با‌نگه‌واز!
با‌نگه‌واز!
ڕۆژی شه‌ممه09.07.2005 له شاری ستۆکهۆڵم کۆمیته‌ی پشتیوانی و هاوکاری په‌نابه‌رانی کورد له وڵاتی سوئێد، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له داخوازه ڕه‌واکانی 1200 په‌نابه‌ری کورد له وڵاتی تورکیه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پێکهێنا و له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا ڕۆژی هه‌ینی 16.07.2005 له به‌رده‌رگای "UNHCR" له شاری ستۆکهۆڵم پێته‌ختی وڵاتی سوئێد خۆنیشاندانێک به‌ڕێوه‌بچێ.
ئامانجی ئه‌م خۆنیشاندانه بریتی‌یه له پشتیوانی له داخوازه ڕه‌واکانی 1200 په‌نابه‌ری کورد له وڵاتی تورکیه که ئێستا له بارودۆخێکی زۆر ناله‌باری ئه‌منی، ڕۆحی و جیسمی دا ده‌ژین و له سایه‌ی که‌مکاری " UNHCR " له وڵاتی تورکیه‌دا چاره‌نووسێکی نادیاریان هه‌یه، له هه‌مان کاتدا هه‌روه‌ک ئاگادارن له زۆربه‌ی شاره‌کانی وڵاتی تورکیه که په‌نابه‌ریان لێده‌ژین مانگرتنی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه و په‌نابه‌رانی مانگرتوو ڕۆژ به‌ڕۆژ ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپی ده‌چێ، ئه‌رکی نیشتیمانی و له‌هه‌مان کاتدا ئینسانی هه‌موو مرۆڤدۆستێکه بۆ چاره‌سه‌ری یه‌کجاری گیروگرفته‌کانی ئه‌وان هه‌نگاوی به‌کرده‌وه هه‌ڵێنێته‌وه، ئه‌م خۆنیشاندانه سه‌ره‌تای زنجیره چالاکیه‌کی به‌رده‌وام ده‌بێ تا ڕوون بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و په‌نابه‌رانه و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م داخوازه ڕه‌واکانیان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له‌سه‌رجه‌م، کۆڕ و کۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌کان، ڕێکخراو و ناوه‌نده ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌ریه‌کان و هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌که‌ین که پشتیوانی له پڕۆژه و کاره‌کانمان بۆ خزمه‌ت به په‌نابه‌ران بکه‌ن و به به‌شداریتان له‌م خۆ نیشاندانه‌دا پشتیوانی خۆتان بۆ خۆشک و برا و هاونیشتیمانه‌کانی خۆتان نیشان بده‌ن.
ئادرێسی شوێنی خۆنیشاندانه‌که به‌م شێوه‌یه‌یه:
Ynglinga gatan 1411347 STOCKHOLM
بۆ پێوه‌ندی گرتن و زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م کۆمیته‌یه و خۆنیشاندانه‌که:
:: مه‌ریوان نستانی +46 73 565 75 56- mariwan_ni@yahoo.com
:: ڕوخسانا kardo60@hotmail.com- +46 73 760 04 13
:: یان: refugees@lawan.se

Ynglinga gatan 14

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home