كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Sunday, July 31, 2005

خۆپیشاندان و مانگرتن له‌ سنه‌ بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی مه‌هاباد

رۆژی شه‌مه‌ رێکه‌وتی هه‌شتی گه‌لاوێژ ،کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکانی مه‌ده‌نی و نوێنه‌رانی رێکخراوه‌گه‌لی ناحکوومی له‌ شاری سنه‌ له‌ سه‌عاتی 12 له‌ به‌ر ده‌رکی ئوستانداری کوردستاندا کۆ بوونه‌وه‌ و مانیان گرت.هێزی ئینتیزامی هه‌وڵی دا بڵاوه‌یان پێ بکات به‌ڵام به‌شداران زۆر به‌ هێمنی له‌ به‌ر ده‌رکی ئۆستانداری راوه‌ستان ودرێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌که‌ دا.
هه‌رچه‌ند شوێنه‌که‌ پڕ بوو له‌ مه‌مووره‌کانی ئیتلاعات و هێزی ئینتیزامی به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌ چۆڵیان نه‌کرد و نه‌ترسان.به‌ ناچار مه‌مووره‌کان داوایان له‌ نوێنه‌رانی خه‌ڵک کرد که‌ داخوازیه‌کانیان راگه‌یه‌نن و جه‌مشیدی موعاونی سیاسی ئۆستاندار له‌ دانیشتنێکدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مانگرتنه‌که‌ که‌ بریتی بوون له‌ ئازادی زه‌مانی ،روئیا تلۆعی ،ئازادی لۆتفپوور ،هیوا زه‌مانی و سه‌عیدی ساعیدی ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی به‌ غه‌یری قانوونی زانی قه‌ولی دا داخوازییه‌کانیان به‌ مه‌قاماتی ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌نێ.
داخوازی مان گرتوان بریتی بوو له‌ :
- سزا دانی قاتلی شوانه‌ی قادری و کۆژراوه‌کانی تری ئه‌م ماوه‌ی راپه‌ڕینی کوردستان،
- ئازادی زیندانییه‌ سیاسییه‌کان به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌م ماوه‌دا ده‌سگیر کراون،
- لاچوونی فه‌زای ترس و سه‌رکوت و هه‌ڵاواردن دژ به‌ گه‌لی کورد و به‌دی هاتنی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد،
- لاچوونی ئیعدامی منداڵانی ژێر هه‌ژده‌ ساڵ،
- دروست بوونی هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتاری هێزی ئینتیزامی له‌گه‌ڵ خاڵکی کوردستان و به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گیراوه‌کان.

هه‌روه‌ها روئیا تلووعی ئاماژه‌ی به‌ زیندانیانی سیاسی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێران کرد و له‌ لایه‌ن ژنانی کوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی خوازیاری ئازادی لوقمانی بیستوونی و موته‌لیبی ئه‌حمه‌دپوور له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس که‌ 12 ساڵه‌ له‌وی زیندانین و ئازادی په‌یمانی پیران خوێندکاری 22 ساڵه‌ و هاوڕییانی که‌ به‌ هۆی په‌یڤێک له‌ زانکۆی به‌هه‌شتی تاران 6 ساڵ زیندانیان بۆ ده‌ر هاتوه‌ و ماوه‌ی ساڵ و نیوه‌که‌ له‌ زیندانی ئێوینی تاران گیراون،بوو.
نوێنه‌رانی ئه‌م مانگرتنه‌ به‌ جه‌مشیدی یان راگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌کانیان به‌دی نه‌یه‌ت له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا دیسان درێژه‌ به‌ به‌رخۆدانی مه‌ده‌نی ده‌ده‌ن.

*******************************************************************************

دوو بڵاوکراوه‌ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان

هه‌ر له‌ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بارودۆخی مافی مرۆڤی کوردستان و به‌ تایبه‌ت ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان تا نوکه‌ چه‌نددیین به‌یانیه‌و بانگه‌وازیان بڵاوکردۆته‌وه‌ . نوێترین هه‌وڵی ئه‌م ڕێکخراوه‌ ناردنی نامه‌یه‌کی کراوه‌یه‌ بۆ کۆفی ئه‌ننان سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌ک گرتوه‌کان و هه‌روها به‌یانیه‌ی ژماره‌ دوانزه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌ به‌ ناوی "هۆشداری! بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیی کورد له‌ مه‌ترسیدایه!‌"

بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌و هه‌واڵی چالاکیه‌کانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سه‌ردانی ئێره‌ بکه‌

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home