ئه‌ده‌لاید- یادی 16 ساڵه‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو
ئه‌ده‌لاید- یادی 16 ساڵه‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو به ده‌ستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی
دوێنی ڕۆژی هه‌ڤده‌ی جولای 2005 زایینی، به‌رامبه‌ر به 26ی پووشپه‌ڕی 2705ی کوردی له هۆڵی ئێم ئاڕ سی(ده‌زگای یارمه‌تی مشهختان) دا که ده‌که‌وێته ناوه‌ندی شاری ئهدهڵایدی باشوری ئوسترالیا، کومیته‌ی حزبی دیموکراتی کوردستان له‌م شاره، ڕێوڕه‌سمێکی به‌بۆنه‌ی یادی 16 ساڵه‌ی تیرۆری دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو، سکرتێری پێشوی ئه‌و حزبه به‌ده‌ستی تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی پێک هێنا. له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا که به داگیرساندنی مۆم له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لاوی به‌شداره‌وه و سرودی ئه‌ی ره‌قیب و خوله‌کێک ڕێزگرتن بۆ گیانی گیانبه‌ختکردوانی ڕێی ئازدی ده‌ستی پێ‌کرد. په‌یامی کومیته‌ی حزب خوێندرایه‌وه و چه‌ند که‌سیش وته‌یان هه‌بوو. له ناویاندا کیژێک چه‌ند وته‌ی دوکتور قاسملووی خۆێنده‌وه. ڕێوڕه‌سمه‌که به نیشاندانی فیلمێک له وێنه‌کانی دوکتور قاسملوو کۆتایی هات.
چه‌ند ورده په‌یڤێک له‌سه‌ر ڕێوڕه‌سمه‌که
ڕێوڕه‌سمه‌که بڕیاربوو که کاتژمێر یهكوو نیو ده‌ست پێ‌بکات دوو نیوو ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌شداربووان زۆربه‌یان ئه‌ندامی حزبی دیموکرات بوون جگه له من و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌و سێ که‌سیش له کوردانی باشوور به‌شدار بوون. وادیار بوو به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به ته‌له‌فوون خه‌ڵکیان ئاگادارکردبوهوهو له هه‌موو که‌سیان نهگێڕابوهوه. یه‌کێک له‌وانه‌ی که تهلهفوونی بۆ کرابوو لێم پرسی بۆ نه‌هاتی؟ ئه‌ویش گوتی نازانم جیاوازی من و فڵانه‌که‌س چیه له‌منیان گێراوه‌ته‌وه که‌چی له‌ویان نه‌گێراوه‌ته‌وه!. یه‌کێکی دیکه که تهلهفوونی بۆ نه‌کرابوو گوتی: ئه‌وانیش وه‌ک ئاهه‌نگ گێڕانی سی ساڵه‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانیان کرد که تێکێتی خۆڕاییان بۆ هه‌ندێکان نارد و خه‌ڵکی دیکه‌شیان به پاره(نه‌فه‌ری به 30 دۆلار) کرده ژوره‌وه، نازانم ئه‌م جیاوازی دانانه له‌پای چیه؟

ڕێوڕه‌سمه که شل و شه‌وێکی پێوه دیار بوو به‌تایبه‌ت له ڕووی تکنیکیهوه. وه‌ک له‌کۆڵ خۆکردنهوهیهک ده‌چوو، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌که له به‌ینی په‌یام و ووتهکاندا چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی دوباره‌کراوه‌ی ده‌گوته‌وه‌و بۆ وێنه هۆنراوه‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌سی (شه‌هید نه‌مره وه‌کوو شاخ وکوو .....) کرده چه‌ند به‌ش و له به‌ینی ووته‌و په‌یامه‌کاندا ده‌یخوێنده‌وه. به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی که بۆخۆی ئه‌ندامی حزبیشه (وه‌ک خۆی گوتی)داوای لێکرابوو به ناوی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی باشوری ئوسترالیاوه په‌یامی هه‌بێ، به‌ڵام به‌پێویستی نه‌زانی و بیره‌وه‌ری خۆی گێڕایه‌وه. چه‌ند که‌سێک که له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا فێر بوون په‌یامان ده‌خوێننه‌وه، له‌وێش وته‌یان هه‌بوو. یه‌کێک له‌وان که بیره‌وه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ دوکتور ده‌گێڕایه‌وه، ئاوا ده‌ستی به قسان کرد: به‌سڵاو له حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕێبه‌رو ڕێکخه‌ری جوڵانه‌وه‌ی کورد!!؟ ئه‌وجا ده‌ستی پێ‌کرد. وه‌ک هه‌میشه خۆشی نه‌یده‌زانی چۆن کۆتایی به بیره‌وه‌رییه‌که‌ی بێنێ!. له ئاهه‌نگی دووی ڕێبه‌ندانیشدا ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ختی ئاماده‌بووانی بهخۆیهوهوه خه‌ریک کرد و هه‌رخۆشی ده‌یزانی ده‌ڵێ چی و گه‌لێک له‌به‌شداران له‌کاتی وته به‌نرخ و درێژه‌کانیدا! له هۆڵه‌که چوونه ده‌ره‌وه. له ناو په‌یامه‌کاندا په‌یامێک خوێندرایه‌وه به‌ناوی"با یادی دوکتور قاسملوو له ڕێبازیدا زیندوو ڕاگرین" که‌ڵکی گوێگرتنی هه‌بوو.
