كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Wednesday, July 13, 2005

تێروریسته‌کانی هه‌ولێر و ئاسایشی خه‌واڵو ؟

تێروریسته‌کانی هه‌ولێر و ئاسایشی خه‌واڵو ؟
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکێکی موسڵمان و کۆنه‌په‌ره‌ست ماوه‌ی 8 ساڵه‌ خه‌ریکی ئه‌نجام دانی کار و کرده‌وه‌ی تێروریستی و کۆشتنی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕوتی هه‌ژار و بێ په‌نا له‌ شاری هه‌ولێر پایته‌ختی باشوری کوردستانن.

ئه‌م گروپه‌ که‌ له‌ ژێر فه‌رمانده‌ری شێخ زانا دا کاره‌کانی خۆی به‌ڕێوه‌ بردوه‌ و هه‌ر ئه‌و جوه‌ر کرده‌وانه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ گه‌له‌که‌ی خۆی ئه‌نجام داوه‌ که‌ به‌ر له‌ 1400ساڵ عه‌ره‌به‌ داگیر که‌ره‌کان له‌گه‌ڵ هێنانی په‌یامه‌ نۆیه‌که‌یان به‌ ناوی ئایینی ئیسلام به‌رانبه‌ر به‌ کورد ئه‌نجامیان دا و هه‌تا ئێستاش موسڵمانه‌ عه‌ره‌ب ، تورک و فارسه‌کان به‌رانبه‌ر به‌ ئێمه‌ په‌یڕه‌وی ئه‌که‌ن و به‌ فتوای جیهاد و له‌ ژێر ناوی ئه‌نفال و ... ئه‌م گه‌له‌ هه‌ژاره‌ قه‌تڵ و عام ئه‌که‌ن ، به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ر دا کورد ساف و ساده‌ و گێژ و نه‌زانانه‌ هه‌ر باسی برایه‌تی و ئه‌م شتانه‌ ئه‌کات و له‌ هیچ لایه‌نێکیشه‌ه‌وه‌ هیچ حیسابێکی بۆ نه‌کراوه‌.

تێروریسته‌ عه‌ره‌به‌کان له‌ فه‌له‌ستین خۆیان به‌ ئیسرائیلیه‌کان دا ئه‌ته‌قێننه‌وه‌ له‌ پێناو دامه‌زراندنی وه‌ڵاتێکی ئازاد بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان ، که‌چی تێروریسته‌ کورده‌کانی وه‌ک شێخ زانا و مه‌لا کرێکار و... خه‌ڵکی بێتاوانی کورد سه‌ر ئه‌بڕن بۆ خۆ په‌روه‌رده‌ کردن له‌ پێناو خزمه‌ت کردن به‌ عه‌ره‌به‌ جینایه‌تکاره‌کان و تێک دانی شیرازه‌ی ژیان له‌ کوردستان دا...
عه‌ره‌به‌ کانی عێراق و وه‌ڵاتانی دیکه‌ خۆیان به‌ هه‌مو لایه‌ک دا ئه‌ته‌قێننه‌وه‌ له‌ پێناو وه‌ده‌رنانی هێزه‌کانی بێگانه‌ له‌ عێراق ، به‌ڵام تێروریسته‌ کورده‌کان و ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ موسڵمان ئه‌زانن و ڕه‌فتاری نامروڤانه‌ له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌ی خۆیان دائه‌کن 30 ساڵ له‌ به‌رانبه‌ر کاره‌ دڕنده‌یه‌کانی و جێنوساید کردن و داگیرکاری سه‌دام حسین دا سه‌ری خۆیان شوڕ کرد ، نه‌ک هه‌ر خۆیان نه‌ته‌قانده‌وه‌ به‌ڵکو له‌ به‌رانبه‌ر وێران کردنی 4000 مزگه‌وت له‌ کوردستان دا چوار وشه‌یان له‌ ده‌م نه‌هاته‌ ده‌ر و ئێستاش ئه‌یانه‌وێ کاره‌ ناته‌واوه‌کانی سه‌دام و عه‌ره‌ب که‌ له‌ ماوه‌ی 1400 ساڵ دا بۆیان ته‌واو نه‌کراوه‌ ته‌واو که‌ن و ...

