له‌جیاتی که‌ڵکی نابه‌جێ کۆده‌نگی و یه‌کڕیزی
له‌جیاتی که‌ڵکی نابه‌جێ کۆده‌نگی و یه‌کڕیزی
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌واڵی کوشتنی شوانه قادری له‌مهاباد له لایه‌ن هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی و شێوه‌ی گیان لێستاندنهکهی له لایه‌ن ڕاگهیهنهگشتیهکانی سهربهخۆو ناسه‌ربه‌خۆی کوردییه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رین بڵاو بوه‌وه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌داخه‌وه هێندێک هێزی سیاسی و له ناویشیاندا یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕان به تایبه‌تی هه‌وڵیدا شوانه قادری وه‌ک که‌سێکی سه‌ر به‌وان و په‌روه‌رده‌کراوی ئه‌وان به‌خه‌ڵکی بناسێنن. له‌و لایتریشهوه هه‌ندێک سایتی نوچهگهیهن (په‌یامنێر،.. )و ڕۆژنامه‌ی باشوری کوردستان(ئاسۆ،... ) لاسایی ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یان کرده‌وه و ئه‌ویان به ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی شۆڕشگێران ناساند. من له بابه‌تێکدا به‌ناوی"شوانه وڵاتپارێزێکی تێکۆشه‌ر یان ئه‌ندامی هێزێکی سیاسی" وێڕای هێنانه‌وه‌ی به‌شێک له ڕاگه‌یاندنی په‌ژاک و یشک له‌و بابه‌ته‌دا باسی ئه‌وه‌م کردوه که:" هه‌رودوولا واته "په‌ژاک" و "یشک" وێنه‌ی شوانه قادریان بڵاوکردۆته‌وه‌و ئه‌و وێنانه‌ی که له‌ته‌رمی شوانه گیراون له هه‌ردوولادا هه‌ر یه‌کن و به یه‌ک کامێراگیراون. ئێستا شوانه قادری وه‌ک که‌سێکی وڵاتپارێزو چالاک له شاری مهاباد بۆته چه‌قڵی چاوی هێزه‌کانی ڕژیم و ڕژیمیش که‌وتۆته پیلانگێڕان لێی و به‌و جۆره نامرۆڤانه گیانیان لێساندوهو خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری مهابادیش لێی به‌خاوه‌ن ده‌رکه‌وتوون و ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه به‌رده‌وام له شاری مهاباد خۆپیشاندان و دربڕینی ڕک و بێزاری له ڕژیم درێژه‌ی هه‌یه‌و ئاڵای کوردستانیش وه‌ک هه‌میشه هێماو نیشانه‌ی خۆپیشاندانه‌کان بوه.

له دۆخێکی وادا ڕه‌نگه هه‌موو حزبه‌کان حه‌زبکه‌ن که که‌سێکی وه‌ک شوانه، وه‌ک ئه‌ندامی خۆیان به خه‌ڵکی بناسێنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌مڕۆکه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌دان و هه‌زاران لاوی وه‌ک شوانه‌ی وه‌ڵاتپارێز ئازایانه بوونه ڕێکخه‌رو پێشڕه‌وی چالاکیه جه‌ماوه‌رییه‌کانی خه‌ڵک و زۆربه‌شیان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزی هانی داون و له‌به‌رامبه‌ر زۆر‌و پاڵه‌په‌ستۆی ڕژیمدا ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. شوانه کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزێکی چالاک بوه‌و ده‌کرێ بێژین جیاوازی له نێو هێزه سیاسیه‌کاندا نه‌کردوه‌و ئه‌وه ئه‌وان بوون که ویستویانه شوانه ئه‌ندامیان بێت. هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بینین شوانه له یه‌ک کاتدا دوو ڕێکخراوی سیاسی به ئه‌ندامی خۆیانی ده‌قه‌بڵێنن".
ئه‌مڕۆ له سایتی بروسکه‌و ڕۆژهه‌ڵاتدا ڕۆنکردنهوهیهک به‌ناوی هه‌واڵان و هاوسه‌نگه‌رانی شوانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه و تیایدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌کردۆته‌وه که شوانه" کاکه شوانه‌ی قاره‌مان ئه‌ولاوه ئازاونه به‌زه بوو، که به هیچ شێوه‌یه‌ک زۆرداری و سه‌ره رۆیی قه‌بوول نه‌ده‌کرد . ئه‌و له هه‌موو خۆپێشاندان و راپه‌رینه‌کانی شاردا، پێشه‌نگ بوو. دڵی بۆ هه‌موو لهخۆبردووییو فیداکاریه‌ک وه‌ک بڵێسه‌ی ئاگر گه‌رم داده‌هات. کاکه شوانه دڵیبۆ لای هه‌موو رێکخراوه‌کانی کوردستانی ده‌خرۆشا، به‌ڵام ئه‌وسه‌ر به‌هیچ رێکخراویکی نه‌بوو که له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کانی کوردستانن. ئێمه کۆمه‌ڵێکی زۆر له هه‌وڵان و هاوسه‌نگه‌رانی کاکه شوانه، ئه‌و هه‌واڵه زۆر به‌توندی پاشگه‌ز دهکهیینهوه که رێکخراوێک به نێوی یه‌کیه‌تی شۆرشگێره‌کان کوتویانه: که گۆیا شوانه‌ی قاره‌مان ئه‌ندامی ئه‌وان بۆوه. له داهاتویه‌کی نیزیک دا، هه‌وڵ ده‌ده‌یین که راستیه‌کان به پێی توانا‌مان بۆهه‌مو لایه‌نێک بڵاوبکهیینهوه".
