پارله‌مانی دواکه‌وتو و سه‌رۆکی چاوه‌ڕوانکراو
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
پارله‌مانی دووهه‌می کوردستان پاش شه‌ش مانگ تێپه‌ڕبون به سه‌ر هه‌ڵبژاردنی دا له ژێر وێنه‌ی مه‌لامسته‌فا بارزانی دا به نیوه و ناته‌واو کۆبوه‌وه و ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراو که ده‌بێ له ئه‌سڵ دا نۆێنه‌ری خه‌ڵک بن به شێوه‌ێه‌کی کۆمودی سۆێندی وه‌فاداریان خۆارد که به ئه‌رکه‌کانیان هه‌ڵسن و له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل دا بن ... هه‌ر له‌وکاته‌ش دا به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی و عه‌دنان مفتی سه‌رۆکی بێ ڕه‌قیبی پارله‌مانی کوردستان جارێکی تر ڕایان گه‌یاند که کاک مه‌سعود بارزانیش به‌م زوانه له لایه‌ن پارله‌مانه‌وه وه‌ک سه‌روکی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێ ، واته ئه‌و پارله‌مانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌نگی بۆ داوه و به هیوایه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بپارێزێ شه‌ش مانگ وه‌دوا که‌وت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا که ئه‌ویش ڕێک که‌وتن بو بۆ ئه‌وه‌ی کاک مه‌سعود بارزانی ببێته سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نێچریش ببێته سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ...
هه‌روه‌ک چاوه‌ڕوانیش ده‌کرا پارله‌مانی کوردستان که له لایه‌ن سه‌رانی کوردی باشوره‌وه به پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ناو ده‌برێ و ئه‌م هه‌رێمه بۆ پاشناوی ئه‌و پارله‌مانه هیچ واتایه‌کی نیه ، له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆی دا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆکی هه‌ریمه‌که‌ش هه‌ڵبژارد له کاتێک دا که کاک مه‌سعود تاقه‌تی نه‌بو له وێ ئاماده بێ ، ئاخر سه‌رانی عه‌ربی و میوان نه‌یانتوانی بگه‌نه هه‌ولێر و کاک مه‌سعودیش له کۆبونه‌وه‌یه‌ک دا به‌شداری ناکا که له‌خۆی گه‌وره‌تری تێدا نه‌بێ... ئه‌وی ڕاستی بێ کاک مه‌سعود به ته‌وافق له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان بوه‌ته سه‌روکی هه‌رێم وه‌ک چون پارله‌مانی کوردستان به ته‌وافقی یه‌کیه‌تی و پارتی پێک هاتوه و کاک حه‌مه‌ی حاجی محموش له لیستی یه‌کیه‌تی دایه و سوێندیشی خوارد که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کوردستان بپارێزێ و کاک قادر عه‌زیز ئاماده نه‌بو سوێندێ بخۆا که نه ئه‌توانێ پێی وه‌فادار بێ و نه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپێچیشی هه‌یه...
پارله‌مانی یه‌که‌می کوردستان دیاری کرا و هیچ که‌س 3 ده‌قیقه بوی هه‌ڵنه‌په‌ڕی ، پارله‌مانه‌که‌یان ڕوخان که‌س مه‌ته‌قی لێوه نه‌هات ، ئه‌ندامانی پارله‌مان چونه سه‌نگه‌ری براکۆژیه‌وه گه‌لیش له پشتیان وه‌ستا... پارله‌مانی دووهه‌م هه‌ڵبژێردرا و شه‌ش مانگی پێچ‌و تا که‌وته گه‌ڕ ، ئه‌گه‌رچی به‌ر له‌وه‌ی گه‌ل ده‌نگێک له سه‌ندوقی ده‌نگدان به‌هاوێ یه‌کیه‌تی و پارتی ئه‌ندامه‌کانیشێان دیاری وکورسیه‌کانیان دابه‌ش کوردبو ...
