سایتی په‌یامنێر داوای لێبوردن ده‌کات !
سایتی په‌یامنێر داوای لێبوردن ده‌کات !
سایتی په‌یامنێر سه‌ره‌ڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌ی شالیاری گواستنه‌وه‌ی حکومه‌تی کوردستان داوای لێبوردنیشی لێخواست. سه‌یر له‌وه‌دایه که ئه‌و سایته چالاکه که به‌رده‌وام نوێده‌کرایه‌وه‌و هه‌واڵی نوێی بڵاوده‌کرده‌وه له‌وه‌تی ناچار به لێبورین خواستن بوه یان کراوه، متته‌قی لێوه نه‌هاتوه و هیچی بڵاو نه‌کردۆته‌وه(6:17).
ڕه‌نگه ئه‌م هه‌واڵه گه‌نگه‌ڵێکی بۆ په‌یامنێر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی چێکردبێ و خوا پێم نه‌گرێ له‌وانه‌یه هه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌هۆیه! نانبڕاویش بووبن. ئێ جا ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می دیموکراسیه‌ک بێت که به‌رده‌وام خۆی پێهه‌ڵده‌کێشن یانیش ده‌بێ بێژین شالیارو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی شالیارن به سه‌که‌ت و په‌که‌تی لێی تێگه‌یشتوون.
هه‌رچیه‌ک بێت داهاتوویی هه‌واڵنوس و هه‌واڵدانه‌رو ... ه‌کانی په‌یامنێر به خێر‌و خۆشی بێ.
له هه‌واڵه‌که‌ی په‌یامنێردا که سه‌باره‌ت به شالیاری کوردستان حه‌یده‌ر فه‌یلی هاتبوو باسی ئه‌وه‌کرا بوو که کاکی شالیار خه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌نوسه‌کانی کردوه هه‌ر یه‌که‌و به 100هه‌زار دینار‌و سه‌ره‌ڕای به‌درۆخستنه‌وه‌که‌ی کاکی شالیار که‌چی په‌یامنێر هه‌ر پێی له‌سه‌ر باسکردنی پێشکه‌ش کردنی ئه‌و خه‌ڵاته داده‌گرت. ئێ ئه‌مه دنیایه له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌و پێداگریه‌ش سه‌ری په‌یامنێر نوسه‌کان به فه‌ته‌راتێکدا بدات یانیش ڕه‌نگه خه‌ڵاتێکی باش! کرابن.
تۆ بڵێی دۆستانی په‌یامنێر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه چ جۆره خه‌ڵاتێکیان به‌ر که‌وتبێت که ئه‌وا نزیک دوڕۆژه یان باشتره بێژم له کاتی لێبورین خواستنه‌که‌وه سه‌ر نوسین و بڵاوکردنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و په‌یامناردن نه‌په‌ژرابن.
هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن ئه‌م سایته یه‌کێک له‌و سایته باشانه‌یه که له‌وه‌تی دامه‌زراوه توانیویه‌تی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی باش و تا ڕاده‌یه‌ک باوه‌ڕ پێکراوی هه‌واڵ و ده‌نگوباسی کوردستان له لای به‌کارهێنه‌رانی نێت. هیوادارم بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه و ئاکامه‌کانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یامنێر نه‌بێت.
دیاره هه‌وڵم دا هه‌واڵه‌که‌و ڕونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێز شالیاریش لێره بگونجێنم به‌ڵام مخابن له په‌یامنێر پێم نه‌بینرایه‌وه. جا له‌وانه‌یه پێیان ده‌رکێشرابێته ده‌ره‌وه و خرابێته ته‌نه‌که خۆڵه‌وه!.
له کۆتاییدا دوعای به‌خێر بۆ په‌یامنێرو دوستانی ئه‌و سایته ده‌که‌م و هیوادارم له به‌ڵاو گێژه‌ڵوکه‌و سیخورمه‌و داپاچینو سه‌رکۆنه به کۆته‌ره‌و جۆره‌کانی دیکه به‌دووربن و پاش ئه‌م هه‌ڵه‌نگوتنه ئاگایان له خۆیان بێت و له‌و دیموکراسیه عه‌نتیکه‌و زێده‌لاوه به باشی تێبگه‌ن و ده‌ست بۆ بڤه‌و شتی ئیهواله نه‌به‌ن.
جا گه‌لۆ من لۆ ئێومه و ئه‌نگۆش که‌یفی خۆتانه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی داوای لێبوردنه‌که‌یه!
كوردستانی _ داوای لێبوردن له به‌ڕێز حه‌یده‌ر فه‌یلی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن دةكةين
[18:26 , 24 Jul 2005]داوای لێبوردن له به‌ڕێز حه‌یده‌ر فه‌یلی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌واڵێكی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌سه‌ر به‌ڕێز حه‌یده‌ر فه‌یلی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن هه‌ندێ ناحه‌قی به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڕێزه كراوه و پێمان وایه هه‌واڵه‌كه جۆره غه‌درێكی تێدایه به‌رامبه‌ر به كه‌سایه‌تی ئه‌و كه ئه‌مه‌ش له راستیدا كاری ئێمه نییه بۆیه به‌ناوی په‌یامنێره‌وه داوای لێبوردن له به‌ڕێزی و ته‌واوی خوێنه‌رانی ئاژانسه‌كه‌مان ده‌كه‌ین . ئاژانسی په‌یامنێر
پاش ئه‌وه‌ی سایتی په‌یامنێر هه‌واڵێکی له‌مه‌ر یه‌کێک له شالیاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان(هه‌ولێر) بڵاوکرده‌وه و تیایدا ئاشکرایکرد که شالیاری به‌ڕێز ناخوازێ به زمانی کوردی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان بپه‌یڤێ، چونکه زمانی عه‌ره‌بی زمانی ڕه‌سمیه‌و هه‌ندێک چونکه‌ی دیکه!. داوای لێبوردنی له شالیار کرد.
