شپێڵ کۆربی سزای بیست ساڵ به‌ندکرانی به‌سه‌ردا بڕا!
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه: سوه‌یلا ماجدی
سه‌رچاوه: مێدیای ئوسترالیا
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کێشه‌ی گیران و به‌ندکران و سه‌ره‌نجام شێوه‌ی بڕیاردانی دادگای ئێندونوسیا به‌سه‌ر خاتوو شپێڵ کۆربی ئوستراڵی ببوه جێگای سه‌رنج و بایه‌خی هه‌موو مێدیای ئوستراڵی. ئه‌مڕۆ دوا ڕۆژ بوو بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری.
شپێڵ کۆربی ته‌مه‌ن 27 ساڵ که کچه خوێنکاری ئوستراڵی دانیشتوی گۆڵدکۆسته، ساڵی پار له هه‌شتی ئۆکتۆبه‌ردا، کاتی گه‌یشتنی به فڕۆکه‌خانه‌ی باڵی که شارێکی به‌ناوبانگی گه‌شتیاریه له ئێندونسیا، به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی چوارکیلۆو سه‌د گرام مه‌ره‌وانه له ساکه دانه‌خراوه‌که‌یدا له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌نده‌نوسیاوه گیرا و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌کرا. له‌و کاته‌وه تائێستا شپێڵ و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان بوونی بسه‌لمێنن. به‌دوای گیرانه‌که‌ی و چه‌ندین جار لێپرسینه‌وه، شپێڵ پێی له‌سه‌ر بێتاوانی خۆی داگرتوه‌و گوتویه‌تی که ئاگای له‌وه نیه که چۆن ئه‌و بڕه مه‌ره‌وانه‌یه له ساکه‌که‌یدا جێگیرکراوه. جێی ئاماژه پێدانه که یاسای ئه‌نده‌نوسیا سزای مردن یان به‌ندکردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌بڕێته‌وه که هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ماده‌سڕکه‌ره‌کان له‌و وڵاته‌وه بۆ ده‌ره‌وه و به‌پێچه‌وانه ده‌ده‌ن.
هه‌موو هیوای شپێڵ و بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌وه بوو که هیچکام له‌و دوو سزایه به‌سه‌ر ئه‌و کچه 27 ساڵه‌دا نه‌سه‌پێ.
دوێنی دوایین ڕۆژ بوو بۆ ئه‌و که‌سانه خوازیاری بینی شپێڵ بوون. ئه‌و جۆره‌ی که له مێدیاکانی ئوسترالیاوه بڵاو‌کرایه‌وه ناوبراو زۆر دڵخۆش بوه به‌وه‌ی که له دڵیدا هه‌ست ده‌کات که دادوه‌ره‌کان ناتوانن له‌وێ ڕایگرن، چونکه بێتاوانه. هه‌روه‌ها داوای له خه‌ڵکی ئوسترالیا کردبوو که بۆی بپاڕێنه‌وه و هه‌تا دوایین ساته‌کان له‌گه‌ڵیدا بن و هاوخه‌می بکه‌ن. ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕۆژی دادگایی کردنی شپێڵ کۆربی بوو. ئه‌و سه‌ره‌ڕای بارودۆخی ناله‌باری ده‌روونی داواکاری ئه‌وه بوو که تا بیستنی سزاکه ڕابوه‌ستێ.
دادوه‌ر به‌م جۆره سزای شپێڵی خوێنده‌وه: شپێڵ کۆربی تاوانباره‌و 20 ساڵ به‌ندکرانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئه‌گه‌رچی هێشتا هیوای شپێڵ نه‌بڕاوه‌و چاوه‌ڕوانی هاتنه پێشه‌وه‌ی که‌سانێکه که زانیاریان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێگیرکردنی ئه‌و بڕه ماده‌سڕکه‌ره له ناو ساکه‌که‌یدا هه‌یه به‌ڵام دادوه‌رانی ئه‌نده‌نوسیا به‌م جۆره‌ه کۆتای‌یان به که‌یسه‌که‌ی شپێڵ هێنا. ئێستا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا هه‌وڵی ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر په‌یمانێک بدا که هه‌ردوو وڵات بتوانن داوای به‌ندکراوه‌کانی له ئه‌ویدی بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتی خۆیان قۆناخی سزاکه‌یان تێپه‌ڕێنن. دیاره تا گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی ئاوا ماوه‌یه‌کی درێژ و له‌وه‌انه‌یه چه‌ند ساڵێک بخایه‌نێ.
له‌کاردانه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره سه‌رۆک شالیاری ئوسترالیا جۆن هاوه‌رد داوای له خه‌ڵکی ئوستڕالیا کردوه که بڕیاره‌که‌ی دادگای ئێندۆنیسیا بپه‌ژرێنن و گوتوشیه‌تی ئه‌و بڕیاره له چوارچێوه‌ی یاسای وڵاتی ئێندۆنیسیادایه‌وه وشتێک نیه که له ده‌ره‌وه‌ی یاسای ئه‌و وڵاته بێت.
له دوا لێدوانی‌دا شپێڵدا له سه‌ر بێتاوانی خۆی هه‌روا پێداده‌گرێ. له‌وکاته‌وه شپێڵ به‌وشێوه‌یه گیراوه هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ده‌که‌ن له ڕوداوێکی له‌و شێوه ده‌ترسێن و ده‌گوترێ که له‌و کاته‌وه له هه‌موو فرۆکه‌خانه‌کان بریار دراوه که هه‌موو ساکێک به جۆره نایلۆنێک بپێچرێ که ئه‌گه‌ر هاتوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک کرایه‌وه پێوه‌ی دیار بێت و له ڕاستیشدا ئه‌و نایلۆنه پاش پێچرانی له ساک یان هه‌ر شتێکی دیکه مه‌گه‌ر به دڕاندن ده‌نا ناتوانرێ لێبکرێته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌ر گۆڕانێک له ساکه‌که‌دا بکرێت پێوه‌ی دیار ده‌بێت.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home