ئه‌مڕۆ که شوانه گیانی سپاردوه‌و له پێناوی ئامانجه‌کانی و به‌ده‌ستی دڕی دڕنده‌کانی ڕژیمی داگیرکه‌ری ژیانی لێ سه‌ندراوه، ڕه‌وا نیه که بازرگانی به ئازایه‌تی و تێکۆشانی ئه‌وه‌وه بکرێ. هه‌روه‌ک له بابه‌ته‌ی پێشتردا نوسیومه جارێکی دیکه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه ده‌که‌مه‌وه که:"ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێویسته پاراستنی گیانی یه‌کگرتوویی و وڵاتپارێزی لاوان و ڕۆڵه‌کانی گهلهکمانو هه‌وڵدانه بۆ ڕێگه نه‌دان به درز تێکهوتنیان. ئه‌مڕۆکه ئه‌وان ئازایانه دێنه سه‌ر شه‌قام و کۆڵانه‌کان و به‌گژ ڕژیمی دڕنده‌ی داگیرکه‌ردا دێنه‌وه و ڕژیمیان توشی ترس و دڵه‌خورپه کردوه. زۆر گرنگ نیه فڵانه‌که‌س سه‌ر به‌کێ بوه‌و ئه‌ندامی چ حزبێک بوه. ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌وڵدان بۆ ڕێکخستن و پشتگیری ئه‌و تێکۆشه‌رو وڵاتپارێزانه و ڕێنوێنی کردنیانه که له‌وپه‌ڕی وریاییدا چالاکی ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌م کرده‌وه‌ی ئه‌و ڕێکخراوانه له ڕاستیدا له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌م مه‌ترسیدارو هه‌میش ناڕه‌وایه. هه‌موو خه‌ڵک ئه‌و لاوه به کوڕێکی ئازا‌و له خۆبوردوو ده‌ناسێنن و که‌سێک بوه نه‌خشی له چێ‌کردنی خۆنیشاندان و بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیدا هه‌بوه له به‌ر ئه‌وه‌ش بۆته چه‌قڵی چاوی دوژمن و له‌هه‌وڵی له‌ناوبردنی دابوون. ئێستا که نه‌ک ڕێکخراوێک به‌ڵکوو دوان و له‌وانه‌یه له داهاتوودا زیاتریش ببێت که شوانه به ئه‌ندامی خۆیان ده‌ناسێنن پێان خۆش بێت یان نا ڕه‌وایه‌تیه‌ک ده‌ده‌نه کاره‌که‌ی ڕژیم و ڕێگه‌ش بۆ هێزه دژی گه‌لیه‌کانی ڕژیم ئاواڵه ده‌کات که به دوای ده‌وروبه‌ره‌کانی شوانه‌دا بگه‌ڕێن و ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه له‌به‌ین به‌رن. که‌ڵکی بێجێ وه‌رگرتن له له‌و ڕوداوو که‌سانه که به دڵێکی ساف و به گیانێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سنگی خۆیان ده‌که‌نه قه‌ڵخان و جه‌سته‌یان به شێوه‌ی شوانه شهڵاکی خوێن ده‌کرێ، نه‌ک هه‌ر ڕه‌وا نیه به‌ڵکوو تاوانیشه. ئه‌و هێزو ڕێکخراوانه له‌جیاتی خۆ ڕانان به ئه‌ندامه‌تی ئه‌و تێکۆشه‌ره نه‌ته‌وه‌ییانه که ته‌نیا مڵکی نه‌ته‌وه‌که‌یانن، هه‌وڵی یه‌کگرتن و یه‌کده‌نگی له نێوان یه‌کدیدا بده‌ن و هاوکاری خۆیان په‌ره پێبده‌ن و ساباتێک چێ بکه‌ن که هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک شوانه پاش گیانبه‌ختکردنیان شه‌ڕ له‌سه‌ر ناوه‌که‌یان ده‌کرێ، بێنه بن سێبه‌ره‌که‌ی.
وه‌ک ئه‌و ده‌سته له "هه‌ڤاڵان و هاوسه‌نگه‌رانی شوانه" نوسیویانه له داهاتوودا شتی دیکه‌ش له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
له کۆتاییدا ده‌یڵێمه‌وه گه‌ر به‌ڕاستیش شوانه ئه‌ندامی یه‌کێک له‌و ڕێکخراوانه بوو بێت له دۆخی ئێستادا ڕه‌وانیه به‌و شێوه‌یه که‌ڵکی لێوه‌رگیرێ و به‌ڵکوو پێویسته ئه‌و تاوانه‌ی که ڕژیم ئه‌نجامی داوه زه‌ق بکرێته‌وه‌و ببێته هۆکارێکی کاریگه‌ر بۆ خۆ ڕێکخستن و جۆشدانی جه‌ماوه و کۆده‌نگی و یه‌کڕیزی گه‌له‌که‌مان و هێزه سیاسیه‌کانی و ناساندنی تاوانه‌کانی ڕژیم.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home