ئه‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌ تێروریسته‌ نامروڤانه‌ ئه‌نجامیان داوه‌ ، هه‌ر ڕێک کرده‌وه‌ی ئیسلامین و په‌یامی محه‌مه‌دی عه‌ره‌بیه‌ بۆ له‌ نێو بردنی دوژمنه‌کان ، و دوژمنه‌کان له‌م حاڵه‌ته‌ دا کوردن ، ده‌نا منداڵێکی هه‌ژاری کورد بۆ ده‌بێ به‌ ده‌ست جینایه‌تکارێکی کورد سه‌ر ببڕدرێ که‌ خۆیانی به‌ سه‌ره‌وه‌ ڕا بێنن بۆ کاری جینایه‌تکارانه‌ی گه‌وره‌تر.
ده‌ پێم بڵێن له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 1400 ساڵ ئیسلامه‌تی دا بێجگه‌ له‌م کرده‌وه‌ نامروڤانه‌یه‌ چی دیکه‌یان کردوه‌ ؟ گه‌لان له‌ کاکێشانه‌کان دا به‌داوی که‌شفێاتی زیاترن که‌چی موسڵمانه‌کان تازه‌ خۆ فێری مروڤ سه‌ربڕین ئه‌که‌ن ئه‌ویش بێ ده‌سه‌ڵات ترین مروڤه‌کان .

گه‌لان باسی ئینتێرنێت و ته‌یاره‌ و ئازادی و مافی مروڤ و هه‌ڵکشان به‌ره‌وه‌ ئه‌ستێره‌ دوره‌کان و موبیل ته‌له‌فون ئه‌که‌ن ، که‌چی موسڵمانه‌کان هه‌رباسی حۆشتر و .. شۆردن و .. ئه‌که‌ن. هه‌ر چی ده‌بێ: ده‌ڵێن ئه‌مانه‌ موسڵامان نین ، وه‌ک ئه‌وه‌ی کاتێک خۆمه‌ینی هاته‌ سه‌رکار له‌ ئێران و ده‌ستی به‌ پیاده‌ کردنی شه‌ریعه‌ی ئیسلامه‌تی کرد و بڕیاری به‌رده‌ باران کردنی ژنان ، ده‌س بڕینی خه‌ڵک و .. کرده‌ باو وتێان ئه‌وانه‌ موسڵمان نین.... کاتێک له‌ هه‌مو وه‌ڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌کان ، به‌ عه‌ره‌بستانی سعودیشه‌وه‌ دوو ژن به‌ مروڤێک حیساب ئه‌کرێ و منداڵان بێ ماف و خه‌ڵک وه‌ک مه‌ڕ و ماڵات سه‌یر ده‌کرێ..
ئه‌وکاتانه‌ی که‌ شاهێدی جینایه‌ته‌ سامناکه‌کانی حکومه‌تی مه‌لا عومه‌ر له‌ ئه‌فقانستان دا بوین ، وتیان ئه‌وانه‌ موسڵمان نینن.. من تێ ناگه‌م ئه‌دی کێ مسڵمانه‌ و مسڵمانه‌کان چی دیکه‌یان هه‌یه‌ له‌وه‌ زیاتر که‌ به‌ کرده‌وه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.

ئاخر په‌یامی محه‌مه‌د خۆ تکنیک و تێکنولوژی نیه‌ که‌ کاری له‌ سه‌ر بکری و پێشبخرێ ، قسه‌کان هه‌ر ئه‌وانه‌ن و په‌یامه‌که‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ش هه‌ر هه‌مویان باشترین موسڵمانن و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و پایام و ڕاسپاردانه‌ن. من تێ ناگه‌م ئه‌م موسڵمانه‌ کوردانه‌ بۆچی به‌ خۆمان فێرن و له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌مو ناڕه‌وایه‌تیه‌ی له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌ ئه‌چی له‌ لایه‌ن موسڵمانه‌کانه‌وه‌ بێده‌نگ و بێ کرده‌وه‌ و بێلایه‌نن ، به‌ڵام له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان دا ئاماده‌ن کچنای کورد بێ ئێخلاق بکه‌ن ، سه‌ری گه‌نجانی کورد ببڕن و کوردستان بکه‌نه‌ گۆمی خۆین.

