به‌رێز سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان- ههولێرِ
پارتی دیموکراتی کوردستان
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له سایدی ئه‌نته‌رنێتی کوردستان نێته‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان ، نه‌به‌ز کوڕی عه‌قید حه‌مید کراوه به قایمقامی قه‌زای بنه‌سه‌ڵاوه ، بنهسهڵاوهیهک مه‌ڵبه‌ندی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله له کوردستان ، پێشتر ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی داره‌توو بوو .ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیین هیچ نه‌وه‌یه‌ک له بری تاوانه‌کانی باوکی سزا بدرێت ، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاری له‌و بڵاوکراوانه هاتووه ، ناوبراو بۆخۆشی 6 ساڵ خزمه‌تی جاشایه‌تی هه‌یه . هه‌روه‌ها عه‌قید حه‌مید جگه له‌وه‌ی له په‌رتوکی تونی مه‌رگ ناوی له لیستی ئه‌نفالچییه‌کانه ، ئه‌وا به گوێره‌ی زانیاریمان له ساڵی 1988 دا له یه‌ک وه‌جبه‌دا زیاتر له 10 ڕۆڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشی ناوچه‌ی ساڵه‌یی که‌رکووکی به ئه‌نفالکردن داوه ، له ناو ئه‌وانه (مام ڕه‌زا قه‌ره‌سالمی - شه‌ریف که‌ریم ڕۆژبه‌یانی - یاسین عومه‌ر سدیق بیرێسپانی - عومه‌ر برای شه‌هید مام برایم قه‌ره‌سالمی و ...... ).به‌ڵێ له‌و کاته‌وه تا ئێستا ده‌یان مناڵ به بێ باوکی گه‌وره بوون ، چه‌ندین دایک فرمێسکی دوری ڕۆڵه‌کانییان تا ئێستاش ئه‌ڕێژن ، له سایه‌ی یه‌کێک له تاوانه‌کانی عه‌قید حه‌میددا .هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه له کوردستاندا خه‌ڵکانی تاوانبار ده‌کرێنه به‌رپرس ، که نه‌به‌ز له چاو ئه‌وانه‌ی دیکه به ئۆقیانوسێک ئاو شۆردراوه‌ته‌وه ، چه‌ندین فایلدار به‌رپرسی یه‌که‌می حیزبین له چه‌ند شارێکدا ، نیوه‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال له باوه‌شی گه‌رمی هه‌ردوو حیزبن و مانگانه‌ی موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانیش به ئه‌ندازه‌ی مانگانه‌ی یه‌ک گوند سه‌رتاپا ئه‌نفالکراوه .دیاره مرۆڤی پاک له کوردستاندا نه‌ماوه ، بۆیه ده‌ستتان له ده‌ستی کۆنه جاش و ئه‌نفالچی و فایلچی نابێته‌وه . له کۆتاییدا هیچ داواکارییه‌کمان له هیچ کام له به‌رپرسان و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان کوردستان نییه ، چونکه ده‌زانیین ، ئه‌وان پهیمانێکییان داوه ، تا سه‌ر دۆستی تاوانباران بن ، ئه‌و په‌یمانه‌ش تا سه‌ره .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک 1-7-2005
www.chak.infochak
org@yahoo.com

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home