سایتی په‌یامنێر سه‌ره‌ڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌ی شالیاری گواستنه‌وه‌ی حکومه‌تی کوردستان داوای لێبوردنیشی لێخواست. سه‌یر له‌وه‌دایه که ئه‌و سایته چالاکه که به‌رده‌وام نوێده‌کرایه‌وه‌و هه‌واڵی نوێی بڵاوده‌کرده‌وه له‌وه‌تی ناچار به لێبورین خواستن بوه یان کراوه، متته‌قی لێوه نه‌هاتوه و هیچی بڵاو نه‌کردۆته‌وه(6:17).
ڕه‌نگه ئه‌م هه‌واڵه گه‌نگه‌ڵێکی بۆ په‌یامنێر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی چێکردبێ و خوا پێم نه‌گرێ له‌وانه‌یه هه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌هۆیه! نانبڕاویش بووبن. ئێ جا ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می دیموکراسیه‌ک بێت که به‌رده‌وام خۆی پێهه‌ڵده‌کێشن یانیش ده‌بێ بێژین شالیارو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی شالیارن به سه‌که‌ت و په‌که‌تی لێی تێگه‌یشتوون.
هه‌رچیه‌ک بێت داهاتوویی هه‌واڵنوس و هه‌واڵدانه‌رو ... ه‌کانی په‌یامنێر به خێر‌و خۆشی بێ.
له هه‌واڵه‌که‌ی په‌یامنێردا که سه‌باره‌ت به شالیاری کوردستان حه‌یده‌ر فه‌یلی هاتبوو باسی ئه‌وه‌کرا بوو که کاکی شالیار خه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌نوسه‌کانی کردوه هه‌ر یه‌که‌و به 100هه‌زار دینار‌و سه‌ره‌ڕای به‌درۆخستنه‌وه‌که‌ی کاکی شالیار که‌چی په‌یامنێر هه‌ر پێی له‌سه‌ر باسکردنی پێشکه‌ش کردنی ئه‌و خه‌ڵاته داده‌گرت. ئێ ئه‌مه دنیایه له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌و پێداگریه‌ش سه‌ری په‌یامنێر نوسه‌کان به فه‌ته‌راتێکدا بدات یانیش ڕه‌نگه خه‌ڵاتێکی باش! کرابن.
تۆ بڵێی دۆستانی په‌یامنێر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه چ جۆره خه‌ڵاتێکیان به‌ر که‌وتبێت که ئه‌وا نزیک دوڕۆژه یان باشتره بێژم له کاتی لێبورین خواستنه‌که‌وه سه‌ر نوسین و بڵاوکردنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و په‌یامناردن نه‌په‌ژرابن.
هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن ئه‌م سایته یه‌کێک له‌و سایته باشانه‌یه که له‌وه‌تی دامه‌زراوه توانیویه‌تی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی باش و تا ڕاده‌یه‌ک باوه‌ڕ پێکراوی هه‌واڵ و ده‌نگوباسی کوردستان له لای به‌کارهێنه‌رانی نێت. هیوادارم بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه و ئاکامه‌کانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یامنێر نه‌بێت.
دیاره هه‌وڵم دا هه‌واڵه‌که‌و ڕونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێز شالیاریش لێره بگونجێنم به‌ڵام مخابن له په‌یامنێر پێم نه‌بینرایه‌وه. جا له‌وانه‌یه پێیان ده‌رکێشرابێته ده‌ره‌وه و خرابێته ته‌نه‌که خۆڵه‌وه!.
له کۆتاییدا دوعای به‌خێر بۆ په‌یامنێرو دوستانی ئه‌و سایته ده‌که‌م و هیوادارم له به‌ڵاو گێژه‌ڵوکه‌و سیخورمه‌و داپاچینو سه‌رکۆنه به کۆته‌ره‌و جۆره‌کانی دیکه به‌دووربن و پاش ئه‌م هه‌ڵه‌نگوتنه ئاگایان له خۆیان بێت و له‌و دیموکراسیه عه‌نتیکه‌و زێده‌لاوه به باشی تێبگه‌ن و ده‌ست بۆ بڤه‌و شتی ئیهواله نه‌به‌ن.
جا گه‌لۆ من لۆ ئێومه و ئه‌نگۆش که‌یفی خۆتانه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی داوای لێبوردنه‌که‌یه!
كوردستانی _ داوای لێبوردن له به‌ڕێز حه‌یده‌ر فه‌یلی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن دةكةين
[18:26 , 24 Jul 2005]داوای لێبوردن له به‌ڕێز حه‌یده‌ر فه‌یلی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌واڵێكی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌سه‌ر به‌ڕێز حه‌یده‌ر فه‌یلی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن هه‌ندێ ناحه‌قی به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڕێزه كراوه و پێمان وایه هه‌واڵه‌كه جۆره غه‌درێكی تێدایه به‌رامبه‌ر به كه‌سایه‌تی ئه‌و كه ئه‌مه‌ش له راستیدا كاری ئێمه نییه بۆیه به‌ناوی په‌یامنێره‌وه داوای لێبوردن له به‌ڕێزی و ته‌واوی خوێنه‌رانی ئاژانسه‌كه‌مان ده‌كه‌ین . ئاژانسی په‌یامنێر
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home