سنه‌ش مانده‌گرێ
مانگرتن له سنه بۆپشتیوانی له خه‌ڵکی مه‌هاباد
پاش ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانی شوانه سهیدقادریان به شێوه‌یه‌کی زۆر نامرۆڤانه ستاند و خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاری مهاباد له‌دژی ئه‌و تاوانه که هه‌ر له داگیرکه‌ران ده‌وه‌شێته‌وه ڕاپه‌ڕین و داوای سزادانی تاو‌انبارانیان کرد و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ش شاره‌کانی مه‌ریوان، سه‌رده‌شت، پیرانشار‌و شنۆشی گرته‌وه ئه‌وا شاری سنه‌ی خوێناویش ده‌ستی دایهمانگرتن به‌پێ هه‌واڵێک که هه‌ر ئێستا به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه: کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی و نوێنه‌رانی رێکخراوه ناحکوومییه‌کانی شاری سنه ، ئیمڕۆ ڕێکه‌وتی هه‌شتی گه‌لاوێژی 2705 له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ له به‌ر ده‌رکی ناوه‌ندی پارێزگای کوردستاندا مانده‌گرن و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خاڵکی مه‌هاباد و سه‌رجه‌م شاره‌کانی کورده‌واری راده‌گه‌یه‌نن.
به‌یانیه‌ی مانگرتنی سنه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵکی مه‌هاباد
خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف
خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف
ڕێکخراوه سیڤیله‌کان
رێکخراوه پارێزه‌ره‌کانی مافی مرۆڤ
"شوانه‌ی قادری " هاووڵاتی مههابادیمان به کرده‌وه‌یه‌کی نایاسایی و نامرۆڤانه کوژرا. له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا خه‌ڵکی شاره‌کانی مه‌هاباد ،سه‌رده‌شت، مه‌ریوان و شاره‌کانی تر،ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به‌م جه‌نایه‌ته ده‌ربڕی ،به‌ڵام به‌داخه‌وه به سه‌رکوت و گیران و ناردنه زیندان و‌ڵامیان درایه‌وه. کوشتن و سه‌رکوت کردن و گرتنی خه‌ڵک، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و مافه مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌وانه. میدیاکانی ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌ته‌دا بێده‌نگن ،به‌ڵام ویژدانی گشتی ئاگایه وناتوانه ئه‌م جه‌نایه‌تانه قبووڵ کات.
سه‌رکوتی خه‌ڵک و شاردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نایه‌تانه کارێکی نامرۆڤانه ونا یاساییه و ده‌بێ راوه‌ستێ.ئه‌منییه‌ت و ئاسایش و ژیان مافی هه‌موو شارۆمه‌ندانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه.مافگه‌لی سه‌ره‌تایی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش وچه‌وساوه‌ی کوردستان ده‌بێ بپارێزرێ و به ڕه‌سمی بناسرێ و نابێ به هیچ بیانوویه‌ک مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان پێشێل بکرێ.
ئێمه پشتیوانی خۆمان له‌ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له سه‌رجه‌م شاره‌کاندا ڕاده‌گه‌یه‌نین و ناره‌زایه‌تی خۆمان به شێوه‌ی مه‌ده‌نی ده‌رده‌بڕین و تا گه‌یشتن به داخوازیه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین:
1- ئێمه خوازیاری دادگایی کردنی ئاشکرای ئه‌و که‌سانه‌ین که شوانه و گه‌نجه‌کانی تریان کوشتوه.
2- خوازیاری ئازادی هه‌موو زندانییهکان و ده‌سگیر کراوه‌کانی شاره‌کانی مه‌ریوان ،سه‌رده‌شت ،مه‌هاباد، شنۆ و باقی شاره‌کانین.
3- ئێمه خوازیاری لابردنی فه‌زای سه‌رکوت وترس و ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڵاواردن له گشت شاره‌کانین.
4- له سێداره دانی منداڵانی ژێر هه‌ژده ساڵی شاری مه‌شهه‌د به پێشیل کردنی کۆنڤانسیۆنی مافی منداڵان ده‌زانین و مه‌حکوومی ده‌که‌ین.
له رێکخراوهگهل و که‌سایه‌تی و چالاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی ،کولتووری و سیاسی و رێکخراوه‌گه‌لی مافی مرۆڤ داوای پشتیوانی ده‌که‌ین بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌کانمان.
مانگرتوه‌کانی شاری سنه
نوێنه‌رانی رێکخراوه ناحکوومیه‌کانی سنه
-------------------------------------------------------------------------------------
-------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ڵه‌و داوای لێبوردون سه‌باره‌ت به خۆپیشدانهکهی هۆڵه‌نده بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی ئێران
خۆپیشاندان بۆ پشتگیری له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان و ڕسوا کردنی ڕژێمی دکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ پشتگیری له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو و تێکۆشه‌ری شاره‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات ، له پێناو ڕسوا کردنی سیاسه‌ته سه‌رکوتکه‌رانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستانه داگیرکراوه‌که‌مان ، داوا له هه‌موو کوردستانییانی دانیشتوی وڵاتی هۆڵه‌ند و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌که‌ین ، به هه‌موو ڕه‌نگ و بۆچونه سیاسییه‌کانییانه‌وه ، له هه‌ر پارچه‌یه‌کی نیشتمانه داگیرکهرهکهمانهوه ، به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه بکه‌ن که کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات و چاک له به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکی ده‌خه‌ن .
شوێن : هۆڵه‌ند- شاری ده‌نهاخ به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران
ڕۆژ : سێ شه‌ممه 2-8-2005کاتژمێر : 1 ی پاش نیوه‌ڕۆ
په‌یوه‌ندی :
0616712726
0626946619
داوا ده‌که‌ین ته‌نها ئه‌و نوسراوه‌و وێنانه له‌گه‌ڵ خۆتان بێنن ، ده‌ربڕی جینۆسایدکردنی گه‌له‌که‌مانن و تاکه ئاڵا ئاڵای کوردستان ده‌بێت له خۆپیشاندانه‌که .
حیزبی دیموکراتی کوردستان - کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد- چاک
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home