كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Thursday, August 04, 2005

پشتگیری له‌ مانگرتنی گشتی له‌ ڕۆژی یه‌


پشتگیری له‌ مانگرتنی گشتی له‌ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 7-8-2005

جه‌ماوه‌ری کوردستان
هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات
هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان


بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی له‌ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 7-8-2005 له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه‌ به‌ هه‌نگاوێکی باش ده‌زانیین بۆ به‌ سه‌رانسه‌ری کردنی ڕاپه‌ڕین له‌ کوردستانی خۆرهه‌ڵات ، به‌ڵام هاوکات پێمان وایه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌بوایه‌ به‌ ته‌نسیقی نێوان هه‌موو هێزو لایه‌نه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات بوایه‌ ، نه‌ک کۆمه‌ڵه‌ یه‌ک لایه‌نه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بنایه‌ .
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ داواکارین له‌ هه‌موو جه‌ماوه‌ری شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان پشتگیری له‌ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بکه‌ن ، هاوکات داوا له‌سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات ده‌که‌ین له‌ حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان و سازمانی کوردستانی حکا(کۆمه‌ڵه‌) و پژاک و هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ پشتگیری له‌ مانگرتنی گشتی بکه‌ن و به‌ زووترین کات سه‌رکردایه‌تییه‌کی هاوبه‌ش بۆ جۆشدان و درێژه‌دان به‌ ڕاپه‌ڕین دروست بکه‌ن ، هه‌ر شکستێکی ڕاپه‌ڕین ئۆباڵه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ . داواکارین هه‌موو کاره‌کان به‌ کۆمه‌ڵ هه‌نگاوی بۆ بنرێت و خۆیان له‌ کاری تاک لایه‌نه‌ بپارێزن .
هاوکات داوا له‌ هه‌ردوو حکومه‌تی کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ باشوری کوردستان ده‌که‌ین ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ خاڵه‌ مه‌رزییه‌کان دابخه‌ن و پشتگیری له‌ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بکه‌ن له‌ ناو کوردستان ، ناوچه‌ سنورییه‌کان بۆ پێشمه‌رگه‌کانی خۆرهه‌ڵات بخه‌نه‌ سه‌ر پشت و ڕاگه‌یاندنه‌کانتان بخه‌نه‌ خزمه‌تی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ .

جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌ سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان

ئه‌وه‌ زیاتر له‌ 25 ڕۆژه‌ فاشیسته‌کانی تاران درێژه‌ به‌ کوشت و بڕی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ن ، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک پشتگیریی ڕاپه‌ڕین بکه‌ین . به‌شداری له‌ چالاکییه‌کان بکه‌ن له‌ هانده‌ران ، له‌ شارو شارۆچکه‌کانتان مانگرتن ساز بکه‌ن ، کۆمه‌ک بۆ ڕاپه‌ڕن کۆبکه‌نه‌وه‌ ، ده‌زگاو ڕاگه‌یاندنه‌ جیهانییه‌کان له‌م کوشتارگه‌یه‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ، سه‌ردانی باره‌گای لایه‌نه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات بکه‌ن له‌ ناو کوردستان ، ناوی خۆتان بنووسن بۆ ته‌ته‌وع کردن بۆ هه‌ر کارێک پێویستیان پێتان ده‌بێت .
سنه‌و سه‌قز ، بانه‌ و مهاباد ، بۆکان و کامیاران ، سه‌رده‌شت و خانه‌ ... ئیلام و ورمی َ بانگه‌وازی پشتگیری له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ن .

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد- چاک (کۆمیته‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان).

http://www.chak.info/kurdish/kurdish.htm
http://www.chak.info/Raperin/index.htm

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home