كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Wednesday, July 27, 2005

شالیاری پێشمه‌رگه‌ ژنی پێنجه‌م پیرۆز ده‌کا!


شالیاری پێشمه‌رگه‌ ژنی پێنجه‌م پیرۆز ده‌کا!
شالیاری پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژنی پێنجه‌می ماره‌ ده‌کات‌و دڵنیامان ده‌کاته‌وه‌ به‌ ڕێگه‌یه‌کی قانونی و شه‌رعیه‌تی کردوییه‌تی. ژنی نوێی ئه‌م شالیاره‌ به‌ڕێزه له‌ دایک بووی ساڵی 1979یه‌و ژنه‌ش له‌ خوای به‌زیاد بێت خوێنده‌واره‌و نه‌ک هه‌ر خوێنده‌وار به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌کیشه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌رچوی به‌شی ئینگلیزی زانکۆی سه‌لاحه‌دینه‌، دیاره‌ ئاگای له‌ دونیایه‌ش هه‌یه‌. به‌ڵام هێشتا جیهانی ئه‌و جیهانێکه‌ که‌ ده‌کرێ و ئاسایشه‌ له‌گه‌ڵ چوار ئافرتی دیکه‌ ژنی پێاوێک بن. ‌
خاتوو ئاواتی ژنی پێنجه‌می کاکی شالیار به‌ هه‌فته‌نامه‌ی زاری کرمانجی گوتوه‌ که‌ به‌دڵی خۆی ئه‌م مێرده‌ی کردوه‌و زۆریشی پێخۆش بوه‌.
گه‌لۆ ماوه‌یه‌که‌ له‌و هه‌رێمه‌ خۆر نه‌دیوه‌ی ئێمه‌وه‌ ده‌نگوو باسی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ و عه‌نتیکه‌ ده‌بیسترێن!
سه‌رچاوه‌: هه‌فته‌نامه‌ی مێدیا ژماره‌ 201

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home