گروپی شێخ زانا و ئاسایشی هه‌ولێر

به‌داخه‌وه‌ له‌وکاته‌ دا که‌ یه‌کیه‌تی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و هێز و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ به‌ر بو بونه‌ گێانی یه‌کتر و کوردستانی سوتێنرا و ۆێران کراویان وێرانتر ئه‌کرد و هه‌مو هێز و توانای خۆیان بۆ له‌ نیوو بردنی یه‌کتر ترخان کرد بو، که‌سانێکی بێ هویه‌ت و نه‌خۆشی وه‌ک شێخ زانا گه‌نجانی بێ هیوا و داهاتوی کورد په‌روه‌رده‌ ئه‌کات بۆ تۆقاندنی گه‌لی کورد و به‌ ناوی ئیسلام و ئیسلامه‌تیه‌وه‌ هه‌ر وه‌ک پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌به‌کان له‌ گیرافانی خۆی فتوای سێکس و ... ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر محه‌مه‌دی عه‌ره‌بی ڕۆحمی به‌ کچانی 9 ساڵه‌ش نه‌ده‌کرد و هه‌ر ژنێکی به‌رچاو بکه‌وتایه‌ بۆ خۆی حه‌ڵاڵ ئه‌کرد ، شێخ زانا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی هوموسێکسوێله‌ (هاو جنس باز) فتوای ئه‌وه‌ ئه‌دات که‌ ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆایان لێ ڕازی بێ ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌گه‌ڵی که‌وتون و به‌ پاره‌ کڕیونی له‌ گه‌ڵی دا بنون و به‌وه‌شه‌وه‌ ڕازی نابێ و کچانی هه‌ژار و بێتاوان ئه‌خاته‌ ناو تۆڕێکه‌وه‌ که‌ هه‌ر له‌ مافێا ئیسلامیه‌کان ئه‌وه‌شێته‌وه‌.

ئاسیشی هه‌ولێر ئه‌زانێ که‌ قه‌له‌کانی مام جه‌لال چه‌ندانه‌ن و ڕه‌نگێان چونه‌ و مامه‌ حه‌وتوی چه‌ند قه‌ل ئه‌خوات ، به‌ڵام 8 ساڵ زیاتر شێخ زانا و گروپه‌که‌ی خه‌ڵکی بێتاوانیان سه‌ر بڕی ، هیچ پێی نه‌حه‌سان و ئاگایان له‌ خۆیان نه‌بو .
ئاسایشی هه‌ولێر مانگانه‌ به‌ ملیون دولار له‌ پاره‌ و سه‌روه‌تی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵ ئه‌لوشێ و ئه‌رک و به‌رپرسێاره‌تی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاساێش بخۆڵقێنی و که‌س و گروپی خراپه‌کار و تێروریست بدوزێته‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌ک هه‌ر هیچ له‌و کارانه‌یان نه‌کردوه‌ به‌ڵکو بۆ خۆیان به‌شێکن له‌ نائه‌منی و بونه‌ته‌ هێزی تۆقاندن. به‌رپرسێارانی ئاسایش ده‌بێ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ و حکومه‌تی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێ لێان بکۆڵێته‌وه‌ که‌ ئه‌دی کاری ئێوه‌ چیه‌؟

له‌ کۆبونه‌وه‌ی پارته‌کان دا بومب ئه‌ته‌قێته‌وه‌ ، خه‌ڵکی هه‌ژار سه‌ر ئه‌بڕدرێ و کچانی کورد ئه‌خرێنه‌ ناو جاڵ جاڵۆکه‌ی سێسکه‌وه‌ و ئاسایشی کوردیش خه‌ریکی جاسوسی کردن و زانێاری کۆ کردنه‌وه‌ یه‌ له‌ سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کورد و هه‌ر خه‌ریکی ئه‌وه‌ یه‌ بزانێ چه‌ند که‌س له‌ هه‌ولێر یه‌کیه‌تی ، شوێعی یان سه‌ر به‌ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ن ، ئه‌و چون یاسایشێه‌که‌ و له‌ کۆی ئه‌م دنیایه‌ دا ئاسایشی وا هه‌یه‌؟.

