ئێران ده‌بێته چوار به‌شه‌وه
ئێران ده‌بێته چوار به‌شه‌وه
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
وه‌ک ئاشکرایه پلانی نۆێ بۆ ڕوژهه‌ڵاتی ناوین له لایه‌ن ئیمریکا و ئینگلیس و ئیسرائیله‌وه پلانێکی دور و درێژ و پڕ له کێشه‌یه . له‌م گۆڕانکاریانه‌ی له ناوچه‌که دا ده‌ستی پێ کردوه جێگای کورد به باشی دیاره به‌و شه‌رته ده‌مڕاستانی ئێمه و حیزبه‌کان بتوانن بۆ یه‌کجار واز له من منانێ بێنن و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه له‌به‌ر چاو بگرن . کۆماری ئیسلامی ئێران نه پێگه‌ی خه‌ڵکی ماوه و نه ئێعتیباری ناو نه‌ته‌وه‌ێی و له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ وه‌ڵاتی ئیسرائیل و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی و ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستی به چه‌که کۆ کۆژیه‌کان ڕا بگا و بتوانی ئورانیومی چڕکراوه به‌رهه‌م بێنێ ئه‌وا ئه‌من و ئاسایش له جیهان دا نامێنێ و هیچکه‌س و لایه‌ن و وه‌ڵاتێک ناتوانێ له‌و مه‌ترسیه به‌دوور بێ .
وه‌ڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئیمریکا به پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره ئه‌یه‌وێ له‌و مه‌ترسیانه که‌م بکاته‌وه و له‌م پێوه‌ندیه‌ش دا کۆتاێی به دیکتاوری مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی سه‌رده‌ست بێنێ . کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی ته‌واو دا له هیچ چه‌شنه سه‌رکوت و دڕندیه‌ک دژ به گه‌لانی ئێران درێغی نه‌کردوه که گه‌لی کورد یه‌کێک له‌و نه‌ته‌وانه‌یه زورترین غه‌دری لێ کراوه و زورترین قوربانی داوه. له به‌رنامه‌ی لێدانی ئێران دا ده‌بێ گه‌لانی به‌لوچ ، کورد ، ئازه‌ری شان به شانی فارسه‌کان خۆ ئاماده‌ی به‌شداری کردن له ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌و ڕاست دا بکه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دبێ ئێران بکرێته چوار به‌شه‌وه که کوردستان ، ئازه‌ربایجان ، به‌لوچستان و پارسیانه و ئه‌م دابه‌ش کردنه‌ش پێش له شه‌ڕی ناوخۆی ده‌گرێ.
ده‌بێ حیزبه‌کانی کورد به وه‌شیاریه‌وه له‌م گۆڕانکاریانه نێزیک بنه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌کترا بکه‌ونه دیلوگ و لێک نێزیک بونه‌وه و داڕشتنی برنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان به شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخ و سه‌به‌خۆ . 050526

ئێستا گه‌لانی ئێران وه‌ک جاران خۆیان به یه‌کپارچه‌ێی ئێرانه‌وه گرێ ناده‌ن و هه‌رنه‌ته‌وه و داوای مافی خۆی ده‌کا و بێجگه‌له کورد که به‌رده‌وام به گه‌ڵاڵه و به‌رنامه‌ی جوراوجوره‌وه خۆازیاری مافه سه‌ره‌تایه‌کانی خۆێی بووه ، گه‌لانی دیکه‌ی وه‌ک به‌لوچ و ئازه‌ری و عه‌ره‌ب وه‌شیاری نه‌ته‌وه‌ێیان پێش که‌وتوه و له ئورگانی جێاواز دا خۆیان سازمان ئه‌ده‌ن و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ یه‌کتریش دا له دیالوگ دان . له‌م گۆڕانکاریه دا که به لاچونی کۆماری ئیسلامی ئێران پێک دێت ، کۆتاێی به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ده‌سه‌ڵاتداری فارسایه‌تی و شیعه‌گه‌ری دێت و یان ده‌بێ ئێران پارچه پارچه بێت یان ده‌بێ به شێوه‌ی فیدرالی نه‌ته‌وه‌ێی و جوگرافیاێی پێ بنێته قۆناغێکی نوێی پێکه‌وه ژیان و بنێات نانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموکراتیک .
ده‌بێ حیزبه‌کانی کورد به وه‌شیاریه‌وه له‌م گۆڕانکاریانه نێزیک بنه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌کترا بکه‌ونه دیلوگ و لێک نێزیک بونه‌وه و داڕشتنی برنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان به شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخ و سه‌به‌خۆ . 050526
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home