كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Monday, August 01, 2005

له‌ یادی 22 ساڵه‌ی تاوانی شوێن بزر کردنی بارزانییه‌کاندا :

له‌ یادی 22 ساڵه‌ی تاوانی شوێن بزر کردنی بارزانییه‌کاندا :
قوربانییان داوای ڕیشه‌ کێش کردنی به‌عسمان لێده‌که‌ن له‌ کوردستان

ڕۆژانی 30 و 31 ی ته‌موزی ساڵی 1983 ، ڕژێمی به‌عس له‌ ڕقێکی قوله‌وه‌ 8000 بارزانیی نێرینه‌یان له‌ هه‌ردو ئۆردوگای قوشته‌په‌ی بارزانشین و ڕۆژی دواتر له‌ ئۆردوگاکانی دیانا و هه‌ریر و به‌حرکه‌ گرت و پاشان شوێن بزریانییان کرد . دوای ڕوخانی ڕژێم ڕون بوه‌وه‌ که‌ ئه‌و ئازیزانه‌مان شه‌هید کران به‌ ناڕه‌واترین شێوه‌ .که‌س و کاری ئه‌و قوربانییانه‌ دوو ده‌یه‌ ژیانێکی پڕ مه‌رگه‌ساتیان برده‌ سه‌ر، دابین کردنی ژیانیان که‌وته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و ئافره‌ته‌ ماندو نه‌ناسانه‌ . به‌ داخه‌وه‌ له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ مه‌رگاساتی ژیانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ به‌رده‌وام بوو . هه‌روه‌ها له‌ کوردستانی ئازاد تاوانباران سه‌رباری ئه‌وه‌ی لێپرسنه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵدا نه‌کرا له‌پای تاوانه‌کانییان ، هاوکات گه‌لێک شوێنی گرنگی حیزبی و حکومییان پێدرا . هاوکات فایلداره‌کانیش که‌ دوای ڕوخانی ڕژێم مه‌له‌فه‌کانییان ئاشکرا بوو ، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کیان له‌ گه‌ڵدا نه‌کرا ، نه‌ک ته‌نها له‌ شوێن خۆیان مانه‌وه‌ بگره‌ پله‌ی حیزبی و حکومییان به‌رز کرایه‌وه‌ .له‌م یاده‌ جه‌رگبڕه‌دا سه‌ره‌ڕای دانواندی سه‌ری ڕێزو نه‌وازش بۆ ئه‌و قوربانییانه‌ ، پێمان وایه‌ ڕازی بوون به‌ مانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی به‌عس له‌ کوردستان ویژدانی زیندومان ئازاره‌ دات .تا به‌عس له‌ کوردستان به‌ هه‌موو شکڵ و شێوه‌کانی بنه‌بڕ نه‌کرێت ناتوانرێت وه‌ڵام به‌ ئازاری ئه‌و دایک و مناڵانه‌ بدرێته‌وه‌ خۆشه‌ویستانییان له‌ ده‌ست داوه‌ .له‌م یاده‌ جه‌رگبڕه‌دا داوا کارین له‌ هه‌ردوو حکومه‌تی کوردستان :
- ده‌زگا حیزبی و حکومییه‌کان له‌ به‌عسی و فایلدار و تاوانباران پاکبکرێته‌وه‌ ، به‌عس له‌ کوردستان له‌ ڕه‌گه‌وه‌ ڕیشه‌ کێش بکرێت .- ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ بۆ پاشماوه‌ی قوربانیان دابین بکرێت و قه‌ره‌بووی زه‌ره‌رو زیانی مادی و ڕوحی قوربانییان بکرێته‌وه‌ .- حکومه‌تی ناوه‌ندی کرده‌ی شوێن بزر کردن و شه‌هید کردنی بارزانی و فه‌یلییه‌کان و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌ به‌ فه‌رمی به‌ کرده‌ی جینۆساید بزانێت و داوای لێبوردن له‌ گه‌لی کورد بکات .

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆساید کردنی گه‌لی کورد – چاک

30-7-2005
http://www.chak.info/Chak_
org@yahoo.com

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home