كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Saturday, July 30, 2005

Bangewaz- Platformi Neteweiy

بانگه‌واز
بۆ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌کان و رووناکبیرانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی، ئه‌حمه‌دی‌نیژاد، سه‌رۆک‌کۆماری ئێران، بڕیاره‌ له‌ 15ی سێپته‌مبه‌ر 2005دا سه‌ردانی نیۆیۆرک و باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بکات. ئه‌حمه‌د‌ی نێژاد تۆمه‌تی به‌شداری راسته‌وخۆی له‌‌ تێرۆری دوکتور قاسملو و هه‌ڤاڵانیدا له‌سه‌ره‌ و بۆیه‌ش ئێمه‌ ده‌توانین به‌ سازدانی که‌مپه‌ینێک داوا له‌ هه‌موو رێکخراو و داموده‌زگا حقوقی و سیاسییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بکه‌ین که‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی له‌ رووی حقوقییه‌وه‌ په‌یگیری بکه‌ن.

بۆ ئه‌م کاره‌ پێویسته‌ کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسی و رۆشنبیران کوردستانی رۆژهه‌ڵات پێک بێت تا ده‌نگی یه‌کهه‌ڵوێستی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات، به‌ گوێی بیرورای جیهانی رابگه‌یه‌نێ. ئێمه‌ به‌م کاره‌مان ده‌توانین داوای په‌یگیری ئه‌م تۆمه‌ته‌ بکه‌ن و تا ساخبوونه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌، داواکاری دادگایی کردنی ئه‌حمه‌دی‌نیژاد بین. ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌م مه‌به‌سته‌شماندا سه‌رنه‌که‌وین و، ته‌نیا بتوانین به‌م که‌مپه‌ینه‌ سه‌فه‌ری ئه‌حمه‌دی‌نیژاد بۆ نیۆیۆرک و باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان تێکبده‌ین، دیسانیش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌مان بۆ جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ده‌ست هێناوه‌.

هه‌ر بۆیه‌ش داوا له‌ هه‌موو رێکخراوه‌ و هێزه‌ سیاسییه‌کان ده‌که‌ین که‌ هه‌ر چێ زووتر به‌ وه‌لانانی جیاوازی سیاسی هه‌ول بده‌ن کۆمیته‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێک بێنن و ئه‌و دواکارییه‌ی گه‌لی کورد به‌ رای گشتی و رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی جیهان رابگه‌یه‌نن.


پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

29 جوولای 2005

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home