كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Monday, June 20, 2005

بۆ ده‌زگای ئاسایشی حکومه‌تی کوردستان: ئیداره‌ی سلێمانی
ئه‌و کاته‌تان باش
بێگومان ئاسایش ده‌زگایه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێمنایه‌تی و ئاسایشی دانیشتوانی کوردستان تائمین بکات. کاری ئاسایش ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ به‌ دوای دژبه‌رانی سیاسی و لایه‌ن و ڕێکخراوی دیکه‌ی کوردی و ئه‌ندامه‌کانیانه‌وه‌ بێ و ده‌ردی سه‌ریان بۆ دروست بکات و هه‌ۆڵی بێده‌نگ کردن و له‌ نێۆ بردنێان بدات. له‌وه‌ی که‌ ئاسایش خه‌ریکی خزمه‌ت کردنن بۆ هێمنایه‌تی و ئاسایشی گه‌ل جێگای ڕێز و سپاسن ، به‌ڵام کاتێک که‌ کاره‌کان پێچه‌وانه‌ بێ ئیتر ئاسایش نه‌ته‌وێی نیه‌ و ده‌زگای جاسوسی و سه‌رکۆت کردنه‌ و مروڤ ئه‌خاته‌وه‌ بیری دام و ده‌زگای تۆقێنه‌ری داگیر که‌ران... به‌داخه‌وم که‌ بینیمان ئاسایشی یه‌کیه‌تی و پارتی له‌ کاتی شه‌ڕه‌ بێزراوه‌که‌ی نێوانیان دا به‌ ده‌یان ئه‌ندامی یه‌کتریان بێ سه‌رۆ شۆێن کردو و به‌ ده‌یان که‌سیان ناڕه‌وا ئه‌شکه‌نجه‌ دا و... له‌ بیرتانه‌ که‌ ده‌زگای مخابرات و ئیستغباراتی عێراقی ڕۆژانه‌ خه‌باتگێڕان ، نوسه‌ران ، شاعێران ، کچان ، کۆڕان ، گه‌نج ، پیر و ژن و پیاوی کوردیان ئه‌گرت و یان له‌ نێویان ئه‌بردن یان پاش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زور به‌ سه‌قه‌تکراوی به‌ر ئه‌دران و ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌ بو که‌ نابنه‌ پیاوی حکومه‌ت و خاوه‌ن بیرو و باوه‌ڕی جیاوازن. ئه‌و کاته‌ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان بۆ ئازادی خه‌باتی ئه‌کرد که‌ چمکێکی ئه‌و ئازادیه‌ی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ له‌ ڕیزه‌کانی دا گێانیان له‌ پێناودا فیدا کرد ، حه‌قی ده‌ربڕینی بیرو باوه‌ڕی جیاوازه‌ . له‌و سه‌رده‌مانه‌ دا که‌ یه‌کیه‌تی ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕ و ئازادیخۆاز و فیداکار بو ، ئه‌و کارانه‌ی حکومه‌تی حیزبی به‌عسی عێراقی به‌ ناڕه‌وا و نامروڤانه‌ ناۆ ده‌برد و ڕیسوای ئه‌کرد.. به‌ڕێزان: له‌ ڕێگای سایتی په‌یامنێره‌وه‌ ئاگادار بوم که‌ ئه‌ندامێکی چالاکی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان به‌ ناوی عه‌فان ئه‌حمه‌د عه‌زیز ، ماوه‌ی 3 ڕۆژه‌ بێ سه‌رو شۆێنه‌. ناوبراو ئه‌ندامی پارتێکی کوردیه‌ که‌ بۆ باشتر ژیان له‌ کوردستان دا خه‌بات ئه‌کا و هاو وه‌ڵاتی کوردستانه‌ و له‌ باشوری وه‌ڵات ئه‌ژی له‌ و ناوچه‌ی حوکمڕانی ئێوه‌ دا ون بوه‌ و ئه‌رکی ئێوه‌یه‌ که‌ په‌یگیری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بن و هه‌ر چ زوتر چاره‌نوسی کاک عه‌فان ئه‌حمه‌د عه‌زیز دیاری بکه‌ن و ئه‌و لایه‌ن یان که‌سانه‌ی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کاره‌ن بده‌نه‌ دادگا و سزا بدرێن... ئه‌گه‌ر ئاسایشی سلێمانی له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عات دا به‌ ئه‌رکی خۆی ڕا نه‌بێ و ناوبراو نه‌دوزێته‌وه‌ و وه‌ڵامێکی دیاریکراو به‌ بنه‌ماڵه‌ و هاوخه‌باتیه‌کانی نه‌دات ئه‌وا مروڤ شک و گۆمانی لا دروست ئه‌بێ که‌ کار و ئه‌رکی ئێوه‌ چیه‌ یان خۆتان ئه‌نجامده‌ری کاره‌که‌ن و ئه‌وکاته‌ هه‌ڵوێسته‌کان جورێکتر ده‌بن.. ئێوه‌ ده‌بێ کار و خه‌بات و فیداکاری 30 ساڵه‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانی له‌که‌دار نه‌که‌ن و شۆێن پێی داگیرکه‌رانی کوردستان نه‌گرنه‌به‌ر. به‌و هیوایه‌ هه‌ر چ زوتر له‌ بانه‌گه‌وازێک دا هه‌مو ڕاستیه‌کانی پشت په‌رده‌ی ونبونی ئه‌و خه‌باتگێڕه‌ کورده‌ ڕون که‌نه‌وه‌.

هیوا گوڵ محه‌مه‌دی – نوسه‌ر و چالاکی سیاسی نه‌ته‌وه‌ێیسۆید -050618

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home