ئاشکرا بونی گروپه‌که‌ی شێخ زانا و چه‌واشه‌کاریه‌کانی ئاسایش
ئاشکرا بونی گروپه‌که‌ی شێخ زانا و چه‌واشه‌کاریه‌کانی ئاسایش
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
کاتێک مروڤ سه‌یری به‌رنامه و ڕاگه‌یاندنه‌کانی حکومه‌تی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی زه‌رد ئه‌کا ، وا تێ ده‌گات که ئاسایش و ده‌زاگا و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ده‌زگایه ئه‌وه‌نده وه‌شیار و کارزانن که تۆانیویانه ئه‌و گروپه تۆقێنه‌ره نه‌خۆشه بدۆزنه‌وه و ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانن که ئه‌توانن ئاسایشی هاووه‌ڵاتیان دابین بکه‌ن.
به‌ڵام به‌سه‌رهاتی ئاشکرا بونی ئه‌و گروپه ئه‌وه‌یه که شێخ زانا ده‌ستور به گۆێ له مسته‌کانی ئه‌دات کوڕی نه‌فه‌رێکی خاوه‌ن پاره و ده‌ست ڕۆیشتوی هه‌ولێری بفڕێنن و وه‌ک ئه‌وانی دیکه بیگه‌یه‌ننه ماڵه‌کی ئه‌و ، به‌ڵام جیاوازی ئه‌مجاره و ئه‌م که‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه دا ئه‌وه بوه که ئه‌و که‌سه‌کانی دیکه بێ ناونیشان و بێ ده‌سه‌ڵات و هه‌ژار بون و ئه‌م که‌سه‌ی دواێی که‌سێکی چه‌وره و شێخ زانا خه‌ونی دیکه‌ی بۆ بینیوه ، هه‌ر بۆیه نایانه‌وێ زوو کاره‌که ته‌واو که‌ن و سه‌ری ببڕن و له‌کۆڵ خۆیانی که‌نه‌وه.
جه‌ماعه‌تی شێخ زانا پێوه‌ندی له‌گه‌ل باوکی کوڕه‌که ئه‌گرن و پێی ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌کی دیاری کراوا ئه‌وه‌نده پاره‌یان نه‌داتێ ئه‌وا کوڕه‌که‌ی سه‌ر ئه‌بڕن. پاره‌داره‌که‌ش که کوڕه‌که‌ی زور خۆش ئه‌وێ و ئه‌و پاره‌یه‌ش ئه‌وان داوایان کردوه ئه‌توانی له ماوه‌یه‌کی که‌م دا په‌یدای بکات ، یه‌کسه‌ر مل بۆ داواکاریه‌کانیان دا ئه‌نه‌وێنێ.
جه‌ماعه‌تی شێخ، ئادره‌سی ماڵێکی ئه‌ده‌نێ له فه‌لوجه که بچێته ئه‌وێ و پاره‌که ته‌حویل بدات و که جه‌ماعه‌تی فه‌لوجه ئاگاداریان کردنه‌وه که پاره‌که گه‌یشتوه ئه‌وا کوره‌که به‌ر ئه‌درێ. بێگومان به‌رنامه‌ی شێخ زانا ئه‌وه بوه که پاره‌یه‌کی باش له‌و کابرا پوڵداره بستێنێ و پاشان کوڕه‌که‌شی بکوژی . ئه‌و منداڵه‌ش که له ته‌مه‌نی 16 ساڵان دایه له‌و ماوه‌یه دا هه‌وڵ ئه‌دات که ده‌ست و پێی خۆی بکاته‌وه و له‌و شۆێنه هه‌ڵێ .
شێخ زانا و جه‌ماعه‌ته‌که‌شی گۆیا بۆ ئه‌وه‌ی شکیان نه‌یه‌ته سه‌ر، هه‌ر که‌سه و خه‌ریکی کاری ئاساێی خۆیان ئه‌بن و له‌و لاشه‌وه باوکی کوڕه‌که ، پاره داواکراوه‌که‌ی ئاماده کردوه و ئه‌یه‌وێ بکه‌وێته ڕێ بۆ فه‌لوجه. جه‌ماعه‌تی شێخ زانا به باوکی ئه‌و کوڕه ئه‌ڵێن که تو له ژێر چاوه‌دێری داێ و ئه‌گه‌ر به‌ره‌و دام و ده‌زگا حکومیه‌کان وئاسایش بڕوێی ئه‌وا کوڕه‌که‌ت سه‌ر بڕدراوه... له‌م گیر و داوه دا منداڵه‌که ده‌ست و قاچی ئه‌کاته‌وه و له په‌نجه‌ره‌ی حه‌مامه‌کی ماڵی شێخ زاناوه خۆی فڕێ ئه‌دات و خۆ ئه‌گه‌یه‌نێته‌وه ماڵی خۆیان .
باوکی له کاتی وه‌ده‌ر که‌وتن له ماڵ به‌ره‌و فه‌لوجه ، توشی کوڕه‌که‌ی ئه‌بێ. کوڕه‌که به بابی ئه‌ڵێ که ئه‌زانێ له کۆێ دا گیراوه و جێگای ڕفێنه‌ره‌کانی باش شاره‌زایه. کابرای پوڵدار که ده‌ستێ باش ئه‌ڕوا له لای پارتی و سه‌رکرده‌کانی ، خۆ ده‌گه‌یه‌نیته ئاسایش و مه‌سه‌له‌که‌یان بۆ باس ئه‌کات ، سه‌رۆکی ئاسایش ، جێگره‌که‌ی بانگ ئه‌کات که له‌گه‌ڵیان بچن بۆ ئه‌و ماڵه‌ی منداڵه‌که باسی ئه‌کات و لێکۆڵینه بکه‌ن ، که‌چی منداڵه‌که ده‌ڵێ ئه‌م کابرایه واته جێگری سه‌رۆکی ئاسایشی هه‌ولێر که ناوی دلێره ، منی به سه‌یاره برده ئه‌و ماڵه، چۆن ئه‌و ئێستا ده‌بێ له‌گه‌ڵمان بێت.
