چه‌ند ڕوون کرده‌نه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر چه‌واشه‌کارییه‌کانی له مه‌ڕ شــه‌هید شوانه
سایتی ڕۆژهه‌ڵات
1. خه‌لیل غه‌زه‌ڵی، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست: هاونیشتمانانی به‌رێز، چه‌ندرۆ پێش په‌یامێک گه‌یشته هه‌ڵوێست که به ناوی برای رۆڵه‌ی گیان‌به‌خت کردووی گه‌ل شوانه(که‌مالی ئه‌سفه‌ره‌م)ه‌وه ئیمزا کرابوو. له‌و نامه‌دا ئیدیعاکرابوو که شوانه ئه‌ندامی یه‌کێتی شۆڕشگێرانه . ئێمه له ڕاستیی نامه‌که گومان مان هه‌بوو. بۆیه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هاوکارانی خۆمان له مه‌هاباد پێوه‌ندیمان گرت و وێڕای ئه‌وه ده‌قی نامه‌که‌مان بۆ نارد خوازیاری روون کردنه‌وه‌ی ڕاستی و دروستیی ئه‌و نامه‌یه بوین. به‌داخه‌وه له‌و کاته‌دا ،حکوومه‌ت به‌ڕاگه‌یاندنی حکوومه‌ت نیزامی خه‌ریکی ره‌ش بگیری بوو و ئه‌و که‌سه‌ی که ئێمه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گرتبوو، له جێگۆڕکێ و خۆحه‌شارداندا بوو و ده‌ستی به هیچ وه‌سیله‌یه‌کی پێوه‌ندی نه‌ده‌گه‌یشت .هه‌ر ئه‌و رۆژه نامه‌که له چه‌ند سایتدا بڵاو کرایه‌وه. ....
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست هه‌ر له‌و کاته‌دا, وتارێکیشی به‌ده‌ست گه‌یشتبوو که پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نامه یه ئیدیعا کرابوو که شووانه ئه‌ندامی هیچ لایه‌ک نه‌بووه و هه‌روه‌ها باسی چۆنییه‌تی کوژرانی شوانه به‌ده‌ستی هیزه‌کانی حکوومه‌ت و ته‌نانه‌ت ناوی یه‌کێک له قاتڵه‌کانیشی تێدا هاتبوو. بۆیه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پێشتر چه‌ندین نووسراوه و بابه‌تی وامان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو و هیچمان بڵاو نه‌کردبووه‌وه، هاتینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه هه‌ردوو کیان به پێشه‌کییه‌کی کورته‌وه بڵاو که‌ینه‌وه ( دوو بابه‌تی دژ به‌یه‌ک له‌سه‌ر شووانه). له‌و پێشه‌کییه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی دژی که‌لک وه‌رگرتن له ناوی گیان‌به‌خت‌کردووی رێگه‌ی ئازادی بۆ ته‌بلیغی سیاسی و حیزبی هه‌ڵوێستمان گرت، ئه‌وڕه‌فتارانه‌مان مه‌حکووم کرد . هه‌ر له‌و پێشه‌کییه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی لاوه‌کی باسی ئه‌وه‌شمان کرد که ره‌نگه ئه‌م نامه‌یه ساخته بێت و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شووانه‌وه له ره‌دی ئیدیعاکانیدا ئاگاداری بڵاو بکرێته‌وه. دوو رۆژ پاش بڵاو کردنی ئه‌و وتار و نامه‌یه، له‌لایه‌ن کاک ئه‌بووبه‌کری ئه‌سفه‌ره‌م په‌یامێکمان به‌ده‌ست گه‌یشت که هه‌روه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا له ره‌دی ئیدیعاکانی ئه‌و نامه‌یه‌دا بوو و داوای له ئێمه کردبوو که بۆی بڵاو که‌ینه‌وه . ئێمه‌ش وه‌ک "ماران‌گه‌ز" بۆ دڵنیایی له‌گه‌ڵ مه‌هاباد پێوه‌ندیمان گرت. به‌خته‌وه‌رانه ئه‌مجاره توانیمان زۆر زوو ڕاستیی نامه‌که‌ی کاک ئه‌بووبه‌کرمان بۆ ده‌رکه‌وێ و بۆ دڵنیایی هه‌موو لایه‌نه‌کان، داوای ژماره ته‌له‌فون و وێنه‌کیشمان کرد و ڕاشـمان گه‌یاند گه‌ر ده‌کرێت ژماره ته‌له‌فونه‌که‌ی له‌گه‌ڵ په‌یامه‌که‌ی بخات . کاک ئه‌بوو به‌کریش وێڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌وکاره‌ی کرد ،وێنه‌کی خۆی و فوتوکوپی شناسنامه‌که‌ی بۆ ناردین .
