سه‌رۆک کۆمارێکی تێروریست
سه‌رۆک کۆمارێکی تێروریست
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ک هه‌ر بڕوای به دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان نیه به‌ڵکو دژی مرۆڤه‌کانه و هه‌موو کۆمه‌ڵگا به بچوک ئه‌بینی و ده‌بێ هه‌موو تاکێک له خزمه‌ت ڕێبه‌ری مه‌زهه‌بی دابێ و ئه‌وه‌ی له‌و هێڵه لا بدات ئه‌وا خۆا غه‌زه‌بی لێ ئه‌گرێ و ده‌بێ سزا بدرێ و هه‌رجۆره سزایه‌کیش ڕه‌وایه و خۆای گه‌وره پێی خۆش ده‌بی.
بیست و حه‌وت ساڵی ته‌واوه ده‌سه‌ڵات دارانی کۆماری ئیسلامی ئێران به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی گۆڕانکایه جیهانیهکان ئه‌جوڵێنه‌وه و کۆمه‌ڵگای ئێران به‌ره‌و سه‌رده‌مه کۆنه‌کان ئه‌به‌نه‌وه و ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵک له عیلم و زانست و زانیاریه زانستیه‌کان بێ به‌ش بن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی ئێران له ته‌واوی ئه‌م ماوه‌یه دا که حوکمیان به‌ده‌سته‌وه‌یه کار و کارنامه‌یان ته‌نیا کۆشتن ، ڕاونان ، به‌ند کردن ، هه‌ڵواسین، به‌رده‌باران کردنی ژنان و ده‌یان و سه‌دان کاری دژه مروڤانه و تێرور کردن بوه.
گه‌لی کورد قوربانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئێرانه هه‌ر له یه‌که‌م کاته‌کانی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیه‌وه تا ئێستا و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش وه‌ک ڕێبه‌ری جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخۆازانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی تێروریستانه‌ی وێ که‌وتوه له لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کۆنهپهرهستهوه و دوو ڕێبه‌ری به توانا و دیموکراتی تێرور کراون .
ئێستا که کۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی به گشتی و گه‌لانی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوین به تایبه‌تی به هوی به‌رهه‌م و قازانجی ئاسانکاری تکنیکی پێوه‌ندیگرتنه‌وه لێک نێزیک ده‌بنه‌وه و تێکڵاویان زیاتر ده‌بێ و ده‌نگیان باشتر به گۆێی یه‌کتتر ڕا ده‌گا و دوای ئه‌وه‌ی که گه‌لانی ئێران جه‌سورانه‌تر داوای گۆڕانکاری له‌و سیسته‌مه توتالیتاره ئه‌که‌ن و ئازادیان ده‌وێ و حازر به قه‌بوڵکردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاکان نیه‌ن ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی ئێران که‌وتونه‌ته پیلان گێڕان و به ناوی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ئهیانهۆێ جارێکی‌تر پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پته‌و که‌نه‌وه و ده‌س به سه‌رکوت کردنی خه‌ڵک بکه‌ن .
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆنه بهسیجیهکی په‌روه‌رده کراوی مه‌کته‌بی ویلایه‌تی فه‌قیهییه که بڕوای ته‌واوی به ڕێبه‌ر هه‌یه و خۆی به ده‌روێشی خامنهێی ئه‌زانێ و له په‌یام و بانگهوازهکانیشی دا به ڕاشکاویه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێ که دیموکراسی و ئازادی و مافی مروڤ ته‌نیا قسه‌ی بێ ناوه‌رۆکن و له‌گه‌ڵ ئه‌رزشه ئیسلامیه‌کان دا ناگونجێن و به کورتی ئهحمهدینژاد ده‌ڵێ که بێده‌نگ بن ئێمه چیمان وت هه‌ر ئه‌وه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێوه بێ بێده‌نگی ئه‌که‌ین، وه‌ک چون له ماوه‌ی ئه‌م بست و حه‌وت ساڵه دا هه‌زاران مروڤی شۆڕشگێڕ و ئازادیخۆازیان له به‌ین برد و که‌سیش نه‌یتوانی بیر‌و و بۆچونی جیاوازی هه‌بێ.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ینه هه‌ڵۆێستی وه‌ڵاتانی پێشکهوتنخۆاز ده‌بینین که ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی ئێران به هه‌ڵه دا چونه و ئیتر له‌وه ناچێ تا دواێی بتۆانن ئه‌وه‌ی پێیان خۆشه ئه‌نجامی بده‌ن و به هه‌ڵبژاردنی ئهحمهدینژاد خه‌تی سووریا‌ن به‌زاندوه و کۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی ناتوانی قه‌بوڵی ئه‌وه بکات که وه‌ڵاتێک که‌سێ بکاته سه‌رۆک کۆماری خۆی که ئه‌و که‌سه مروڤێکی جانی ، جه‌نایه‌تکار و تێروریست بێ و ئێستاش بتۆانی ببێته خاوه‌ن چه‌که مه‌ترسی داره کۆمهڵکۆژهکان و ئه‌مجاره‌یان نه‌ک هه‌ر گه‌لی کورد و گه‌لانی ئێران به‌ڵکو ئیسرائیل و وه‌ڵاتانی تری دنیا و گه‌لانی دیکه‌ی ناموسڵمان ئه‌که‌ونه مه‌ترسیه‌وه.
