شوانه وڵاتپارێزێکی تێکۆشه‌ر یان ئه‌ندامی هێزێکی سیاسی!

ڕۆژی شه‌ممه هه‌ژده‌ی پووشپه‌ر لاوێکی وڵاتپارێزوو نیشتمانپه‌روه‌ر له شاری مهاباد به ده‌ستی هێزه داگیرکه‌رو دڵڕه‌قه‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بریندارکراو پاش بریندارکردن به‌دیلگیراو به‌شێوه‌یه‌کی زۆر وه‌حشیانه گیانی لێده‌ستێنن و به دوای ماشیندا ڕایده‌کێشن. بێگومان تاوانی شوانه‌و هه‌زارانی وه‌ک شوانه کورد بوونه‌و هیچی دیکه. له‌و کاته‌وه هه‌واڵی ئه‌و تاوانه له شاری مهاباد بڵاوبۆته‌وه خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاری مهاباد به‌رده‌وام له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیندا بوون و دوایین هه‌واڵه‌کان ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن که سه‌رهه‌ڵدان و بشێوی هه‌روا به‌رده‌وامه‌و شه‌وی ڕابردووش له نێوان خه‌ڵک و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم تێکهه‌ڵچوون ڕویداوه و له چه‌ندین گه‌ڕه‌کی ئه‌وشاره خۆپیشاندانی به‌رین به‌ڕیوه چوه و ژماره‌یه‌کی زۆریش له لاوان ڕاپێچی به‌ندیخانه کراون.
هه‌واڵی ئه‌و تاوانه‌و خۆپیشاندانی به‌رده‌وام و به‌رینی خه‌ڵکی مهاباد له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه کوردییه سهربهخۆو حزبیه‌کانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه. له‌و نێوه‌دا دوو ڕێکخراوی سیاسی شوانه وه‌ک ئه‌ندام و دهستپهروهدرهی خۆیان له ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا به خه‌ڵکی ده‌ناسێنن. یارتی ژیانی ئازادی کوردستان له ڕاگه‌یاندنێکیاندا که له سایتی ڕۆژهه‌ڵات بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌به‌شێکی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یاندا ئاوا ده‌نوسن: شایانی باسه شوانه قادری یه‌کێک له‌و خه‌باتگێڕه به‌وه‌ج و چالاکانه‌ی پارتیمان بوو که به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕێنماییه‌کانی PJAK له‌نێو گه‌ل دا ئه‌رکه‌کانی ڕاده‌په‌ڕاند. پارتیمان PJAK ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه مه‌حکووم ده‌کات، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی گه‌لی کورد به‌گشتی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌تایبه‌تی ده‌کات.
هه‌روه‌ها یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕانی کوردستانیش له ڕاگه‌یاندنێکدا وێڕای گێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له به‌شێکی ده‌نوسن: کاک "شوانه‌ی سه‌ید قادر" که به‌ناسنامه‌ی ناوی"سه‌یدکه‌ماڵ ئه‌سفه‌ره‌م"بوو له ڕێکه‌وتی 23.10.2004دا، بۆ خه‌بات له پێناوی ئازادی و ڕاماڵینی دوژمنی داگیرکه‌ر، پێوه‌ندی به یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕانی کوردستانه‌وه کرد‌و پاش تێپه‌ڕکردنی خولێکی په‌روه‌رده‌یی، ئه‌رکی کار‌و چالاکی له شاری مهابادی گرته ئه‌ستۆو به ناوی ڕێکخراوه‌یی"کوردۆ"وه به‌ره‌و شاره‌که‌ی قازی گه‌ڕایه‌وه.
هه‌رودوولا واته "په‌ژاک" و "یشک" وێنه‌ی شوانه قادریان بڵاوکردۆته‌وه‌و ئه‌و وێنانه‌ی که له‌ته‌رمی شوانه گیراون له هه‌ردوولادا هه‌ر یه‌کن و به یه‌ک کامێراگیراون. ئێستا شوانه قادری وه‌ک که‌سێکی وڵاتپارێزو چالاک له شاری مهاباد بۆته چه‌قڵی چاوی هێزه‌کانی ڕژیم و ڕژیمیش که‌وتۆته پیلانگێڕان لێی و به‌و جۆره نامرۆڤانه گیانیان لێساندوهو خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری مهابادیش لێی به‌خاوه‌ن ده‌رکه‌وتوون و ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه به‌رده‌وام له شاری مهاباد خۆپیشاندان و دربڕینی ڕک و بێزاری له ڕژیم درێژه‌ی هه‌یه‌و ئاڵای کوردستانیش وه‌ک هه‌میشه هێماو نیشانه‌ی خۆپیشاندانه‌کان بوه.
