كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Saturday, July 09, 2005

عه‌لی باپیر ، زه‌رقاوی ، بن لادێن و سه‌دام یه‌ک قۆماشن
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

کاتێک پارله‌مانی هه‌ڵبژێردراوێ باشوری کوردستان یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆی گرت و وه‌ک ڕه‌سمی هه‌مو وه‌ڵات و گه‌لان و بۆ ئه‌وه‌ی مورکی نه‌ته‌وه‌ێی به‌و پارله‌مانه‌وه‌ دیار بێ ، سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب پێشکه‌ش کرا ، هه‌مو به‌شدار بوه‌کان به‌ کورد و عه‌ره‌ب و ... هه‌ستانه‌ سه‌ر پێ وه‌ک ڕێز گرتن له‌ مارشی نه‌ته‌وه‌ێی نه‌ته‌وه‌یه‌کی له‌ت و په‌ت کراو ، به‌ڵام عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ جێی خۆی نه‌بزوت . که‌ عه‌لی باپیری کۆنه‌په‌ره‌ست و که‌سایه‌تی نزم هه‌ڵ نه‌سایه‌ سه‌ر پێ بێ حورمه‌تی به‌ خه‌باتی 100 ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک کرد که‌وا بۆ دامه‌زراندنی پارله‌مانه‌که‌ی 182000ئه‌نفال کراوی داوه‌ ، 4000گوندی سوتێندراوه‌ ، به‌ ده‌یان هه‌زار مروڤی بونه‌ته‌ قوربانی ، به‌ هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید بوون و به‌ هه‌زارانی تر ئه‌ندامێک یان چه‌ند ئه‌ندامێکی له‌شیان پێشکه‌ش به‌ باره‌گای دایکی نیشتمان کردوه‌ له‌ پێناو ئه‌م ڕوژه‌ دا که‌ بتوانن بۆخۆیان نۆێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن و پارله‌مانی خۆیان دیاری بکه‌ن .
دڵنێام ئه‌گه‌ر عه‌لی باپیر له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ساده‌ی عه‌ره‌به‌کان دا به‌شدار بوایه‌ و سرودی قادسیه‌یان لێ دایه‌ پێش هه‌مو که‌س جوت پێ هه‌ڵ ئه‌سایه‌ سه‌ر پێ ، ده‌نا ئه‌گه‌ر وای نه‌کردایه‌ به‌ شه‌ق وه‌ده‌ریان ده‌نا...

ئه‌وه‌ی که‌ عه‌لی باپیر ئیجازه‌ به‌ خۆی ئه‌دا که‌ بێ حورمه‌تی به‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکات ، ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وکاته‌ی که‌ له‌ حه‌بسی ئیمریکایه‌کان به‌ هه‌وڵ و کۆششی سه‌رانی کورد به‌ره‌ڵا کرا و سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانیش که‌وتنه‌ پێش بڕکێ که‌ کامیان زوتر ده‌عوه‌تی بکات و نۆێنه‌ر بنێرێته‌ لای و ...

عه‌لی باپیر که‌ بوێی بکرێ و ئیمکانی هه‌بێ له‌ سه‌دام خراپتر به‌ کورد ئه‌کا، به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردنی تێروریستان گێرا ، به‌ڵام که‌ هاته‌ ده‌ر له‌ لایه‌ن کاک مه‌سعود و مام جه‌لاله‌وه‌ کرایه‌ پاڵه‌وان و به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێ کرد ، که‌ چی تا ئێستا هیچکام له‌و سه‌رکردانه‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدێکیان نه‌کردوه‌ ، میوانداری یه‌ک که‌س له‌وانه‌یان نه‌کردوه‌ که‌ به‌ ساڵان له‌ به‌ندیخانه‌کانی سه‌دام حسێن دا به‌ربه‌رکانێان کرد و سه‌ر به‌رزانه‌ خۆڕاگریێان کرد و خه‌یانه‌تێان به‌ نه‌ته‌وه‌که‌یان قه‌بوڵ نه‌کرد .

تا ئێستا کاک مه‌سعود و مام جه‌لال نه‌ڕوشتونه‌ته‌ که‌رکوک و هه‌واڵێکی سه‌رپێی ئه‌و خه‌ڵکه‌ سه‌دان جار ئه‌نفال کراوه‌یان نه‌پرسیوه‌. به‌ڵام بۆ عه‌لی باپیر پێشبڕکێی میوانداری کردنێانه‌ و ئه‌ویش ئاوا وه‌ڵامیان ئه‌داته‌وه‌.
ئێستا که‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ هه‌مو دنێا دا لایه‌کی دزێوی کۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی پێک دێنن ، عه‌لی باپیر له‌ هه‌وڵی پێک هێنانی به‌ره‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوی ئیسلامی و ده‌ڵێ که‌ ئێمه‌ وه‌زیفه‌ی شه‌رعیمانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو گروپێکی ئیسلامی یه‌کبگرین .

