كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Friday, July 08, 2005

ڕۆژی 14ی پوشپه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی کرماشان ژنێک منداڵه‌که‌ی خۆی ده‌خنکێنێ!
ئاژانسی هه‌واڵی خوێنکارانی ئێران-کرماشان


ژنێک له‌ کرماشان پاش چه‌ند خوله‌کێک له دوای له‌دایک بوونی کۆرپه‌‌ نه‌خوازاوه‌که‌ی گه‌روی ڕاده‌گوشێ و ده‌یخنکێنێ. به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرێ هه‌واڵگری خوێنکارانی ئێران(ایسنا)ی ناچه‌ی کرماشان، شه‌وی ڕابردوو(14ی پووشپه‌ڕ) په‌رستارێکی به‌‌شی زاوزێی یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی کرماشان کۆرپه‌له‌یه‌ک که‌ پێش له‌ چه‌ند خوله‌کێک له‌ دایک بوو ده‌یباته‌ ته‌نیشت دایکی دایده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کمجار چاوی پێیبکه‌وێ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک که‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی مناڵه‌که‌ بۆ دیوی منداڵان ده‌چێته‌وه‌ بۆلای، به‌سه‌ر ته‌رمی بێگیانی ئه‌و کۆرپه‌ تازه‌ له‌ دیکبوه‌دا ده‌که‌وێ.
پاش ئه‌م ڕوداوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م دایکه‌ 21ساڵه‌یه‌ به‌ گوشینی گه‌رووی منداڵه‌که‌ی گیانی لێ ستاندوه‌. باوکی ‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌‌ی ئه‌و منداڵه سه‌باره‌ت به‌ هۆکار ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ له‌ لایه‌ن ژنه‌که‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ: من و ژنه‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی پێکبگه‌ین(زه‌ماوه‌ند بکه‌ین) پێوه‌ندیی سێکسمان هه‌بووه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی بمانه‌وه‌ بوینه‌ خاوه‌نی منداڵ، ژنه‌که‌م پاش ئه‌وه‌ی زه‌ماوه‌ندمان کرد بۆ پاراستنی ئابڕوی بنه‌ماڵه‌ییمان منداڵه‌که‌مانی کوشتوه‌.
ده‌گوترێ که‌ هێشتا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رده‌وامه‌.

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home