له په‌یامی کۆمیته‌ی حزبدا که هاته سه‌ر باسی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد گوتی: "مه‌حموودی ئه‌حمه‌د نژاد سه‌رکۆماری ئێستای ئێران". ئه‌وه له‌کاتێکدایه هێشتا خاته‌می هه‌ر سه‌رۆک کۆماره‌و مانگی داهاتوو ئه‌و ڕه‌زا قورس و کوژه‌ره ده‌بێته سه‌رۆک کۆمار.
وه‌ک گوتمان پاش داگیرسانی مۆمه‌کان سرودی "ئه‌ی ره‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان" ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام پێش ده‌ستپێکردنی سروده‌که، ئه‌حمه‌دی شێربه‌گی گوتی ئێراااااااا دهنگیییییییی کوردستانییییی ئێرانه!!(له به‌ر خۆمه‌وه گوتم ده‌ک به‌خێربێنه‌وه). من نهم زانی ئه‌مه چ پێوه‌ندیی به ڕێوڕه‌سمی یادکردنه‌وه‌ی دوکتور قاسملوویه‌ک که ئێستا ته‌نێ هی حزبی دیموکرات نیه و کورد هه‌مووی به سه‌رکرده‌یه‌کی تێکۆشه‌ری گیانبه‌ختکردووی خۆی ده‌زانێ، هه‌یه، ئه‌ویش له ئوسترالیا و له کاتێکدا وشه‌ی لێکێنراوی کوردستان به ئێرانه‌وه باوی نه‌ماوه. ڕه‌نگه ئه‌ویش هه‌ڵه‌یه‌کی تکنیکی بێت.
هیوادارم ده‌ربڕینی ئه‌م تێبینیانه به"گوناح" نه‌نوسرێ.
به‌شێک له کورته پێڤێک که له ڕادیۆی کوردی باشوری ئوسترالیا به‌م بۆنه‌وه خوێندرایه‌وه:
دوکتور قاسملوو، تێکۆشه‌رێکی ناسراو، سیاسیه‌کی لێهاتوو، زمان‌زان و شاره‌زایه‌کی لێزان له کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی دا بوو. ته‌مه‌نی سیاسی، کاروتێکۆشانی دوکتورقاسملوو نوسین و گوته‌کانی گه‌لێک وانه‌یان تێدایه که پێویسته سیاسیه‌کانی ئه‌مڕۆ، ڕوناکبیرانی گه‌له‌که‌مان لێیفێربن و که‌ڵکی لێوه‌رگرن. ئه‌مڕۆ پاش شانزده ساڵ تێرۆری دوکتور قاسملوو به ده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان، بۆشایی نه‌بوونی که‌سێکی وه‌ک دوکتور قاسملوو له ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له حزبی قاسملوودا به زه‌قی دیاره. له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا و پاش شانزه ساڵ وێڕای یادکردنه‌وه له‌و تێکۆشه‌ره زانا‌و لێهاتوه‌ی گه‌له‌که‌مان، سڵاوی ئهمگهداری بۆ ده‌نێرین و هیوای ئه‌وه ده‌رده‌بڕین که زۆری پێنه‌چێ که ئامانجه ڕاسته‌قینه‌کانی قاسملوو که خۆی له ئاشتی و ئازادی کوردستان ده‌بینیه‌وه بێته دی و ڕژیمی داگیرکه‌ری کۆماری تیرۆر‌و تۆقاندن بخرێته زبڵدانی مێژوه‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌کاتێکدا یادی قاسملوو ده‌که‌ینه‌وه که به‌شێکی کوردستان ئازاده‌و بزوتنه‌وه‌ی کوردستان گه‌لێک قۆناخی ئاسته‌می بڕیوه‌و ئاسۆی وه‌ده‌ستهێنانی هیواکانی گشت گیانبه‌ختکردوانی کوردستان له به‌دیهاتن نزیک ده‌بنه‌وه‌و له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و ده‌ستانه‌ی که جه‌سته‌ی قاسملوو هاوڕێکانی شه‌ڵاڵی خوێن کرد ئه‌مڕۆ ئاشکرا بوون و ڕۆژانه له‌جیهاندا زیاتر ده‌خرێنه ڕوو و له لایه‌ن دۆستانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه خه‌ریکه ڕسوا ده‌کرێن. ده‌با هه‌موومان له یادی قاسملوو گشت تێکۆشه‌رانی گیانبه‌ختکردوی نه‌ته‌وه‌که‌مان زیاتر گیانی یه‌کڕیزیی و یه‌کده‌نگی به‌هێز بکه‌ین و پێکه‌وه له پێناوی گه‌یشتن به ئامانجه وه‌دی نه‌هاتوه‌کانی گه‌له‌که‌مان هه‌نگاوی بوێرانه هه‌ڵێنینه‌وه.
تێبینی: وێنه‌که له سایتی گیاره‌نگ وه‌رگیراوه
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home