نامه‌ی لاوێکی مه‌هابادی بۆ کۆڕ و کۆمه‌ڵه مروڤدوستهکان

نازانم سه‌ره‌تای نامه‌که‌م به چ وشه‌یه‌ک ده‌س پێ بکه‌م ، خۆێن ، فرمێسک ، جینایه‌ت و جنازه. نازانم لێم تێ ده‌گه‌ن یان نا ؟ که‌وا بو نامه‌که‌م به بێ سه‌ره‌تا ده‌س پێ ده‌که‌م.
من ناوم ئاریا یه ، لاوێکی بیست و پێنج ساڵه‌ی مه‌هابادیم. که‌س نازانێ که ئه‌مڕۆ ، به‌یانی یان چه‌ند ڕۆژی دیکه سینگم دبێته قه‌ڵغانی گوله‌ی چه‌کی داگیرکه‌ره جه‌لاده‌کان و له شه‌قامێک دا فڕێم ئه‌ده‌ن یان ئه‌مخه‌نه شۆێن ماشین و به ناو شارا ئهمگێڕن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ چاوترسێن بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که که‌ی و چون بکۆژرێم ، گرینگ نیه ، ئه‌وه‌ی به گرینگی ئه‌زانم ئه‌وه‌یه که ده‌نگ و هاواری هاو وهڵاتیهکانم به گۆیێ جیهانیان بگه‌یه‌نم.
تکایه گۆێ له هاوار و ناڵه‌مان بگرن ، هاوار و ناڵه‌ی گه‌لانی ژێر چه‌پۆکی ئێران و به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد.
من ئه‌مه‌وێ بۆتان بنوسم که چۆن ئه‌م گه‌له بن ده‌سته خۆڕاگره هه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێ و سینه‌ی لاوه‌کانی کردوه‌ته قه‌ڵغانی ئازادی.
تکایه گۆێ بگرن له داخۆازی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره که لاوه‌کانی له جیاتی ئه‌وه‌ی فێری زانین و زاست ببن له پێناو ئازادی و مافه سه‌ره‌تایه‌کانیان دا ، ڕۆژانه ڕاو ئه‌نرێن و سهرێان ئهبریته سه‌ر داری بێ داد.
تکایه گۆێ بگرن له نوزه‌ی نیوه گێانی ئه‌و لاوانه‌ی که له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری تێروریستپهرهوهری ئێسلامی ئێران دا له بن دڕندانه‌ترین ئازار و ئه‌شکه‌نجه دان و داواێ یارمه‌تیتان لێ ده‌که‌ن.
گۆێ بگرن له ئاه و نزای دایکانی ڕۆڵه کۆژرا و جه‌رگ بڕاوی ئه‌م گه‌له بێ ماف و سه‌رکۆت کراوه.
گۆێ بگرن له هه‌ناسه ساردی باوکانی ده‌ست قڵیشاوی کورد که ده‌بێ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی جه‌نازه‌ی لاوه ئێعدام کراوهکهنیان ده‌س ڕه‌نجی مانگێ شه‌ونخونی بده‌نه جه‌لاده‌کان.
گۆێ بگرن له گریانی به کۆڵی ئه‌و تازه بۆکانهی که له‌سه‌ر گۆڕی خۆشه‌ویسته پێ نهگهیشتوهکهیان له جیاتی فرمێسک خۆێن ئهڕێژێن.
ئێوه و ئه‌و مروڤایهتیهی بڕۆاتان پێی هه‌یه ، ئه‌م ده‌نگه تامه‌زرو و پڕ له خۆشه‌ویستیانه ببیسن و وێژدانتان ڕاچڵه‌کێ. ئه‌رێ ئێوه پارێزه‌ری مافی مرۆڤ نین؟ که‌وا بو بۆچی له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌مو دڕنادایهتیانهی جهلادهانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا بێده‌نگ و بێ ههڵۆێستن.
