تێرۆریزم دوژمنی مرۆڤایه‌تی
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 16ی پۆشپه‌ڕ به‌رامبه‌ر 7ی جولای 2005ی زاینی شاری له‌نده‌نی پێته‌ختی بریتانیا بوه گۆڕپانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوایی یه‌ک که هێڵه‌کانی ژێر زه‌وی شه‌مه‌ندنه‌فه‌رو باسه سوره دوقاته‌کانی ناو له‌نده‌نی گرته‌وه. ته‌قینه‌وه‌کان له کاتێکدا شاری له‌نده‌نی هه‌ژاند که له‌نده‌ن مه‌ست و سه‌رخۆشی ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ندی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و شاره بوون له کێبه‌رکێیه‌کدا بۆ ده‌ستنیشانکردنی شارێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئۆلێمپیکی 2012 به‌سه‌ر شاره به‌ناوبانگه‌کانی وه‌ک کالیفۆرنیا، مه‌دریدو مۆسکۆ و پاریس له کۆبوونه‌وه‌کانی لیژنه ئۆلۆمپیکی جیهانیدا له سه‌نگاپۆر. هه‌ر ڕاست له‌و کاته‌دا که بریتانیا و حه‌وت وڵاتی دیکه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره‌ی جیهان له سکۆتله‌ند ده‌ستیان به کۆبوونه‌وه‌کانیان کردبوو. به واتایه‌کی دیکه ئه‌و کاره تێرۆریستیه هه‌روه‌ک تۆنی بلێر له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یدا له سکۆتله‌نده‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕوداوه ده‌ریبڕی، ئه‌و کاره تێرۆریستیانه‌ی به ئاکارێکی به‌ڕبه‌ڕیانه له قه‌ڵه‌مداو گوتی مه‌به‌ستیان کارتێکه‌رییه له سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی گرووپی هه‌شت که بۆ باشترکردنی دۆخی جیهان و له‌وانه یارمه‌تیدانی وڵاتانی هه‌ژار له سکۆتله‌ند به‌ڕێوه ده‌چێ. له ڕاستیدا تێرۆریستان مه‌به‌ستیان بوه که به‌م کاره تۆڵه له بریتانیا بکه‌نه‌وه که له شه‌ڕی دژه تیرۆردا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هاوپه‌یمانه‌و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دایه‌و به‌مه‌ش له‌و کاته‌دا که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاوا گه‌وره له‌وێ هه‌یه بریتانیا توشی شه‌رمه‌زاری و شێواوی بکه‌ن.
دیارده‌ی تێرۆریزم وه‌ک هه‌ورێکی ڕه‌ش و تاریک ئاسمانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ته‌نیوه. مه‌ترسی تێرۆریزم له هه‌موو که‌لێن و قوژبنێکی جیهان هه‌ڕه‌شه له گیان و ژیانی خه‌ڵکی سڤیل و بێ‌تاوان ده‌کات. ڕێکخراوو تاقمه تیرۆریستیه‌کان به‌م کاره دڕندانه‌و بێبه‌زییانه‌یان جگه له‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکه‌و پشێوی و نا ئارامی ده‌نێنه‌وه چ ده‌ستکه‌وتێکیان ده‌بێ؟ ئایا به‌ڕاستی شه‌ڕی ئه‌وان له‌گه‌ڵ کێیه؟ له‌گه‌ڵ کام ده‌وڵه‌ت و کامه داموده‌زگای دیاریکراوی جیهانیه؟ به‌چ مه‌به‌ست و ئامانجێک به‌و شێوه بێبه‌زییانه‌و دڕندانه دۆخی ژیانی ئاسایی مرۆڤه‌کان تێکده‌ده‌ن؟ گه‌لۆ ئه‌و تاقم و ده‌سته دڵڕه‌شانه که شه‌لم کوێرم که‌س نابوێرم که‌وتوونه ئه‌نجامدانی کاری دڕندانه ده‌توانن چ ده‌سکه‌وتێک بۆخۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن؟ ئه‌مانه‌و گه‌لێک پرسیاری دیکه مێشکی هه‌ر تاکێک به‌خۆیه‌وه خه‌ریک ده‌کات. وه‌ک ده‌بینین و ده‌بیسین له ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ له‌نده‌ن ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی ئاسایی کوژران وبریندار بوون و ترس و دڵه‌خورپه‌ش شاری له‌نده‌نی ته‌نیه‌وه. ئه‌مه ئاکامی هه‌موو ته‌قینه‌وه‌کان بووه جا چ له مه‌درید، له‌ندن یان له هه‌ولێر، له به‌غا یانیش مۆسکۆ بوو بێت. له گه‌وره‌ترین کاری تێرۆریستی که له نیۆیۆرک جێ به‌جێکرا جگه له کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر مرۆڤی بێ‌تاوان و زیانێکی فره و نانه‌وه‌ی ترس و دڵه‌خورپه له ناو خه‌ڵکدا سه‌رکرده یان ڕێبه‌رێکی جیهانی به‌ر نه‌که‌وتوه. له‌وکاته‌وه که ئه‌و ڕوداوه ڕویدا‌و بوه خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له پێوه‌ندییه‌کانی وڵاتاندا و به‌کرده‌وه شه‌ڕێکی جیهانی له دژی تێرۆریزم ده‌ستی پێکردوه‌و تا نوکه دوو ده‌وڵه‌تیش(ئێراق و ئه‌فگانستان) ڕوخێنراون، که‌چی تا نوکه سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌ی هیچ لایه‌ک ژیانی له ده‌ست نه‌داوه. بن لادن هێشتا له ژیاندایه‌و مه‌لا عومه‌ری تاڵه‌بان و ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری دارێژه‌ری پڕۆگرامه‌کانی ئوسامه، سه‌دامی دیکتا تۆڕ‌و عه‌لی کیمیایی که له به‌ره‌ی تێرۆریزمدان هه‌ر له ژیاندان و به شێکیان پارێزگاریشیان لێده‌کرێ و به نوسینی بیره‌وه‌ری کاره دڕندانه‌کانیانه‌وه خه‌ریکن. تێرۆریستانی وه‌ک ڕه‌فسه‌نجانی و فه‌للاحی و خامه‌نه‌یی که دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی حوکمی دان نه‌ک هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدان به‌ڵکوو تازه به تازه یه‌کێک له پاسداره تێرۆریسته‌کانی به‌رده‌ستیان ده‌بێته سه‌رۆکی کۆمار!. نه جۆرج بوش و نه بلێرو نه پۆتینیش پڕنچکیان پێهه‌ڵنه‌په‌ڕیوه. که‌واته وه‌ک ده‌بینین قوربانیه‌کان هه‌ر خه‌ڵکی ئاسایین. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له هه‌موو ڕه‌نگ و توێژێکی تێدایه. دوژمنانی تێرۆریزم، لایه‌نگرانی توندوتیژی، که‌سانێک که کاریان به‌کاری که‌سه‌وه نیه‌و دژی هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕن، منداڵ و پیرو، گه‌وره‌وبچوک موسڵمان و نا موسڵمان. به واتایه‌کی دیکه تێرۆریزم جیاوازی له نێوان ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زو دین و شوێن و هیچ شتێکدا ناکه‌ن. بۆ ئه‌وان ئه‌وه گرنگه که زۆرترین مرۆڤ بکوژن، خراپترین ترس و دڵه‌خورپه بنێنه‌وه، زۆرترین زیان به شارستانیه‌ت و ژینگه بگه‌یه‌نن و هه‌رچی بۆنی خراپی لێدێ په‌ره‌ی پێبده‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ناوی تێرۆریزمه دوژمنی هه‌موو مرۆڤایه‌تیه و دژی هه‌موو به‌هاکانی ژیان و نرخه‌کانی پێکه‌وه هه‌ڵکردن و پێکه‌وه‌گونجانن. ئه‌وه‌ی ئامانجی تێرۆریستانه پساندنی شیرازه‌کانی ژیانی ئاسایی مرۆڤایه‌تی، چاندنی تۆوی گومان و دوبه‌ره‌کی له نێوان ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زو ئاین و شارستانیه‌کانه.
