YSK Shwane

ڕوونکردنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕانی کوردستان سه‌باره‌ت به ئه‌ندام بوونی شوانه‌ی سه‌ید قادری که به‌ده‌ستی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێسه‌ندرا.
هه‌روه‌ها سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش که هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ڕاده‌کێشم:
به‌رپرسانی ئێران دیمه‌نی کوشتنی شوانه به پیلانی په‌که‌که ده‌زانن
ئاسۆ، رۆژهه‌ڵات: دوا به‌دوی ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ک له تارانه‌وه بۆ به‌دواداچوونی رووداوه‌کانی مه‌هاباد هاته ئه‌و شاره، وه‌ک له نووسینی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوه‌ندو راگه‌یاندنه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌رده‌که‌وێت، لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که هێزه‌کانی ئیتیلاعات‌و ئینتیزامیی ئێران به تاوانبار نابین‌و شوانه‌ی تاوانبارکرد.به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌که، شوانه له کاتی ده‌ستگیرکردنیدا به چه‌قۆ هێرشی کردۆته سه‌ر سه‌ربازه‌کانو ئه‌وانیش ناچار وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌و برینداریان کردووه دواتر له ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌دا گیانی له ده‌ستداوه.هه‌روه‌ک لیژنه‌که‌و به‌رپرسێکی کوردی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت له مهاباد، ئه‌و وێنانه‌ی شه‌هید شوانه په‌سه‌ند ناکه‌نو به "پیلان‌و دروستکراوی PKK" ده‌زانن.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home