عه‌لی باپیر که‌ خۆی به‌ موسڵمان ئه‌زانێ ئه‌رکی شه‌رعی یه‌تی که‌ له‌گه‌ڵ بنلادن و زه‌رقاوی و سه‌دام حسێن دا یه‌کبگرێ و له‌ کۆشت و کۆشتاری خه‌ڵکی بێ تاوان دا به‌شداری بکات . دڵنیاشم که‌ هه‌م ئیسلامیه‌کانی عه‌لی باپیر و هه‌م یه‌کگرتوی ئیسلامی له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی کوردستان دا به‌شدارن و به‌ بێ هاوکاری ئه‌وان هیچ عه‌ره‌بێک ناتوانێ بێته‌ کوردستان و زه‌فه‌ر به‌ گه‌لی کورد به‌رێ.

ئه‌رێ گه‌لو عه‌لی باپیر و مه‌لا کرێکار و مه‌لا عه‌لی و هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ وه‌ک ئه‌وان بیر ده‌که‌نه‌وه‌ و خه‌یانه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌که‌یان ئه‌که‌ن به‌ ناوی ئیسلامه‌تیه‌وه‌ ، له‌ ماوه‌ی 30 ساڵ توقاندن و ئه‌نفال کردنی سه‌دام دا له‌ کۆێ بون و بوچی یه‌کێان نه‌گرت دژی ئه‌و هه‌مو ناڕه‌وایه‌تی و زوڵم و زور و کۆشت و کۆشتاره‌ی سه‌دام ئه‌نجامی ئه‌دا و فتوایان نه‌دا که‌ زوڵم کردن له‌ ئیسلام دا قه‌بوڵ ناکرێ وده‌بێ له‌ به‌رانبه‌ری دا بوه‌ستین؟ من دژی باوه‌ڕ و مه‌زهه‌بی هیچ که‌س نیم و ڕێزشم و بۆ ئه‌و مسڵمانانه‌ هه‌یه‌ که‌ وه‌ک مروڤ بیر ده‌که‌نه‌وه‌ و له‌ مروڤایه‌تی تێ ده‌گه‌ن و خاوه‌ن بڕوای خۆیانن و بازرگانی ناکه‌ن ، به‌ڵام ڕێزم بۆ عه‌لی باپیر نیه‌ و نه‌ک هه‌ر له‌ مسڵمانه‌تیه‌که‌ی به‌ڵکو له‌ مروڤ بونیشی گومانم هه‌یه‌ و به‌ که‌سێکی ترسه‌زاور ، نه‌زان ، بێ باوه‌ڕ و کۆنه‌په‌ره‌ست و دۆڕاوی ئه‌زانم. له‌ کاتێک دا کورد له‌ به‌رده‌م چاره‌نوسێ هات و نه‌هات ، مان و نه‌مانی دایه‌ ، عه‌لی باپیر به‌ ئه‌رکی شه‌رعی ده‌زانێ له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوی ئیسلامی و هه‌مو گروپه‌ موسڵمانه‌کان دا یه‌کبگرێ به‌ڵام ئاماده‌ نیه‌ ئاوڕ له‌ نه‌ته‌وه‌ کڵوڵه‌که‌ی بداته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر بێت و عه‌لی باپیر له‌و خه‌وه‌ی دا سه‌رکه‌وێ و ئیسلامیه‌کان یه‌کبخات و بۆ خۆش خزمه‌تی به‌ زه‌رقاوی و بن لادن ئه‌وا له‌ داهاتویه‌کی نێزیک دا هه‌ولێر و سلێمانی ده‌بێته‌ به‌غدا و فه‌لوجه‌ و ژیان له‌ خه‌ڵک تاڵ ئه‌بێ و ڕۆژانه‌ خه‌ڵکی کورد ئه‌بنه‌ قۆربانی تێروری عه‌لی باپیر و هاوبیره‌کانی.

ئه‌وه‌ی ڕاست و ڕه‌وایه‌ له‌ لای عه‌لی باپیر ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی کافر و هاوکار و هاوپه‌یمانی ئیمریکان و ده‌بێ سزا بدرێن ، بۆ ئێستا هیچ ناکه‌ن؟ هێز و توانایان نیه‌ ، به‌ڵام له‌ هه‌ۆڵی ئه‌وه‌ دان که‌ ئه‌و هێزه‌ تاریکی په‌ره‌سته‌ په‌یدا که‌ن.

کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ێی و سیاسیه‌ و هیچ باک گراوندێکی مه‌زهه‌بی نیه‌ و هه‌ر کوردیک که‌ خۆ به‌ لایه‌ن و باوه‌ڕ و ئایدئولوژی دیکه‌وه‌ خه‌ریک بکات ئه‌وا خه‌یانه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی ئه‌کات...
050708
hiwagol@hotmail.com

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home