له بیرمان نه‌چێ له‌و نێوه‌دا ده‌سه‌ڵاتداره توتالیتارو دیکتاتۆڕه‌کان له‌و دۆخه شلوێیه که‌ڵک وه‌رده‌گرن و شه‌ڕکه‌رانی ئازادی و مافخوازانی نه‌ته‌وه بێبه‌شه‌کان و تێکۆشه‌رانی خه‌بات بۆ له بن ده‌رکێشانی جیاوازییه‌کان و چه‌وسانه‌وه به تیرۆریست ناو ده‌به‌ن. هه‌روه‌ک چۆن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی که بناخه‌دانه‌ری تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و په‌ره‌پێده‌ری کار‌و هزری تێرۆریستانه‌یه له جیهاندا، دژبه‌رانی خۆی و تێکۆشه‌رانی ڕزگاری گه‌لانی بن ده‌ستی ناو سنوری ناولێنراوی ئێرانی به تێرۆریست ناو ده‌برد. ڕژیمی که‌مالیستی تورک ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت تێکۆشه‌رانی ئازادی خواز‌و خه‌باتگێڕانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به تێرۆریست ناو ده‌بات. هه‌روه‌ک ئیسرائیل بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینی به تێرۆریست ناو ده‌بردو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌ڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌کانی ناوی کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی له ناو لیستی ڕه‌ش(ڕێکخراوو تاقمه تێرۆریسته‌کان) داناوه که نه‌ک هه‌ر تێرۆریست نین به‌ڵکوو بۆخۆیان قوربانی ده‌ستی تێرۆریسمی ده‌وڵه‌تین. وه‌ک پارتی کرێکارانی کوردستان که خه‌باته‌که‌ی له پێناوی وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێبه‌ش و ماف پێشلکراوو له‌بیرکراودایه به‌ڵام له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیه‌و ئه‌مریکا وه‌ک ڕێکخراوێکی تێرۆریست ناویان ده‌بات.
ئه‌م تێکه‌ڵ پێکه‌ڵیه سیاسیه‌و ئه‌و شێوه هه‌ڵه‌یه له تێڕوانین و پۆلینکردنی تاقم و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان بێگومان ژینگه‌یه‌کی باشتری بۆ ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان دروستکردوه. هه‌ر له بناخه‌شه‌وه ژینگه‌ی تێرۆریستان سیاسه‌ته داگیرکه‌رانه‌و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌کانی وه‌ڵاتانی سه‌رمایه‌دارو کۆلۆنیالیست و کۆلۆنکراوو دیکتاتۆڕ لێدراو بوه. سیاسه‌تێک که سنوری دوژمن و دۆست، خراپ و چاک، ناڕه‌واو ڕه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابووریه‌کان بوه. ئوسامه‌ی تیرۆریستی ئه‌مڕۆ دۆست و هاوپه‌یمانی دوێنی، سه‌ددامی به‌ندکراوی مه‌ترسیدارو دیکتاتۆڕی له‌به‌ندکراوی ئه‌مڕۆ دۆست و هاوپه‌یمان و ئاوسارکراوی دوێنێ. بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینی تیرۆریستی دوێنی و ئاشتی خوازی ئه‌مڕۆ. کوردی خه‌یانت لێکراو و به‌کارهێنراوو کۆمه‌ڵکوژکراو له‌بیرکراوی دوێنێ و دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مڕۆ، ئه‌و کورده‌ی هێشتاش به‌چاوی کوردی خراپ و کوردی چاک چاوی لێده‌کرێ(بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی باکوری کوردستان به تێرۆریست داده‌نرێ و باشوری کوردستانیش به نمونه‌ی دیموکراسی و په‌ره‌پێده‌ری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌قه‌بڵێنرێ). لێره‌دا