به‌مجۆره هه‌ر له‌ۆێ دلێر ئه‌گیردرێ و به هێزی زیاتره‌وه ده‌وری ماڵی شێخ زانا ئه‌گرن و ده‌بینن که ئه‌مه جه‌حانمخانه‌یه‌که و پڕه له سیلاح و وه‌سیله‌ی کۆمه‌ڵکۆژی ، و ئیتر گروپی شێخ زانا به هاوکاری واته زانێاری دانی دلێر ئه‌گیردرێن که من پێم وایه هه‌مویان نه‌گێراون و کۆمه‌ڵێکی زۆریان ئێستاش به ئازادی ئه‌سوڕێنه‌وه... ئێستا ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ئه‌وه‌یه که که‌سێکی وه‌ک دلێر ، بێ ناونیشان ، بێ ڕابردوی شۆڕشگێڕانه و بێ ئه‌وه‌ی خزم و که‌سێکی له دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌ولێر دا هه‌بێ، تۆانی له ماوه‌یه‌کی کورت دا ببێته جێگری سه‌رۆکی ئاسایشی ئه‌و شاره ؟
بێگومان شێخ زانا که‌سێکی بڕوا پێ کراوه و نێزیکی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی پارتیه و تۆانیویه‌تی به ئاسانی سه‌رنجی هه‌مویان بۆ لای خۆی ڕاکێشێ و به دانی پاره و پۆل و شتی تر ملکه‌چی خۆی کردون و هه‌ر داوایه‌کی هه‌ی بوبێ بۆیان جێ به جێ کردوه . شێخ زانا که بۆ کاره‌کانی خۆی زانایانه جوڵاوه‌ته‌و و پاره‌یه‌کی بێ سنوری بۆ هاتوه له لایه‌ن پاشماوه‌کانی به‌عس و زه‌رقاویه‌وه ، ده‌ست و دڵبازانه مه‌سئوله‌کانی ده‌عوه‌ت به مه‌ی و خۆاردنه‌وه و شتی دیکه کردوه و به‌ڵگه‌ی لێ گرتون و پاشان ملکه‌چی داخۆازه‌کانی خۆی کردون ، هه‌ر بویه کاتێک ده‌خۆازی که دلێر ببێته جێگری سه‌رۆکی ئاسایش داواکه‌ی قه‌بوڵ ئه‌کرێ.
ئه‌وه‌ی که له ته‌له‌فزیونه‌وه پیشان ئه‌درێ ڕوی هه‌مو ڕاستیه‌کان نیه و بێگۆمانم له‌وه‌ی که به‌رپرسانێکی زیاتری پارتی له‌گه‌ڵ شێخ زانا دا هاوکار بوون و فیلمیان هه‌یه و ئه‌و کارانه‌یان کردوه که دلێر و ئه‌وانیتر کردویانه و شێخ‌یش فیلمی لێ گرتون. ماه‌یه‌کی زوره ئه‌و گروپه گیراون که‌چی تازه باسی لێوه ده‌کرێ و ئه‌ویش به شێوه‌یه‌کی گۆمان لێکراو و ڕێکخراو و کلیپ کراو. له به‌رنامه‌ی تێرور وه‌ک خۆی دا ته‌نیا چه‌ند دیمه‌نێکی ترسناک و پاشان دیمه‌نی ئه‌و کچانه که هیچ تاوانێکیان نیه حه‌زیان له که‌سێکی نه‌خۆش کردوه و پاشان ته‌نیا به سه‌رهاتی تاوانباره‌کانه که به‌داخه‌وه هیچ به‌لای کاکڵ و ناوه‌روکی مه‌سه‌له‌که‌وه ناچن و ڕێگایان پێ نادرێ که بچنه قوڵای کاره‌ساته‌که‌وه و ...
به بڕوای من ده‌بو ئێستا ئه‌و که‌سانه له لایه‌ن پسپۆڕانی ده‌رونناسیه‌وه له ژێر چاوه‌دێری دا بایه‌ن و هاوکات که له به‌رنامه ته‌له‌فزیونیه‌کان دا له‌گه‌ڵ ئه‌و پسپۆڕه دا قسه ئه‌که‌ن که‌سانی دیکه‌ی شاره‌زا باس له ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که و مه‌ترسیه‌کانی مزگه‌وت و جیهاد و خۆرافات بکه‌ن. من تێ ناگه‌م بۆ ده‌بێ ئێستا پاش 1400 ساڵ گه‌نجی کورد به ئایه و سوره‌ی جیهاد په‌روه‌رده بکرێ ، ئه‌و جیهاده‌ی که به‌ر له 1400 ساڵ بۆ قه‌تڵ و عام کردنی باپیره‌گه‌وره و داپیره گه‌وره‌ی ئێمه نوسراوه . بۆ ده‌بێ له کوردستان دا حکومه‌تی پارتی زه‌ریبه له مزگه‌وت نه‌سێنێ به‌ڵام له مه‌کتبی عیلمای وه‌رگرێ.
ده‌با ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و حکومه‌ته‌که‌یان ، ئه‌وانه‌یان که پاشوه‌یان پاکه وه‌ده‌نگ بێن و داواکری ئاشکرا کردنی هه‌مو ڕاستیه‌کان بن.
050714
hiwagol@hotmail.com
**********
زانیاری فره‌تر له‌سه‌ر گروپه‌که‌ی شێخ زانا لێره بخوێنه‌وه
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home