وه‌ڵاتانی دنێا یه‌ک ئاسایشیان هه‌یه‌ و ئاسێشی نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ڕێوه‌ ئه‌بات و کاری خۆی ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ێی ته‌رخان ئه‌کات ، ئێمه‌ی کوردیش له‌ به‌شێکی پارچه‌یه‌کی نیشتمانه‌که‌مان دا دوو ئاسایشمان هه‌یه‌ که‌چی سه‌رۆکی ئاسایشی مه‌ڵبه‌ندێک تێرور ئه‌کرێ، ئاخر ئه‌گه‌ر ئاسایشێک نه‌توانێ ئاسایشی سه‌رۆکه‌که‌ی به‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆ تائمین بکات چون ئه‌توانی خه‌ڵکی هه‌ژار له‌ مه‌ترسی بپارێزێ.
ئاسایشی سلێمانی ئه‌زانی کێ چه‌ند پارچه‌ په‌ڕۆی زه‌ردی کڕیوه‌ ، به‌ڵام نازانی کێ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ بێ سه‌رو و شۆێن ئه‌کات له‌ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دا. بێگومان یه‌کیه‌تی و پارتی له‌م پاشاگه‌ردانیانه‌ دا به‌رپرسیارن و هه‌تا له‌ سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ نا نه‌ته‌وه‌یانه‌یان به‌رده‌وام بن نه‌ک هه‌ر ئاسایشی باشور به‌ڵکو له‌ پیلانه‌ کانی دژی خۆشیان بێ خه‌به‌رن و ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌.

ده‌با یه‌کیه‌تی و پارتی به‌س له‌ سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌ێی هه‌ڵوشن و بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ ئاسایشێکی نه‌ته‌وه‌ێی دامه‌زرێنن به‌و مانایه‌ که‌ هه‌مو تاکێکی کورد خۆی به‌ به‌رپرسێار بزابێ له‌ به‌رانبه‌ر پاراستن و هێمنایه‌تی کوردستان و کوردستان به‌ هی خۆی بزانی نه‌ک به‌ هی یه‌کیه‌تی و پارتی... ده‌بێ ئاسایشی کوردستان بکه‌وێته‌ ده‌ست که‌سانێ نه‌ته‌وه‌ێی وشاره‌زا و په‌روه‌رده‌ کراو ، ئاخر مه‌سرور بارزانی که‌ نازانی دنێا به‌ری به‌ کۆیوه‌یه‌ بۆ ده‌بێ به‌رپرسیاری ئاسایش بێ ؟ ئه‌و ده‌بو ئێستا خه‌ریکی خۆندن بێ نه‌ک ته‌مرینی ده‌سه‌ڵات.

زور پێویسته‌ که‌ یه‌کیه‌تی و پارتی ئاسایش نه‌که‌نه‌ پارله‌مانی کوردستان و بیکه‌نه‌ موڵکی خۆیان ، به‌ڵکو ده‌بێ ده‌زگای ئاسایش ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ بێ و که‌سانی لێوه‌شاوه‌ کاری تێدا بکه‌ن و ده‌بێ ده‌یان دوکتوری ده‌رونناس و... له‌و ده‌زگایه‌ دابن و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕوداوه‌کان بکه‌ن و بتوانن خێراتر له‌ تێروریسته‌کان بجوڵێنه‌وه‌ و هه‌ڵوێست وه‌ر گرن و گه‌ل له‌ مه‌ترسیه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.
هۆی گرتنی شێخ زانا و گروپه‌که‌ی زیره‌کی و چالاکی و پلانی ئاسایش نه‌بوه‌ ، به‌ڵکو ڕوداوێکی سه‌ر سوڕ هێنه‌ر ئه‌و گروپی ئاشکرا کرد و فریای خه‌ڵکی هه‌ژاری هه‌ولێر و کوردستان که‌وت.

ئاسیشی هه‌ولێر له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ خۆیان دا بچنه‌وه‌ ئه‌م ڕوداوه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان ئه‌و گروپه‌یان ئاشکرا کردبێ پۆز به‌ سه‌رمان لێ ئه‌ده‌ن و کردویانه‌ته‌ شانازیه‌کی گه‌وره‌ بۆ خۆیان ، که‌سانی نه‌زانیش پیروزباێی و ده‌سخۆشیان لێ ئه‌که‌ن . هه‌م ئاسایشی سلێمانی و هه‌م ئاسایشی هه‌ولێر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌کانیان دا ئه‌جوڵێنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش کورد توشی کاره‌سات ئه‌کات. پێش ئه‌وه‌ی له‌مه‌ خراپترمان به‌سه‌ر بێ و لایه‌ن و گروپه‌ تێروریستیه‌کای دیکه‌ وه‌خۆ نه‌که‌ون و به‌رده‌وامی کاره‌کانی شێخ زانا و گروپه‌کی ئه‌نجام بده‌ن ، ڕو له‌ گه‌ل بکه‌ن بنێاتی ئاسایشێکی نه‌ته‌وه‌ێی بنێن.

050712
hiwagol@hotmail.com
تێبینی: وێنه‌که‌ لاپه‌ڕه‌ی سێهه‌می ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستانه‌

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home