ڕوانینی من و زۆربه مرۆڤه ئازاده‌کان له‌گه‌ڵ ڕوانینی زلهێزو ده‌سه‌ڵاته کوێره‌موشه‌کان بێگومان جیاوازی هه‌یه. ڕوانینێک که له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤانه و دیموکراسی خوازانه و ڕاستبینیه‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م ڕوانینه ته‌نێ دادپه‌روه‌ری و وه‌ک هه‌ڤی و پێکه‌وه هه‌ڵکردنه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران و زلهێزه‌کان له کۆنه‌وه تا ئێستاش هۆکاری سه‌ره‌کی دروست بوونی قه‌یران و ئاڵۆزی و شه‌ڕو پێکهه‌ڵپڕژان بوون و ئه‌مه‌شیان یه‌کێک له ڕێبازه‌کانیان بوه بۆ بردنه پێشی ئامانج و مه‌به‌سته‌کانیان، ئه‌و ڕاستیه په‌رده‌پۆش ناکات که ئه‌مڕۆ له جیهاندا به‌ره‌یه‌کی ڕه‌شو دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌یه و ئامانجی تێکدانی ژیان و ڕاوه‌ستاندنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتن و شارستانیه‌ت و دیموکراسیه.
به‌ره‌ی دژه تێرۆر له جیهاندا پێویسته جارێکی دیکه له‌خۆی بڕوانێته‌وه و له لایه‌ک له هۆکاره‌کان و سه‌رچاوه‌کانی په‌یدا بوونی دیارده‌ی توند‌و تیژی و تێرۆر بکۆلێته‌وه‌و پێناسه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وا بۆ تێرۆریستان دابنرێ و پۆلینکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ له نێوان ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی تێرۆریستن و ئه‌وانه‌ی له ڕاستیدا تێرۆریست نین ئه‌نجام بدرێ. سه‌رچاوه‌کانی ئاڵۆزی و کێشه ناوچه‌ییه‌کان بن بڕو چاره‌سه‌ر بکرێن و ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆڕو چه‌وسێنه‌ره‌کان ئیزۆله بکرێن و پاڵه‌په‌ستۆیان بخرێته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له چه‌وسانه‌وه و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌ڵگرن. ده‌ست له حاشاکردن و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و ڕه‌گه‌زی هه‌ڵگرن و مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌کان بۆ دیاریکردنی چاره‌نوسیان پشتگیری بکرێ. بێگومان ئه‌وه باشترین ڕێگایه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی گه‌شه و هه‌ڵدانی تێرۆریستان ته‌نگ بکرێ و شوێن و سه‌رچاوه‌ی ژیانیان لێبستێنرێت. تێرۆریستان له‌و شوێنانه هێز وه‌رده‌گرن که چه‌وسانه‌وه و هه‌ڵاواردن و پێشێلکاری هه‌یه و مرۆڤ که‌رامه‌تی پێشێل ده‌کرێ. ڕێکخراوه توندئاژۆ ئیسلامیه‌کان له‌و شوێنانه گه‌شه‌ده‌که‌ن. له‌و شوێنانه ده‌توانن به‌ڵێنی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی ژیانێکی باشتر‌و جیهانێکی ئه‌فسوناوی پڕ له "حۆری و په‌ری" به گه‌نجانی له خۆشی بێبه‌ش بده‌ن و ئه‌وانیش بڕوایان پێبکه‌ن و ئاواتی "شه‌هاده‌ت" بۆ خۆیان بخوازن. هه‌ر له شوێنی وا ده‌کرێ دڵڕه‌شان ژه‌هر بپژێنن و گیانی دوژمنایه‌تی و ڕک و توڕه‌یی بچێنن، به‌وه‌ی که ئه‌وه کافره و ئه‌ویدیکه مولحه‌ده یه‌کی دیکه نۆکه‌ری کافرانه.... و کوشتنیان ڕه‌وایه‌و به کوشتنی هه‌ردانه‌یه‌ک پله‌و پایه و شوێنت له به‌هشته‌که‌ی ئوسامه و زه‌رقاوی و کرێکاره‌کان به‌رزترو گه‌رمتر ده‌بێت.
