كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Tuesday, July 19, 2005


کوردینه‌ ....فریای شۆڕشی به‌ردی شاری مه‌هاباد بکه‌ون

کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانسه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانپه‌رله‌مانی کوردستانلایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ جه‌ماوه‌ری و ڕۆشنبیرییه‌کان .ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ
خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ چه‌ندین ڕۆژه‌ خه‌ڵکی شاری مهاباد ڕاپه‌ڕیوون دژ به‌ کۆماری ئیسلامی ئێران ، شار سیمای شۆڕشی به‌خۆوه‌ گرتووه‌ ، تا ئێستا 2 شه‌هید هه‌یه‌ و سه‌دان که‌سیش زیندانی کراوه‌ ، مانگرتنی گشتی به‌رده‌وامه‌ ، تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18-7 ڕاپه‌ڕین له‌ شاری مهاباد درێژه‌ی هه‌یه‌ ، شه‌وانه‌ ته‌جاوز به‌ ئافره‌تانی کورد ده‌کرێت له‌ لایه‌ن پاسداره‌کانه‌وه‌ ، که‌ له‌ ناوچه‌کانی دیه‌کی ئێرانه‌وه‌ هێنراون بۆ شار . شار و ده‌وروبه‌ری سیمای حکومه‌تی نیزامی به‌خۆوه‌ گرتووه‌ ، شۆڕشی به‌رد له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ له‌شاری مهاباد ده‌ستی پێ کردووه‌ . ئه‌م ڕژێمه‌ کۆنه‌په‌رسته‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو کاتێک زیاتر له‌ئاستی جیهانی به‌تاق که‌وتۆته‌وه‌ و بێ پشت و په‌نایه‌ ، ئێستا بۆ درێژه‌ دان به‌ ته‌مه‌نی خۆی که‌وتۆته‌ سه‌رکوتی خه‌ڵکی شاری مهاباد . بێده‌نگی ئێمه‌ ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاواڵه‌ ده‌کات له‌ سه‌رکووتی ئه‌و خه‌ڵکه‌ تێکۆشه‌ره‌. بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین :
- له‌ هه‌رشوێنێک هه‌ن کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ی هاوپشتی له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری قاره‌مانی مهاباد پێک بهێنن .-خۆپیشاندان بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێک بخه‌ن و ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بسوتێنن .
-ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ له‌ وڵاتانی جیهان له‌م سه‌رکووته‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ .
- پێویسته‌ هێزه‌ سیاسییه‌ کوردستانییه‌کان فریای ئه‌و خه‌ڵکه‌ بکه‌ون ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ هه‌ردوو پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یی کوردستانی باشوور کۆتایی به‌ زیندانی کردنی پارته‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات بهێنن ده‌ستیان ئاواڵه‌ بکه‌ن له‌وه‌ی فریای ڕۆڵه‌کانی مهاباد بکه‌ون .
- پێویسته‌ جه‌ماوه‌ری کوردستانیش فریای خه‌ڵکی شاری مهاباد بکه‌ون ، هه‌موو کات ئه‌وان پشت و په‌نای کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بوونه‌، ئه‌مڕۆ چاوییان له‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی ئێوه‌یه‌ .-سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سوێندییان به‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان خوارد ، ده‌بێت ئێستا به‌رامبه‌ر به‌ کوشت و بڕ و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی مهاباد هه‌ڵوێست وه‌ربگرن .
- ناوه‌ندێکی یه‌کگرتووی هه‌واڵ پێک بهێنن و هه‌واڵه‌کانی شار به‌ زمانه‌ جیاجیاکان بڵاوبکه‌نه‌وه‌ .

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد-چاک
(کۆمیته‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان) 18-7-‏2005‏‏
http://www.chak.info/chak_org@yahoo.com

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home