كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Sunday, July 24, 2005

چاوه‌ڕوانی ههاباد

مهاباد ئه‌مڕۆژانه‌ به‌ڕووی داگیرکه‌ره‌ دڵڕه‌شه‌کاندا ته‌قیوه‌ته‌وه
‌و ده‌یان که‌س له‌ لاوه‌کانی ئه‌مشاره‌ هه‌ر ئێستا له‌ بن پێی پۆستاڵی داگیرکه‌ره‌کاندا له‌ چاڵه‌ڕه‌شه‌کانی ڕژیمی تاوانکارو دژی مرۆڤی ئاخوندیدا ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌درێن، بێحورمه‌تیان پێده‌کرێ و که‌رامه‌تی کوردانه‌و مرۆڤانه‌یان پێخوست ده‌کرێ. مهاباد زه‌نگی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌ و ژیله‌مۆی گه‌شاوه‌ی قۆناخی نوێی به‌ره‌نگاری و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان. مهاباد له‌ سۆمای چاوه‌کانیدا
چاوه‌ڕوانی پشتیوانی کۆمه‌ڵانی گه‌لی کوردستانه‌. مهاباد که‌ له‌ شاییدا سه‌رچۆپی کێش بوو له‌ خه‌باتیشدا وا پێشه‌نگه‌و ملی له‌ به‌ر ملی داگیر که‌ران ناوه‌و سه‌ره‌ڕای زۆرداریی و دڕنده‌یی پاسداره‌ چه‌قۆ کێشه‌کان و به‌کرێگیراوه‌ خۆجێیه‌کان ئازایانه‌و نه‌ترسانه‌ له‌ به‌رگریکردن له‌ مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان و به‌گژداهاتنه‌وه‌ی زۆرداران به‌رده‌وامن.ده‌با هه‌ر که‌س له‌ لای خۆیه‌وه‌ چی له‌ توانیدا هه‌یه‌ بیکات.
ئه‌ی هێزه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ئێوه‌ چاوه‌ڕوانیتان له‌گه‌ل بێت و په‌یتا په‌یتا په‌یام و ڕێنویان بۆ بنێرن ئه‌وا گه‌ل په‌یامی خۆی ناردوه‌ و داوای یه‌کیه‌تی کارو هه‌ڵوێستتان لێ ده‌کات.
تۆ بڵێی ئێوه‌ له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی گه‌لدا بن؟!! ‌

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home