به‌ره‌ی دژه تیرۆر گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی له‌و ئاڵۆزیی و ترس و دڵه‌ڕاوکه‌ییه‌دا نیه!؟ ده‌بێ بۆ بنبڕکردنی هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه و پێشلکاری مافی مرۆڤ ده‌ست به‌کار بێت. بن بڕکردنی هه‌ژاری و پاراستنی مافی مرۆڤه‌کان و نه‌مانی چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ڵاواردن، ئه‌م به‌ره‌یه به‌هێز ده‌کات و گۆڕه‌پانی هزری کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و دڵره‌کانه و نامرۆڤانه ته‌نگتر ده‌بێته‌وه و سه‌ره‌نجام به‌ره‌ی تێرۆریتسان لاواز ده‌بێت.
ڕوداوه‌که‌ی له‌نده‌ن، وه‌ک چۆن یازده‌ی سێپتا‌مبر بوو به خاڵی وه‌رچه‌رخان و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی نوێ و تێکچونی هاوسه‌نگی و شێوازی پێوه‌ندیی وڵاتان له لایه‌ک و له‌و لایدیکه‌شه‌وه ڕشاندنی تۆوی گومان له نێوان موسڵمان و دینه‌کانی دیکه‌و ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاوایی و سه‌ر ڕه‌ش و ئه‌وانیدیکه‌و هه‌روه‌ها عاره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه ئه‌م ڕوداوه‌ش بێگومان زیاتر ده‌بێته هۆی ڕوانینی گوماناوی و به‌ربه‌ست و ته‌بار له‌سه‌ر ڕێی مرۆڤه‌کان و ئاسوده‌ییان و درز یان قه‌ڵه‌شتێکی به‌رینتر ده‌که‌وێته نێوان ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زو جۆره‌کانه‌وه‌و گیانی توند‌و تیژیش له نێوان موسوڵمان و دین و باوه‌ڕه‌کانی دیکه‌شدا به‌هێزده‌کات و له ڕوی سیاسیشه‌وه ته‌رازوی شه‌ڕ دژی به‌ره‌ی تیرۆر قورس‌تر ده‌بێ و ڕێگری و به‌ربه‌ست و پشکنینه‌کان زێده‌تر ده‌بن.
ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می کاری تێرۆریستی و دڕندانه‌ی دڵڕه‌شه بناژۆ ئیسلامیه‌کان. بێگومان یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانیشی ده‌بێ ئه‌وه بێت که تێرۆریستان به‌و دڕندایه‌تیه‌ی ده‌ینوێن زیاتر ڕک و توڕه‌یی مرۆڤایه‌تی بۆخۆیان بکڕن.
گه‌لۆ! ئه‌رێ، تێرۆریسم له به‌ین ده‌چێ؟ به‌ره‌ی دژه تیرۆر سه‌رده‌که‌وێ؟ ده‌ستی داد ده‌گاته گه‌رووی سه‌ران و هزرڤانانی تێرۆریزم؟ ئه‌م دڵڕه‌شی و دڕندایه‌تیه تاکه‌ی درێژه ده‌کێشێ؟ ئه‌رێ به‌ڕاستی کێ تێرۆریسته؟ بۆ تیرۆر؟ چۆن تێرۆر بن بڕ ده‌کرێ و .... ده‌یان ئه‌رێ و بۆ و که‌یو کێی دیکه؟
(تێرۆریزم؟.. دوژمنی مرۆڤایه‌تیه)

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home