سه‌ۆک وه‌زیرانی ئیتالیا وه‌ک یه‌که‌م هه‌ڵۆێست له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له دیداری دیاریکراوی خۆی له‌گه‌ل سه‌رۆکی مجلێسی ئیسلامی ئێران پاشگه‌ز بووه و سه‌فه‌ره‌ی وڤدی ئێرانی بۆ ئیتالیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
دوای ئیتالیا وه‌ڵاتی هۆله‌ند هه‌ڵۆێستی خۆی ئاشکرا کرد و سه‌رۆکی پارله‌مانی ئه‌و ۆهڵاته میوانی کردنی له پێشدا به‌رنامه بۆ داڕێژراوی وه‌ڤدی ئێرانی ههڵۆهشاندهوه و ئاماده بو ته‌نیا چه‌ند خوله‌کێک سه‌رۆکی پارله‌مانی ئێرانی ببینی و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گۆرزی دیپلوماسیه که له وهڵتێک بدرێ و ئه‌مجۆره ههڵۆێستانهش ته‌نیا له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وه‌ڵاتانه دا ئهگیردری که ئێعتباری خۆیان له ده‌س داوه و ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێگه ناونهتهوهیهکانیان لاواز و له‌رزۆک بووه.
دادگای مێکۆنوس ئهحمهدینژادی وه‌ک تاوانباری تێرور کردنی دوکتور شهرفکهنی سکرێتری گشتی حیزبی دیموکرات و هاوڕێکانی محکوم کردوه و وه‌ڵاتی ئیمریکاش ناوبراوی وه‌ک یه‌کێک له گروگان(بارمته) گیره‌کانی سه‌فاره‌تی ئیمریکا ناساند و له ئوتریش چه‌ندین کاربه‌ده‌ستی پایه‌به‌رزی ئه‌و وه‌ڵاته دوای ماوه‌یه‌کی دور و درێژ بێده‌نگی، جامی سه‌بریان پڕ بو و ڕایان گه‌یاند که ئهحمهدینژاد له کاتی تێرور کردنی دوکتور قاسملو سکرتێری گشتی حیزبی دیموکرات و هاوڕێکانی دا له ڤیه‌ن پێته‌ختی ئوتریش واته شۆێنی تێرورهکه دا بوه و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران خه‌ریکی کاری تێروریستی بوه و بێگومان له که‌سێکی تێروریست ناکرێ چاوه‌ڕوانی ئازادی و دیموکراسی و پاراستنی مافی مروڤ بکرێ و کاتی ئه‌وه هاتوه که کۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی و وه‌ڵاته دیموکرات و پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان هه‌ڵۆێستی ڕاشکاوانه بگرن و کۆتاێی به سێ ده‌یه تۆقاندن و ڕه‌شه کۆژی و بێ حۆرمه‌تی کردن به ملیونان مروڤ بێنن.
ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد بتوانی یه‌کڕیزی خۆی بپارێزی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌گه‌ر هێزه کوردیه‌کان و له سه‌رویانه‌وه حیزبی دیموکرات بتوانن به‌رنامه و پلانی خۆ یان بۆ به‌ربه‌ره‌کانێی جیدی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشکه‌ش بکه‌ن و ڵێک نێزیک ببنه‌وه ئه‌وا ئێمه براوه‌ی ئه‌م سی ساڵه ڕه‌نچ و قوربانی دانانه‌ین.
به هه‌ڵبژاردنی ئهحمهدینژاد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانی ئیسلامی ئێرانه‌وه حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران زورترین قازانج ئه‌کا به‌وه‌ی که دوو ڕێبه‌ری به وه‌فا و فیداکار و ئازادیخۆازی خۆی قوربانی دڕندایه‌تی ده‌سڵاتی ئیسلامی ئێران کردوه و به‌رده‌وام ڕای گه‌یاندوه که ئه‌و سیسته‌مه سیسته‌مێکی کۆنه‌په‌ره‌ستانه و بن پێ که‌ری مافه‌کانی مروڤ و دژه ئازادی و دیموکراسی و مافی گه‌لانی بن ده‌سته.

له کاتێک دا ئابوری ئێران له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی دایه ، هه‌زاران و ملیونان مروڤ بێکارن ، ژنان هیچ مافێکیان نیه ، گه‌نجان بێ داهاتون ، گه‌لانی بن ده‌ست کێرد گه‌یشتوه‌ته سه‌ر ئێسقانیان ، هه‌ژاری له‌وپه‌ڕی خۆی دایه و ... دیاری کردنی سه‌رۆک کۆمارێکی تێروریست ته‌نیا ئه‌توانی مردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و ئه‌قڵه گه‌نیوانه خێراتر بکات.
050702
hiwagol@hotmail.com
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home