كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Friday, August 05, 2005

به‌رێز کاک ئیبراهیمی عه‌لیزاده‌
سکرتێری یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران

له‌ گه‌ل رێز و حورمه‌ت

له‌ ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کاندا، ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێکخراوی ئێوه‌م له‌ سه‌ر بانگه‌واز بۆ مانگرتنی گشتی له‌ شاه‌رکانی کوردستان(رۆژهه‌ڵات) چاو پێکه‌وت . له‌و بانگه‌وازه‌دا داوا له‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک کراوه‌ که ‌رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی داهاتوو‌ مانگرتنێکی سه‌رانسه‌ری به‌ڕێوه‌ ببه‌ن .
‌ سه‌ره‌ڕای موسبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌نگاوی ئه‌وتۆ ، سه‌رنجی به‌رێزتان بۆ ئه‌م خاڵانه‌ ڕاده‌کێشێم .
1- ئه‌وحه‌ره‌که‌ته‌ی که‌ له‌ کوردستان وه‌ڕی که‌وتووه‌، حه‌ره‌که‌تێکی مه‌ده‌نی و خۆجۆش بووه‌ . واتا له‌ سه‌ر بانگه‌وازی هیچ هێزێکی سیاسی ده‌ستی پێنه‌کردووه‌ . هه‌رچه‌ند حکوومه‌ت ده‌یهه‌وێ به‌ حه‌رکه‌تی نابه‌جێ و نه‌زانانه‌ی لایه‌نێکیه‌وه ‌گرێی بدات، تا بیکاته‌ بیانووی سه‌رکوتی خۆێناوی.
2- کارێکی ئه‌وتۆ ( بانگه‌واز بۆ مانگرتنی گشتی)ده‌بوا هه‌ر پاش راپه‌رینی چه‌ندین رۆژه‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد ئه‌نجام بدرابای‌ .
3- له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستادا هه‌نگاوی ئه‌وتۆ گه‌ر‌ به‌ هاوئاهه‌نگیی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌کان نه‌بێ، هه‌م پشتیوانیی تێکڕای جه‌ماوه‌ری له‌ پشت نابێ و هه‌م چه‌شنێک بشێوه‌ و سه‌رگه‌ردانی ده‌خاته‌ نێو ریزی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ئێوه‌ ( پێشبردن و رێکخستنی خه‌بات و داخوازی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک) جێبه‌جی نابێ. خۆتان باش ده‌زانن که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆژه‌و رێکخراوێک بانگه‌وازێکی وا بڵاوبکاته‌وه‌ ،چ پاش‌هاتێکی مه‌نفیی به‌دواوه‌ ده‌بێت.
وه‌ک هاونیشتمانییه‌ک داواتان لێ ده‌که‌م،وێڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه‌، له‌ گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان( به‌ بێ جیاوازی ) هه‌وڵبده‌ن به‌ پێکهێنانی کومیته‌یه‌کی هاوبه‌ش (کاتی یا هه‌میشه‌یی) پێکه‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌ڵگرن.‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌کی ترین داخواز و نیازی ئیمڕۆی گه‌ل و بزووتنه‌وه‌که‌مانه‌.
هیوام سه‌رکه‌وتنتانه‌
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی ، نووسه‌ر و چالاکی سیاسی
13 ی گه‌لاوێژی 1384 ( 4 ی ئووتی 2005 )
وێنه‌ بۆ ڕای گشتی

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home