ئێمه وێڕای سپاس و پێ زانین بۆ ئه‌ر‌که‌کانی کاک ئه‌بوو به‌کر و هه‌روه‌ها سپاسی فراوان بۆ به‌ڕێز "ج .س" له مه‌هاباد، ئه‌وه ده‌قی په‌یامه‌که‌ی کاک ئه‌بوو به‌کر بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. هه‌ر لێره‌شدا ئیشاره به یه‌ک خاڵ به پێویست ده‌زانین . ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌و شێوه‌ره‌فتاره‌ی ئه‌و که‌س یا لایه‌نه‌ی که‌ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ناوی کاک ئه‌بووبه‌کره‌وه بۆ سایته کوردیه‌کان ناردووه ، به ره‌وشتێکی نزم ده‌زانین و به‌داخه‌وه شێوه‌کاری وا ته‌نیا له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی دوژمنانی بزووتنه‌وه ره‌واکه‌مان ده‌وه‌شێته‌وه . بێگومان ئه‌گه‌ر که‌س یا لایه‌نێت له سه‌ر خه‌بات و تێکۆشان جیدی بێت و باوه‌ڕی به تێکۆشانی خۆی و پشتیوانیی جه‌ماوه‌ر بێت، قه‌ت روو له ره‌وشت و کرداری ئه‌وه‌نده نزم و غه‌یر مه‌سئوولانه ناکات. بێگومان ئێمه ئادره‌سی ئه‌و که‌س یا لایه‌نه‌مان لایه و سه‌رچاوه‌که‌شی ده‌بینینه‌وه و ئه‌گه‌ر پێویست بێت به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ده‌ناسێنین .تا جارێکی دیکه له ئیعتمادی سایته‌کان و که‌ش وهه‌وای شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی ناو به‌ره‌ی تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مان که‌ڵکی خراپ وه‌رنه‌گرن .
به‌رێوه‌به‌ریی هه‌ڵوێست
2. نامه‌ی برای شه‌هید شوانه بۆ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
· بۆ به‌ڕێز به‌ریوه‌به‌رانی سایتی هه‌ڵوێست، له‌گه‌ل سڵاو و رێز
له‌هێندێک سایت وله‌وانه سایتی ئيوه‌دا نامه‌یه‌ک به‌ناوی منه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه که تێدا ئیدیعا کراوه شه‌هید شوانه( که‌ماڵی ئه‌سفه‌ره‌م) ی برای من ئه‌ندامی یه‌کێتی شۆڕشگێران بووه و ئه‌وه‌ی که پێشتر راگه‌یه‌ندراوه ئه‌و شه‌هیده ئه‌ندامی هیچ هێزێکی سیاسی نه‌بووه وه‌درۆ خراوه‌ته‌وه . من به بێ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه هیچ تاوان و به‌رپرسایه‌تییه‌ک وه‌ئه‌ستۆی ئێوه بخه‌م، له‌رێگه‌ی ئه‌م نامه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نم که ئه‌و نامه‌یه‌م نه‌نووسیوه و ئه‌وه‌ی که پێشتر چ خۆم و چ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌مان ڕایانگه‌یاندووه ڕاست بووه . واتا شووانه گیانی ته‌نیا له‌رێگه‌ی ئازادی کوردستان و به‌خته‌وه‌ریی گه‌له به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌یدا به‌خت کرد .
بنه‌ماڵه‌ی ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێز‌و ئیحتڕامی بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی مه‌یدانی خه‌باتی گه‌لی کورد هه‌یه ، هه‌رله‌وکاته‌شدا به‌ناره‌وا و ناعادیلانه ده‌زانێ هێزێکی سیاسی شوانه به ئه‌ندام یا لایه‌نگری خۆی بناسێنێ . گه‌رچی ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌هیده ئه‌ندام یا لایه‌نگری هێزێکی سیاسیش بوایه به شانازیه‌وه باسمان ده‌کرد. به‌ڵام هه‌قێقه‌ت ئه‌وه‌یه که تا کاتی له‌خێندا شه‌ڵاڵ کردنی به ده‌ستی ناپاکی هێزه‌کانی تاریکی و دوژمنانی مرۆڤایه‌تیی، که‌ماڵ ئه‌ندامی هیچ هێزێکی سیاسی نه‌بوو.
هه‌ر لێره‌شدا پێم‌خۆشه ڕابگه‌یه‌نم که ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌و کاره نا ره‌وا و دوور له ئه‌خلاقه‌وه هه‌ڵساون و به ناوی منه‌وه نامه‌یان بۆ چه‌ند سایتی کوردی ناره‌دووه ، به‌پێی ئه‌خلاق و یاسا تاوانبارن .