تاکه‌ی ده‌بێ کاسه‌ی سه‌ری لاوانی کورد پێاڵهی شه‌راب خۆاردنه‌وه و سهندوقچهی زه‌ڕ و ئه‌م جه‌لاده گورگ سیفه‌تانه بێ؟ تاوانی ئه‌م لاوانه چیه ؟ بۆ ده‌بێ ئه‌مه چاره‌نوسیان بێت؟
بێده‌نگیتان له‌م هه‌ل و مه‌رجه دا خه‌یانه‌ته ، خه‌یانه‌ت ، بڕۆا بکه‌ن له سه‌ره‌وی خهیانهیش. تاکه‌ی ده‌بێ هه‌تاوی ته‌مه‌نی لاوانی ئه‌م گه‌له بن ده‌سته ، به پیلانی جه‌لاده کۆنه‌په‌ره‌سته‌کان له ئێۆارهی کۆژانه‌وه دا بێ؟
ههشتاکانتان له بیره ؟ ئه‌و کاته‌ی که سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار کوردی باشوری کوردستان به ده‌ست جه‌لاده‌کانی سه‌دام حسێن ئه‌نفال کران و له گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان دا زینده به چاڵ کران ، ئه‌ی ئه‌و پێنج هه‌زاره کورده‌تان له بیره که له شاری هه‌ڵه‌بجه دا به گازی شیمیاێی گێانێان له ده‌ست دا؟
هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌ر هه‌مان جرم و جینایه‌تی ئه‌نجام ئه‌دا و به ده‌ستوری ڕاسته‌و خۆێی ئایهتهڵوڵا خۆمه‌ینی کۆشتنی کورد حه‌ڵاڵ کرا و به هه‌زاران لاوی کورد ههڵۆاسران و له‌و نێوه‌ش دا په‌نجا و ن‌و لاوی مه‌هابادی له یه‌ک ڕۆژ دا که له ناویان دا مێر منداڵی وا هه‌بو ته‌مه‌نی له خۆاره‌وه‌ی هه‌ژده ساڵ بو ههڵۆاسران.
ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌م هه‌مو کۆشتن ، ههڵۆاسین ، داپڵۆسین ، جرم وجینایه‌ت و ئازار و ئه‌شکه‌نجه دانانه‌ی لاوانی کورد به‌س نیه؟ ئێوه که پارێزه‌ری له مافی مروڤ ده‌که‌ن ، وه‌رن فریامان که‌ون ئه‌وا لێره مروڤه‌کان له بن پۆستاڵی داگیر که‌ر دا ئهپڵیسێنهوه.
ۆێنهکانی ئه‌و لاوه بیست و پێنج ساڵه‌یه‌ی مههابادیتان دیت که ناوی شوانه‌ی سه‌ید قادره؟ ئه‌وه‌ش داهێنانی نۆێی کۆماری ئیسلامی ئێرانه له کوردستان. له کۆێ و چۆن ده‌کرێ ئه‌م کرده‌وانه به کرده‌وه‌ی مروڤ حیساب بکرێن؟
ئه‌رێ چۆن له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌مو ناڕه‌وایه‌تی و زوڵم و سته‌مه دا بێده‌نگن؟ تا که‌ی ئه‌م کرده‌وه نامروڤانه و کۆنه‌په‌ره‌ستانه درێژه‌یان ده‌بێ؟
ده‌بێ بزانن که بێدنهگی ئێوه نیشانه‌ی ئاواڵه هێشتنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و جه‌لادانه‌یه که به‌رده‌وام بن له کردوه‌کانیان دا.
به‌سه بێده‌نگی ، فریامان که‌ون ، وه‌رن با هه‌مومان پێکه‌وه ئه‌م ڕژیمه جینایه‌تکاره بههاوێنیه زباڵهدانی مێژوو . چاره‌نوسی سیسته‌مه دڕنده‌کان له نیو چونه.
مه‌هێڵن که دایکانی کوردستان و دایکانی گه‌لانی دیکه‌ی ئێران له‌مه زیاتر جه‌رگبڕاو بن.
ههۆڵ و هیمهتێکتان هه‌بێ تاوهکونی هه‌تاوی ئازادی له ئاسوی چیاکانی کوردستانه‌وه تێشک بههاوێ و ژیان واته‌دار بکات. ده‌با به‌س خۆێنی سه‌هۆڵ به‌ستوی لاوان له‌سه‌ر سه‌وزه‌ڵانی دیمه‌نی ئه‌م سروشته جوانه له پێش چاومان بێت.
ده لێ گه‌ڕێن که گۆڵی سوری پێده‌شته‌کانی کوردستان له سینگی بۆکی هیوامان بده‌ین و که‌م تاجه گۆڵێنه بۆ سه‌ر گۆڕی لاوانی شه‌هید کۆ که‌ینه‌وه.
بۆ یارمه‌تی دانتان چرکه‌کان ده‌ژمێرم.
تی بی نی: ئه‌م بابه‌ته له سایتی www.mahabad.org به فارسی نوسراوه و منیش له‌به‌ر ناوهروکه به هه‌سته‌که‌ی وه‌رم گێڕایه سه‌ر زمانی کوردی. دیاره من وشه‌کانم نه گۆڕیوه ، به‌ڵکو هه‌وڵم داوه ناوهروکهکهی بنوسمه‌وه.
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی 070524

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home