له دۆخێکی وادا ڕه‌نگه هه‌موو حزبه‌کان حه‌زبکه‌ن که که‌سێکی وه‌ک شوانه، وه‌ک ئه‌ندامی خۆیان به خه‌ڵکی بناسێنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌مڕۆکه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌دان و هه‌زاران لاوی وه‌ک شوانه‌ی وه‌ڵاتپارێز ئازایانه بوونه ڕێکخه‌رو پێشڕه‌وی چالاکیه جه‌ماوه‌رییه‌کانی خه‌ڵک و زۆربه‌شیان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزی هانی داون و له‌به‌رامبه‌ر زۆر‌و پاڵه‌په‌ستۆی ڕژیمدا ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. شوانه کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزێکی چالاک بوه‌و ده‌کرێ بێژین جیاوازی له نێو هێزه سیاسیه‌کاندا نه‌کردوه‌و ئه‌وه ئه‌وان بوون که ویستویانه شوانه ئه‌ندامیان بێت. هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بینین شوانه له یه‌ک کاتدا دوو ڕێکخراوی سیاسی به ئه‌ندامی خۆیانی ده‌قه‌بڵێنن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێویسته پاراستنی گیانی یه‌کگرتوویی و وڵاتپارێزی لاوان و ڕۆڵه‌کانی گهلهکمانو هه‌وڵدانه بۆ ڕێگه نه‌دان به درز تێکهوتنیان. ئه‌مڕۆکه ئه‌وان ئازایانه دێنه سه‌ر شه‌قام و کۆڵانه‌کان و به‌گژ ڕژیمی دڕنده‌ی داگیرکه‌ردا دێنه‌وه و ڕژیمیان توشی ترس و دڵه‌خورپه کردوه. زۆر گرنگ نیه فڵانه‌که‌س سه‌ر به‌کێ بوه‌و ئه‌ندامی چ حزبێک بوه. ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌وڵدان بۆ ڕێکخستن و پشتگیری ئه‌و تێکۆشه‌رو وڵاتپارێزانه و ڕێنوێنی کردنیانه که له‌وپه‌ڕی وریاییدا چالاکی ئه‌نجام بده‌ن. به‌داخه‌وه پێشتریش ئه‌وه باو بوه که هه‌ندێک حزب بۆ ناو ده‌رکردن و خۆ ڕانان، تێکۆشه‌ره‌کانیان به بێ ئاماده‌کردنی ڕێوشوێنی ئاسایشی و ... ڕادهسپارت بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی له شوێنی وا که مه‌ترسی له تهڵهکهوتن زیاتر له سه‌دا په‌نجا بوه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و گیرانی گه‌لێک له تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مان.
تێبینی: کاتژمێرێک پێش ئێستا دۆستێک به ته‌له‌فوون پێوه‌ندیی پێوه‌کردم و پێی گوتم که له ناوخه‌ڵکدا وا باوه که ماوه‌یه‌ک له‌وه‌و پێش شوانه چۆته لای یه‌کێک له حزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و داوای لێکردوون که ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵ بنێرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چالاکی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕێکخراوه پێمل نه‌بووه و شوانه بۆخۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له گه‌نجه‌کان بۆخۆیان سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیان به‌چالاکی کردوه. هه‌ر ئه‌وه‌شه که سه‌ره‌نجام له‌و شوێنه‌دا ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی ڕژیم و گیانی به‌خت ده‌کات. پێویسته بڵێم ئه‌و حزبه هیچکام له‌و دو حزبه نیه که له‌سه‌ره‌وه ناویان هێنراوه.

وێنه‌ی شوانه له سایتی ڕۆژهه‌ڵات وه‌رگیراوه*
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home