داوا له یه‌کێتی شۆڕشگێڕان ده‌که‌م به ڕاگه‌یه‌ندراوێک وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌و شارلاتانیزمه به‌رپرسایه‌تیی خۆی له‌ئاست بنه‌ماڵه‌ی داخداری شوانه و گه‌لی کورددا نیشان بدات .
له کۆتاییدا تکایه گه‌ر ده‌کرێ ، وه‌ک مافی به‌رگری له ڕاستیی و وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و ناهه‌قییه ، ئه‌م روونکردنه‌وه‌ی له سه‌ر سایته‌که‌تان دانێن . بۆ دڵنیایی ئێوه‌ی به‌رێز و هه‌رکه‌سێکی دیکه که پێی‌خۆشه ڕاستییه‌کان بزانێ ، ئه‌مه ژماره ته‌له‌فوونی منه : 0098 – 442 – 222 06 97 و ده‌توانن پێوه‌ندیم ده‌گه‌ڵ بکرن .
به سپاسه‌وه
ئه‌بووبه‌کری ئه‌سفه‌ره‌م برای شه‌هید شوانه( که‌ماڵی ئه‌سفه‌ره‌م)
وێنه بۆ :
یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕانی کوردستان
حیزبه کوردستانییه‌کان
ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان
ڕوونکردنه‌وه‌ی برای شه‌هید شوانه قادری
به‌ڕیزان به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات، وێڕای ســڵاو
به ڕاستی کاتێک له سه‌ر یه‌کێک له سایته کوردییه‌کان نامه‌یه‌کم بینی به ناوی من نووسراوه و تێی دا هاتووه که براکه‌ی من ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕان بووه ، سه‌رم سووڕ ما . له نامه‌که دا په‌یامی ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سفه‌ره‌م بۆ ئه‌وه‌ی که شوانه وه‌ک ئه‌ندامی هیچ پارت و ده‌سته و ڕێکخراوێک نییه و له ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، له زمان خۆمه‌وه ئینکار کراوه‌ته‌وه، واتا ده‌بێ من گووتبێتم که براکه‌م ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕانه!
من جارێکی دیکه‌ش لێره دا و له ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ڕاده‌گه‌یه‌نم که هیچ که‌س مافی نییه شوانه به ئه‌ندامی پارتێک ناو ببات و جارێکی دیکه‌ش پێ داده‌گرم له سه‌ر ئه‌وه‌ی که شوانه ته‌نیا بۆ کورد و کوردستان شه‌ڕی کردووه و به‌س.
ئه‌وه‌ش که ئه‌م گرووپه له سه‌ر ناوی من نامه ده‌نووسێت یان که‌سانی ئاژاوه‌گێڕ ده‌بێ پێیان بڵێم که ئه‌م کاره له ئه‌خلاق به دووره و هه‌ر که‌س ده‌یهه‌وێت بزانێت که من چی ده‌ڵێم ، ده‌توانێت سه‌ردانی من بکات له مه‌هاباد یان به‌مژماره ته‌له‌فۆنه پێوه‌ندیم له گه‌ڵ دا بگرێت. من ئاماده‌ی وڵام دانه‌وه‌م و دیسانیش پێ داده‌گرم که ئه‌م کاره‌ی که هێندێک لایه‌ن ده‌یانهه‌وێت شوانه به زۆری به خۆیانه‌وه بلکێنن به شه‌رمێکی گه‌وره ده‌زانم و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌و په‌ڕی لاوازی ئه‌م که‌سانه‌یه.
به سپاسه‌وه
ته‌له‌فۆنی من ئه‌وه‌یه ؛ 0098 – 442 – 222 06 97
ئاماده‌ی وڵام دانه‌وه‌م
برای شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ شوانه
تێبینی ڕۆژهه‌ڵات:
ئێمه له ماوه‌ی ڕابردوو دا چه‌ند به‌ڵگه و بابه‌تمان له مه‌ڕ ئه‌م چه‌واشه‌کاریانه‌ی گرووپی یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕان بڵاو کردۆته‌وه و به پێویستمان نه‌زانی له‌م باره‌وه هیچ ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کی تر بده‌ین. تێبینییه‌کانی هاوپیشه‌مان کاک خه‌لیل غه‌زه‌ل و نامه‌کانی برای شه‌هید شوانه کیفایه‌تی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی چه‌واشه‌کارییه‌کان ده‌که‌ن.
ناوه‌ندی خه‌به‌ر و به دوادا چوونی ڕۆژهه‌ڵات
25/7/2005

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home