که تێ ده‌گا و باش ئه‌زانی که کۆماری تێروریست په‌روه‌ری ئیسلامی ئێران له ڕۆانهگهی کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی و دیموکرات و مروڤدوستهکانهوه ، تاوانبار کراوه به تێروری ڕێبه‌رانی کورد و سه‌رکۆت کردنی گه‌لانی ئێران و وه‌ک سه‌رچاوه‌ی تێرور ده‌بینرێ.
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌ره‌نجه ئه‌وه‌یه که ده‌بو له جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌ل ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه لهباهر هه‌ڵسه‌نگێنێ و هه‌ڵۆێست بگرێ و به سه‌ری خۆی ڕاپه‌ڕێ و سینگی لاوه‌کانی بکاته قه‌ڵغانی گوله‌ی داگیرکه‌ران ، پارهتهکان وه‌ک ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ێی و به قه‌وڵی خۆیان پێشڕه‌و ، گه‌لیان ڕێک بخستایه و به شێوه‌یه‌کی هاو ئاهه‌نگ و هاوکات له سه‌رتاسه‌ری وه‌ڵاته‌وه ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێ بکردایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م حیزبانه‌ی ئێمه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌یان نه‌کردوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که گه‌ل له خه‌وی ڕاچڵهکاندون ، هیچ یه‌کگرتن و یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک دروشمیهکیان نیه و زور جار گله‌یش له خه‌ڵک ده‌که‌ن که بۆچی ڕاپه‌ڕیون و ئێران به ئێمه ناڕۆخێ.
ئه‌وه‌ی که زیاتر جێگای داخ و په‌ژاره‌یه ئه‌وه‌یه که لایه‌نگرانی حیزبه‌کان په‌لاماری یه‌کتری ئه‌ده‌ن و له زور حاڵه‌ت دا لایه‌نگری یه‌ک یان دوو حیزب به بێ هۆ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر پارتێکی دیکه و له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ل و مه‌رجه دا هه‌مومان به یه‌ک ده‌نگ هاور بکه‌ین که کۆماری ئیسلامی تێروریست و داگیر که‌رو و دژی مروڤایه‌تیه و هێز و تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین و ده‌نگی گه‌له‌که‌مان به کۆڕ و کۆمه‌ڵه ناونهتهوهیهکان بگه‌یه‌نین ، به‌رچه‌سپی ناشیرین و نه‌ڕه‌وا له یه‌ک ئه‌ده‌ین.
خه‌ڵکی مه‌هاباد له‌به‌رانبه‌ر دڕندایه‌تیه‌کانی کۆماری داگیرکه‌ری ئیسلامی ئێران دا ههڵۆێستیان گرتوه و سه‌ر هه‌ڵدانیان کردوه‌ته هه‌ۆێنی یه‌کیه‌تی هه‌مو شار و شاروچکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌شکه‌نجه دان و تێرور کردنی لاوی شۆڕشگێڕی گه‌له‌که‌مان شوانه‌ی سه‌ید قادر دا بێده‌نگ نه‌بون. ئه‌م گه‌له شایانی خۆشه‌ویستی ، پاڵپشتی و ڕێز لێنانی نه‌ته‌وه‌ێن ، هیچ لایه‌ن و جه‌ره‌یان و که‌سێک بۆی نیه ئه‌و هه‌ڵۆیسته نه‌ته‌وه‌ێی و قارهمانانهیهیان به‌رێته ژێر پرسیار و هه‌ۆڵی لێک دابڕانی هێز و توانای نه‌ته‌وه‌که‌مان بدات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆی دا. بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و ههڵۆێستانه ئاگاداره و هه‌ۆڵی ئه‌وه ئه‌دات که له ئاوی لێڵ ماسی بگرێ و لێکمان دور خاته‌وه و ئاژاوه بنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر حیزب و پارت و جه‌ره‌یان و که‌سایه‌تیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ناتوانن به په‌له یه‌ک بگرن و به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ێی یان کوردستانی پێک بێنن ، ئه‌وا ئه‌توانن کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش پێک بێنن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی گه‌لی ڕاپه‌ڕیوی شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به دام و ده‌زگا ناونهتهوهیهکان و وه‌شیار کردنه‌وه‌ی زلهێزه‌کان له هه‌ڵۆێستی گه‌لی کورد به‌رانبه‌ر به تێروریست و پهروشیاین بۆ ئازادی و دیموکراسی ، و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ناچار بکه‌ن که به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵ کۆژی و چه‌ته‌گه‌ری هێزه‌کانی ئیسلامی ئێران له کوردستان دا هه‌ڵۆێست بگرن و گه‌لی کورد له‌و تێرور و تۆقاندنه بپارێزن.
ئه‌مڕۆ ده‌بێ سه‌رجه‌م گه‌لی کورد له هه‌نده‌ران له سه‌ر شه‌قامه‌کان بن و به شێوه‌ی دیموکراتیک و ئاشتێانه وێنه‌کانی شوانه‌ی شه‌هید به‌رز که‌نه‌وه و بیر و ڕای گشتی ئه‌وروپا به‌ره‌و لای کێشه ڕه‌واکه‌مان ڕا کێشین. بێگومان لێک دور که‌وتن و لێک حاڵی نه‌بونی حیزبه‌کان ، نه‌ک هه‌ر گه‌لی کوردی دانیشتوی ئه‌روپا ئاکتیڤ ناکا به‌ڵکو هوی بێده‌نگی ده‌ره‌وه‌شه. جێگای داخه که یه‌ک ملیون کورد له ئه‌وروپا دا ئه‌ژی و له هیچ شتێکیان که‌م نیه و ئازادن ، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا له چه‌ند ڕێ پێوانێک زیاتریان ئه‌نجام نه‌داوه و ئه‌ویش ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م به‌شدارن.
گه‌لۆ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێ ده‌کرێ ؟ من ناڵێم شه‌ڕی چه‌کداری بکه‌ن به‌ڵام لانی که‌م ئه‌توانن له وروژاندنی گه‌ل دا چالاک بن .
ئه‌گه‌ر ڕێکخراوه‌کانی ئێمه ئاگایان له گه‌ل نیه و ڕۆداوه‌کان له ڕێگای مێدیاکانی جیهانیه‌وه ده‌بیسن و پێوه‌ندیه‌کی توند و تۆڵیان له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌یان دانیه ، ئیتر ڕێکخراوی چین و داوای چی ده‌که‌ن؟
ئه‌گه‌ر یه‌ک نه‌گرن و حه‌ره‌که‌ته‌کان یه‌ک نه‌خه‌ن و گه‌ل لێک نێزیک نه‌که‌نه‌وه و نه‌توانن ئه‌م هه‌له له‌باره بگوازنه‌وه و سه‌ر هه‌ڵدانی خه‌ڵکی مه‌هاباد و شاره‌کانی دیکه بکه‌نه هه‌ۆێنی به جیهانی کردنی کێشه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان ، ئه‌وا به‌رپرسن له به‌رانبه‌ر مێژوو دا و نه گه‌لتان لێ خۆش ده‌بێ و نه ئه‌توانن خۆشتان ئازاد بکه‌ن.

050726
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home