شه‌ش مانگ یه‌کیه‌تی و پارتی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان کرد ، 6 ملیون کورد چاوه‌ڕوان بون ، ڕوژێ پێکه‌نین و ڕوژێ خه‌مبار بون به‌ڵام ده‌نگیان لێوه نه‌هات... له 12-6-2005ه‌وه که پارله‌مانی دواکه‌وتوی هه‌رێمی یه‌کیه‌تی و پارتی سه‌رۆکی ته‌وافق له سه‌رکراوی هه‌رێمێان هه‌ڵبژارد ، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان شه‌قامه‌کانیان پڕ کردوه له وێنه‌ی سه‌روک و به شان و باڵی دا هه‌ڵ ده‌ڵێن و وایان کردوه که مروڤ بێزار ده‌بێ له‌وه‌ی که سه‌یری کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی پ د ک بکات... هات و هاوای و شاێی گێڕانه‌که یه‌ک لایه‌نه‌یه و ته‌نیا لایه‌نگران و ئه‌ندامانی پارتین و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌ێه‌نێ که به‌داخه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رۆکێکی نه‌ته‌وه‌ێی نیه و به گێانێکی کوردانه و وه‌ڵاتپارێزیه‌وه دیاری نه‌کراوه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مڕو نێوانی یه‌کیه‌تی و پارتی تێک بچێ (هیوادارم قه‌ت تێک نه‌چێ)ئه‌وا کاک مه‌سعودیش له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌که‌وێ ...
من به‌ش به حاڵی خۆم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ به‌و وه‌زعه ڕازی نیم و له‌و بڕوایه دا نیم که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ک بن ، به‌ڵام به بونی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆکی هه‌رێم خۆشحاڵم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به لێک نێزیک بونه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌ژبه‌ره ئه‌زانم و گه‌لی کوردیش له‌م ڕێگایه‌وه ئه‌حه‌سێته‌وه ، به‌ڵام پێم وا نیه نیشاندانی سه‌رۆکی ته‌وافق له‌سه‌ر کراوی کوردستان له پاڵ دڕنده‌کانی تورکیه‌وه وه‌ک تورکت ئوزال و دێمیرل و ... شانازی بێ ... پیشاندانی وێنه‌ی که‌سێک که به سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی نا ده‌به‌ن و ئه‌یه‌وێ دیفاع له مافه‌کانمان بکات له لای ئه‌و سه‌روکه دڕنده و کۆنه‌په‌ره‌ست و هه‌تا بنا گۆێ دوژمنی کوردستانه ، نیشانه‌ی حاڵی نه‌بونه له‌و به‌رپرسیاره‌تیه.
من تێ ناگه‌م ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ئه‌مڕو شه‌مامه و خاڵخاڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی کاک مه‌سعود ئه‌خۆێنن بۆچی ڕاناوه‌ستن لانی که‌م به‌رهه‌م و سه‌رئه‌نجامی کاری یه‌کساڵه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه ببینن و پاشان چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ن ... به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕو ئێمه له مێدێای پارتی دا ئه‌یبینین دیکتاتور په‌روه‌رده کردن و موقه‌ده‌س سازی و په‌یغه‌مبه‌ر دروست کردنه که له داهاتو دا نه‌ته‌وه زه‌لیل و چه‌واشه ئه‌کات و وای لێ دێ که کاک مه‌سعویش وه‌ک هه‌مو دیکتاتوره‌کانی دنیا ته‌نیا له‌به‌رانبه‌ر خوا دا وه‌ڵامده‌ره‌وه بێ...
ئه‌وه‌ی له مێژوی پارتی و به‌ڕێز کاک مه‌سعود دا دیاره و واقع و ڕاستیه ئه‌وه‌یه که هه‌مو کاتێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یان قوربانی قازانج و به‌رژه‌وه‌دنی خۆیان کردوه و کاک مه‌سعود له به‌رانبه‌ر زور ڕوداوی ناڕه‌وا دا به‌رپرسیاری یه‌که‌مه و ده‌بێ له پێشدا به‌و هه‌ڵانه‌ی دا بچێته‌وه و پاشان به گێانێکی نوێ و هاوچه‌رخ و کوردانه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له ژیانی دا هه‌ڵداته‌وه و بتوانی به کرده‌وه بیسه‌لمێنێ که گه‌لی کوردی پێ گه‌وره‌تره له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دیموکرات . نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناتوانی خاوه‌ن ده‌نگ بێ ئه‌گه‌ر پێویستی به ئه‌فسانه و دیکتاتور هه‌بێ... نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناتوانێ ڕزگاری بێت ئه‌گه‌ر نه‌توانی به مێژوو دا بچێته‌وه و چاک و خراپ لێک بکاته‌وه و مل بۆ هه‌مو ناڕه‌وایه‌تیه‌ک دانه‌وێنێ...
نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ته‌نێا بۆ بژی بژی دیار بێت ، ئه‌و نه‌ته‌وه نه‌خۆشه و پێویستی به‌وه هه‌یه به خۆی دابچێته‌وه... نه‌ته‌وه‌یه‌ک بن ده‌ست و زوڵم لێکراو نابێ ئه‌گه‌ر خۆی نه‌یه‌وێ...

050614
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home